ᶜʰᵃᵖᵗᵉʳ 10

157 68 243
                                    

Vote before reading!

تکایە پێش خوێندنەوە ڤۆت بکەن و هیوادارم چێژی لێ ببینن 🦋✨

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.



نامجوون: چی بوو قسەت لەگەڵ کچەکە کرد ( گوتی کاتێک لەدەوری سیۆنگچۆڵ کۆبوونەوە)
سیۆنگچۆڵ: نەخێر....
دۆکیۆم: بۆچی ئایا تۆی ڕەت کردەوە؟
سیۆنگچۆڵ: نەخێر بەم شێوەیە نیە تەنها...
جۆشوا: تەنها چی قسەبکە هیۆنگ؟
مینگیوو: نەکا کچەکە هاوسەری هەبێت
سیۆنگچۆڵ: کاتێک ڕۆشتمە شوێنی کارەکەی لەگەڵ کوڕێک بوو وە گوتی بڕیاری هاوسەرگیریان داوە ( لەکۆتایدا ئاهێکی بێهیوای دایەوە)
سیونگمین: ئەبێت ئەوە قورس بێت وایە
نامجوون: دڵتەنگ مەبە لە کۆریا کچی زۆر هەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان هەر دانەیەک ئەدۆزیتەوە بێ خەم بە
سیۆنگچۆڵ: منیش لەنێو ئەو هەموو کچە ئەوم خۆشەویست
مینگیوو: تەنها بزانم ئەو کچە کێیە ( بەتووڕەی)
سیۆنگچۆڵ : ( سەیری مینگیووی کرد و لە دڵیەوە گوتی هیوادارم نەیزانیت چونکە ئەو کچە خوشکەکەتە)
نامجوون: دەی کوڕینە با بگەڕێینەوە سەر کار... سیۆنگچۆڵ تۆش لەسەر کار بیر لەو کچە مەکەوە
سیۆنگچۆڵ: باشە

ن/ت: فەرموو چۆن یارمەتیت بدەم ( گوتی کاتێک کچێکی بیانی قژ زەردی باڵا بەرز هاتە ژوورەوە بە چاوێکی شینەوە)
کچەکە: سڵاو من بەدوای کار ئەگەڕێم بیستم پێویستتات بە کارمەندە( بە کۆری گوتی)
ن/ت: ئەها بەڵێ بەڵێ پێویستمان بە سێ کارمەندە ...فەرموو بەم ڕێگایە بڕۆ بۆ ژووری بەڕێوبەر
کچەکە: زۆر سوپاس ( گوتی و ڕۆشتە ژوورەوە)
نایۆن: کچێکی زۆر جوانە( بەشۆکەوە)
ن/ت: بەڵێ کۆریەکەی زۆرباشە....هیوادارم لێرە وەربگیرێت
نایۆن: ئهم دەی با کار بکەین

( دوای نیو کاتژمێر)

ن/ت: چیبوو ؟
کچەکە: وەرگیرام
ن/ت: کەی دەست بەکار ئەکەیت
کچەکە: هەر ئەمڕۆ ( بەدڵخۆشی)
نایۆن: من نایۆن
کچەکە: منیش میرا
ن/ت: خۆشحاڵ بووم میرا منیش ن/ت
میرا: منیش هەروەها
نایۆن: دەی کارمان زۆرە ( دەستیان کرد بەکار کردن)

هیۆنجین: دینۆ هیۆنگ وانەت تەواو بوو؟
دینۆ: بەڵێ بڕۆین بۆ کافتریا؟
هیۆنجین: بەڵێ زۆرم برسیە جەیمین تۆش وەرە
جەیمین: باشە با بڕۆین ( بەڕێ کەوتن بۆ کافتریای زانکۆکەیان)
دینۆ: هیۆنجین
هیۆنجین: بەڵێ هیۆنگ ؟
دینۆ: ئەو کچە خەریکە بەچاو ئەتخوات ( ئاماژەی بە مێزەکەی تەنیشتیان کرد)
هیۆنجین: ئای خوایە ....ئەوە یووریە لە پۆلەکەی منە هەفتەیەک ئەبێت هاتۆتە ئەم زانکۆیە بە منەوە نوساوە وازم لێناهێنێت ( بەبێزاری)
جەیمین: وای وای وای خۆشەویستت هەیە
دینۆ: هیۆنجین تۆ کوڕێکی قۆزی ئەوە شتێکی ئاساییە کچەکان دوات کەون.
هیۆنجین: ئەی تۆ چی ؟
دینۆ: منیش بەهەمان شێوەی تۆم وە پشت گوێیان ئەخەم
هیۆنجین: کەست بەدڵ نیە
دینۆ: نەخێر خواردنەکەت بخۆ دەی ( بەبێزاری)
هیۆنجین: باشە ( بە زەردەخەنەوە سەیری یووری کرد بۆئەوەی بزانێت هێشتا سەیری ئەکات وە واشبوو بەتەنها لەسەر مێزێک بوو بە زەردەخەنەوە سەیری هیۆنجینی ئەکرد)
جیۆنگین: سڵاو کوڕینە چۆنن
دینۆ: سڵاو جیۆنگین ئێمەش باشین ئەی تۆ
جیۆنگین: سوپاس هیۆنگ منیش باشم ( بەزەردەخەنەیەکی کیوتەوە)
جەیمین: لەوانەکان چۆنی ؟
جیۆنگین: زۆرباشم ( دەستیان کرد بە قسەکردن و خواردن)

sᴇᴄʀᴇᴛ ᴘᴏʟɪᴄᴇ||ᴄʜᴏɪ ꜱᴇᴜɴɢᴄʜᴇᴏʟ✔️Where stories live. Discover now