༆𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑜𝑛𝑒 ༆

842 62 12
                                    

هیوادارم چێژی لێببینن ...❦

٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝓥𝓸𝓽

~~~~~~~~~~~

كارلیسا بەرەو ئەو شوێنە دەڕۆیشت كاتێك
كارگوزارەكە دەرگای فرۆكە تایبەتەكەی مامی
بۆ كردەوە ، بایەكە لەڕوخسارە نەرمەكەی دەدا
ئەو نایەوێت لێرە بێت . ئەو بەسادەی نایەوێت
لەگەڵ دایكی بژیت .

دایكی ژنێكی وردیلە بوو چەند جارێكیش سەردانی كردووە بەڵام هەموو شتێك گۆڕا كاتێك بۆی دەركەوت
ئەو دایكەی كە پێی وابوو میهرەبان و خۆشەویستە
پێش لەدایك بوونی ، پلانی لە باربردنی هەبوو هەر ئەوكاتەی ئەمەی زانی راستەوخۆ هەستی بە ئازاری سینگی كرد ، بەڕاستی ئەو هەرگیز بیری لەوە نەدەكردەوە كە دایكی بتوانێك كارێكی ئاوا بكات
بەڵام كەس ناتوانێت بە ڕوخسار حوكم بدرێت .

لەوكاتەوە ئەو رەتی كردەوە ببینێت ، بە هیچ شێوەیەك دانی بەبوونی خۆی دانەدەنا ئەو نەیدەویست ببێتە بارگرانی لەسەركەس ، بێگومان باوكی نەیدەزانی
ئەو نهێنیەی دۆزیوەتەوە ، بۆ ئەوەی ئازاری كچەكەی نەدا ئەمەی شاردەوە ، بەڵام باوكی نەیدەزانی
ئەو نهێنیە ئازار بەخشەی دۆزیوەتەوە.

ئەو لە تەمەنێكی بچوكدا بوو كاتێك دایك و باوكی جیابوونەوە بەڵام ئەو هەرگیز بوێری ئەوەی نەبوو لە باوكی بپرسێت بۆچی جیابوونەوە ، ئەو هەستی بەوە كرد بابەتێكی هەستیارە بۆ هەردووكیان هەروەها
كاتێك بیری لە دایكی دەكردەوە ، تەنها یەك شت بە مێشكی دادەهات ، ئەویش لەباربردن بوو .

بەڵام ئەو ئێستا ناچارە لەگەڵ دایكی بژیێت ، كە دووبارە هاوسەرگیری كردووە دوو كوری لەوهەیە
ئەوە هەموو ئەو شتەبوو كە مامی پێی گوتبوو ، كاتێك هەوڵیدەدا گفتوگۆیەكی كورتی لەگەڵ بكات بە دڕێژای گەشتە ١٦ كاتژمێرەكە لە سیدنی ئوسترالیاوە بۆ
سیاتڵ .

دایكی لەگەڵ خێزانە نوێیەكەی لە فێركرێست دەژیا
شارۆچكەیەكی بچووكە كە هیچ فڕۆكەخانەیەكی تێدا
نییە ، بۆیە دەبێت بە ئۆتۆمبێل بڕۆن .

بۆ كارلیسیا باوكی و مامی تاكە خێزانن باوكی لە سوپابوو پێگەیەكی زۆر بەرزی لە سوپادا هەبوو
چوو بۆ ئەركێك كە بە ئەگەرێكی زۆرەوە هەرگیز نەدەگەرایەوە .

چاوەكانی پربوون لە فرمێسك كاتێك بیری لە باوكی دەكردەوە كە دوو هەفتە لەمەوبەر لە هێرشێكی ئاسمانیدا كۆچی دوای كرد ئەو شێت بوو هاواری دەكرد و دەگریا كاتێك لە باوەشە گەرمەكەی مامی
ئەو هەوالەی زانی ئەو بۆماوەی دوو ڕۆژ لە خەمۆكی
دابوو دوای ئەوەی چوو بۆلای دكتۆری دەروونی لەسەرووی هەموویانەوە زیندانی خۆی لە ژوورەكەی .

< ^ ڕووناكی مانگ ^ >Where stories live. Discover now