༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑓𝑜𝑢𝑟𝑡𝑒𝑒𝑛 ༆

346 43 9
                                    

هیوادارم بە دڵتان بێت ...❦


٠
٠

٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯

~~~~~~~~~~~~

كارلیسیا هەناسەیەكی قووڵی هەڵمژی و پاشان خۆی خستە
ناو كوشنی سەرنشینەكەی ئۆتۆمبێلەكەی كۆرۆلای ڕۆبن
ڕۆبن لە ئێستاوە لەسەر كورسی شۆفێریكردنەكە دانیشتبوو
ئیلیا لە پشتیەوە بوو بە موبایلەكەی نامەی دەنارد .

سێ ڕۆژی ڕابردووی لەسەر جێگاكەی بەسەر بردبوو
جگە لە بیركردنەوە لە شتە بێماناكان هیچی تری نەكردبوو
ئێوارەخوانێكی نائاسایی لەگەڵ دایكی بە تەنها لەماڵەوە
خواردن لەكاتێكدا پیاوەكان سەرقاڵی كاركردن بوون .

هۆكارەكەی بۆ ئەو گفتوگۆیە دەزانێت كە لەگەڵ دایكیدا كرد
بووی پێش ئەوەی بچێتە دەرەوە بۆ پیاسەكردن بەبێ ئەوەی
دایكی ئاگادار بێت ، كە ئەمەش بووە هۆی سەرزەنشكردنی
بۆماوەی كاتژمێرێك دەربارەی ئەوەی كە چەند مەترسیدارە و
جیهان شوێنێكی پارێزراو نییە ، بەڵام ئەو ئەوكەسە بوو كە
لە ماڵەوە بوو لە كاتێكدا ڕۆبن و ئیلیا بە دڕێژایی شەو نەمابوون .

دواجار وازی لە هەموو خەونە گەمژەكانی هێنا یان هەر
شتێكی تر چونکە شێتی دەكرد  کە ئەگەر بڕیار بوو هەر
شتێك بزانێت ئەوە شتێکی جێی متمانە دەبێت .

" كارلی تۆ هێمن دەردەكەویت ، لە ڕاستیدا تۆ
كەمێك لاواز دەردەكەویت ، هەموو شتێك باشە ؟"
ڕۆبن پرسی كاتێك سەرنجی لەسەر ڕێگاكە بوو .

" بەلێ من باشم ". بێ ئەوەی سەیری بكات
وەڵامی دایەوە ئەو هەرگیز درۆزنێكی باش نەبوو .

" پێدەچێت تۆ و دایكم كەمێك دەمەقاڵیتان
كردبێت منیش پرسیارم دەكرد كە ئایا دەتەوێت
باسی بكەیت ؟" كارلیسیا سەری بە نەخێر جوڵاند
كاتێك هێشتا سەیری دەرەوەی پەنجەرەكەی دەكرد .

" هیچ شتێك نییە ، ئێمە باشین ".

هەرچەندە ئەو دەیویست قسەی لەگەڵدا بكات بەڵام ئەمە
نا دادپەروارانە بوو ،  ئەوان ڕۆژانی پێشوو پشتگوێیان
خستبوو ئێستاش دەیانەوێت قسەی لەگەڵدا بكەن ئەمە بەم
شێوەیە كارناكات بەڵایەنی كەمەوە لەگەڵیدا نەبوون .

< ^ ڕووناكی مانگ ^ >Where stories live. Discover now