P.3

374 51 10
                                    

تکایە ڤۆت بکە💗

لە ماڵەکەی بەڕێز جیۆن:
جۆنگکووک:چیییی؟؟؟؟! نەخێر هەرگیز هەرگیز هەرگیزززززز
بەرێز جیۆن:ههـ وادەزانی بە ویستی خۆتە؟ باشە تەواو هاوسەرگیری مەکە و دواتر من هەموو پشکەکانی کۆمپانیاکەم لەتۆ وەردەگرمەوە ئەوکاتە هاناش تۆی بە هەژاری ناوێ ئەمەت پێچۆنە؟
جۆنگکووک زۆر تووڕەبوو بەم بابەتی هاوسەرگیریە..
جۆنگکووک:چ سوودێک دەبینی لە تێکدانی ژیانم وە هێنانی کەسێکی بێکەڵک بۆ ماڵەکەم ؟؟ هااااا!!!!؟؟!
بەڕێز جیۆن: ئۆو پرسیارێکی جوانە بەڕێز جۆنگکووک لەبەر ئەوە دەمەوێ هاوسەرگیری بکەیت چونکە چاوچنۆکی و فێڵ و کارە خراپەکانت گەشتوونەتە لووتکەو ئیتر سنوورت بەزاندووە.
جۆنگکووک:بەو هاوسەرگیریە هیچە چ شتێک دەگۆڕێت؟ من هەر لەسەر ئەوە بەردەوام دەبم دەیبینیت.
بەرێز جیۆن:ڕێکک بەمجۆرە منیش بەپەرۆشم تا بزانم..
جۆنگکووک:ئەوەی دەیهێنی کێیە ؟
هەستایەوە و بەتووڕەی ئەم سەر و ئەو سەری دەکرد و لە هۆڵەکە دەجووڵا و دەستی بە سەریەوە گرتبوو..
بەرێز جیۆن:کچێکی جوان و پارە نەویستە.
جۆنگکووک:چیی؟ کچی جوان و پارە نەویست؟ ههه وەسفێکی کۆمیدیە بەڕێز جیۆن چ کچێک حەزی بە پارە نییە؟
بەرێز جیۆن:بۆچی ئەوەندە بەلاتەوە گرینگە؟ تۆ هاوسەرگیری دەکەیت بۆئەوەی من بەزووترین کات نەوەی خێزانی جیۆن ببینم وە تاکە خەونی دایکت بێتە دی تێگەیشتی..
جۆنگکووک:هههـ هەرگیز من هەرگیز دەستیشی لێنادەم ئەم خەونە نابێتە ڕاستی تەنها لەگەڵ هانا نەبێت.
بەرێز جیۆن قاقایەکی لێدا:هـ هانا؟ ئەو دەمێکە خواحافیزی کردووە و لێرە نەماوە..
جۆنگکووک:مەبەستت چیە؟
بەرێز جیۆن:ئەوم ناردە دەرەوەی وڵات وە بۆت نییە چاوت پێی بکەوێتەوە
جۆنگکوک:مانای چییە؟ خۆ ئێمە منداڵ نین بەدڵی خۆت فەرمان ڕەواییمان بکەیت؟
بەرێز جیۆن:لەبیریکە جۆنگکووک ئیتر تۆ ژیانێکی نوێ دەستپێدەکەیت لەگەڵ هاوسەرەکەت و بەبێ هانا و ڕابردووە بێماناکەت ئیتر خێزانێک پێکدەهێنیت و ژیانت باشتر دەکەیت..
جۆنگکووک:نەخێر!! هیچ شتێکیوا ڕوونادا و من ئاوا ناژیم هەرگیزاوهەرگیز ههههـ خۆت چاک ببینە چۆن ژیانی ئەو و خۆم دەکەمە دۆزەخ و هەردووکمان تاهەتایە لەو دۆزەخە دەژین..
بەرێز جیۆن:هەرگیز نەتبینی کە وابکەیت.
جۆنگکووک:چاوەڕێکەو ببینە...

لای سووبین:
چووە قوتابخانە بۆ بینینی تۆ وە کەسی لەوێ نەدەبینی ئێوە هەر لەلای دارە گەورەکەی بەردەم دەروازەی قوتابخانەکەت یەکترتان دەبینی بەڵام ئەمڕۆ تۆی لێنەبوویت ئەو زۆر نیگران بوو بە نەهاتنت وە بڕیاریدا ئیتر بڕوات تۆ لەدوای ئەوەوە بە ئەسپایی چاودێریت دەکرد
تۆ لە دڵی خۆت:بمبوورە سووبین ناتوانم سەیری چاوەکانیشت بکەم لە شەرمەزاریدا من زۆرم خۆشدەوێیت و هیوای باشترینت بۆ دەخوازم بەڵام ناتوانین بەیەکەوە بین هەم ئیتر من ناگەڕێمەوە بۆ ئەو قوتابخانەیە و یەکتر نابینینیەوە ..
فرمێسکەکانت سڕی و پارچە کاغەزێکت دەرهێنا کە زەرفێکبوو وە نامەیەکی بۆ سووبین تێدابوو تۆ بە گریانەوە زەرفەکەت خستە ناو لق و پۆپی دارەکان و بەهیوابوویت سووبین بیبینێت وە بەخێرایی لەوێ دوورکەوتیتەوە و چوویتە ماڵەوە و خێرا ڕاتکردە ژوورەکەت و پڕ بە دەنگت دەگریای ئەوەندە گریای چاوەکانت بچووک بچووک بوونەوە و ژێرچاوت قووڵ و ڕەش ببوو تۆ باوەشت کرد بەخۆتدا و زۆر هەستت بە شکان و خەم و خەفەت دەکرد کات ئاوا تێپەڕی و تۆ خەوت لێکەوت بەهۆی ماندوێتی و ئازارەوە

لە خەوەکەت: تۆ ڕاتدەکرد بەنێو دارستانێک و چەند کەسێک دوات کەوتبوون تا لەپڕ تۆ ئەوەندە ڕاتکرد کە کەوتیت وە ئەوان نزیکتر و نزیکتر دەبوونەوە لە تۆ بەڵام کاتێ گەیشتنە بەردەمت و ویستیان شتێکت لێبکەن لەپڕ ئافرەتێک بە جلی سپیەوە دەرکەوت کە تۆ نەتدەتوانی بیبینیت چونکە پشتی لەتۆبوو ئیتر هەر کە ئەو ئافرەتە هات هەموو ئەو بوونەوەرە دڕندانەی ئەوێ دوورکەوتنەوە وە ئافرەتەکەش ووردە ووردە وونبوو تۆ نەتدەزانی کێیە هەر بەدوایدا ڕات دەکرد و ڕاتدەکرد بەڵام ئەو خۆی لێ وونکردیت تۆ بە دەنگێک بەخەبەر هاتیتەوە کە دەی ووت

ناوت .... ناوت..... ناوت وەرە

بەپەلە چاوت کردەوە و بەترسەوە هەستایت بیستت باوکتە لە خوارەوە بانگت دەکات تۆ چوویتە خوارەوە بینیت ئەو دانیشتووە
تۆ:ئێوارە باش..
باوکت:بڕۆ خۆت ئامادە بکە تۆ ئەمڕۆ دەڕۆیتە ماڵی بەڕێز جیۆن و ئیتر لێرە نامێنیتەوە
تۆ:ئەی هاوسەرگیریەکە کەیە؟
باوکت:هەفتەی داهاتووە وە ئاهەنگێکی زۆر جوانت بۆدەکەن.
تۆ:بـ باوکە تۆ دڵنیایت لەم بڕیارەت؟
باوکت:لە ناوی خۆم زیاتر لێی دڵنیام هەرچەندە تۆ شایەنی ئەو هەموو خۆشیەش نیت بەڵام ئەمە بۆ بەرژەوەندی خۆشم دەبێت..
تۆ سەرت لەقاند و فرمێسک بەچاوتدا دەهاتە خوارەوە ئیتر چوویتەوە سەرەوە بۆ ژوورەکەت لەسەر کانتۆرەکە جانتایەکی گەورەی سەفەر هەبوو وە هێناتە خوارەوە و پاکت کردەوە و کردتەوە ووردە ووردە کەلووپەلەکانت تێدەکردن تەنها شتە گرینگەکانت و ئەوانەی خۆشت دەوێن و بەلاتەوە جوانن ئیتر دوای کاتژمێرێک هەموو شتێکت تەواو کرد و چوویتە گەرماو و خۆت شووشت و هاتیتە دەرەوە عەزیەکی درێژت لە خوارەوەی ئەژنۆت لەبەکرد کە ڕەنگی شینی کاڵبوو وە قژت ووشکردەوە و بەبەرزی بەستت و زانیت کە ئەمشەو دێن بە دواتدا بۆیە جانتاکەت و مۆبایلەکەتت برد و بۆکۆتاجار سەیری ژوورەکەتت کرد پاشان رۆشتیتە خوارەوە باوکت تۆی بینی و کەمێک سەیری کردیت پاشان چاوی لادا تۆ چوویتە لای و دانیشتی.
تۆ:بمبوورە.
باوکت:بۆچی؟
تۆ:هەموو ئەمانەی دوێنێ شەو کە ڕوویاندا بەهۆی منەوە بوون.
باوکت هیچی نەوت
تۆ:ئیتر هەڵمەچۆ و ئاگات لە تەندروستیت بێت وە زۆریش مەی مەخۆرەوە.
باوکت:بەسە وازبێنە لەم قسانە.
تۆ:باوکە،بمبوورە کە ژیانتم وێرانکرد من مەبەستم نەبووە وابکەم، گریایت..
دەنگی زەنگی مۆبایلەکەی باوکت هات و چووی بۆت هێنا
باوکت:ئەلوو؟ بەڵێ بەڕێز بەڵێ بەڵێ هەر ئێستا.
تۆ:چیبوو؟
باوکت : دەی هەستە دەڕۆیت..
تۆ بە تووندی باوەشت کرد بەباوکتدا و گریایت هەرچەندە ئەو زۆر زۆر بۆتۆ خراپە بەڵام لەکۆتایدا باوکتە.
تۆ:خۆشمدەوێیت باوکە.
باوکت:دەی خێراکە درەنگە
تۆ دوورکەوتیتەوە و فرمێسکەکانت سڕین و ڕۆیشتیتە دەرەوە ئۆتۆمبێلێکی ڕەشی گرانبەهات بینی کە شۆفێرەکە هاتە خوارە و دەرگاکەی بۆت کردەو تۆ سوپاست کرد و سەرکەوتیت ئەویش جانتاکەی خستیتە پشتی سەیارەکەو تۆ سەیرێکی باوکتت کرد بە ساردی لەتۆی دەڕوانی وە تۆش بە زەردەخەنەوە دەستت ڕاوەشاند و دڵت دەبووە هەزار پارچە زۆر هەستت بە ماندوێتی و دڵتەنگی دەکرد لەناو ئۆتۆمبێلەکە دەنگی هیچ شتێک نەدەهات تەنها تۆ و شۆفێرەکە بوون تۆ سەرت بردبووە لای جامەکە و سەیری دەرەوەت دەکرد چونکە ماوەیەکی زۆربوو شەقامەکانی ئەوێت نەبینیبوو..

TORTURE|JEON JUNGKOOKWhere stories live. Discover now