P.4

351 46 1
                                    


~
~

لای باوکت
کە چووە ژوورەوە کەوتە سەر ئەژنۆی و زۆر گریا بەدەست خۆی نەبوو کە بیری دەکردی هەرچەندە زۆر خراپ و دڕندەبوو لەبەرامبەرت بەڵام خۆ لەکۆتایدا تۆ هیچت نەکردووە و ڕۆڵەی ئەویت..
باوکت:تۆش من ببوورە کچەکەم هەرگیز بوێریم نەبووە لەبەردەمت ئەمە بڵێم راست بڵێم تۆ زۆر بەدایکت دەکەیت زۆر زۆر هەموو شتێکت وەک ئەوە لێبووردەیت و دڵە پاکەکەت تەنانەت زۆر ساویلکەشی چونکە سادەیت
باوکت هەر دەگریا و قسەی بەخۆی دەوت و پەشیمانبوو..
~
کات تێپەڕی تۆ گەیشتیتە بەردەم ئەو ڤێللا گەورەیە و پاسەوانەکان هاتن بە پیرتانەوە وە جانتاکەیان بۆ هەڵگرتی و شۆفێرەکە ڕۆشت و تۆش زۆر دەترسای لەوێ بەتەنیا.تەنها دوای پاسەوانەکان کەوتیت و نزیک بوونەوە لە دەرگاکەی ئەوێ وە تۆ هەنگاوت نایە ژوورەوە و بینیت ئەوێ زۆر جوانە ئیتر کەمێک دڵت پێی کرایەوە زیاتر ڕۆیشتیت و ئێوە چوونە هۆڵەکە وە لەوێ پیاوێکی بەتەمەنت بینی کە لە ٥٠ـاکانی تەمەنی دەچوو تۆ زانیت کە کەسێکی دەوڵەمەندە و خێرا بۆی چەمایتەوە ئەو زۆر دڵخۆش دیاربوو بە بینینت و هەستاو لێت نزیکبوویەوە.
بەرێز جیۆن:بەخێربێیت ناوت کچەکەم.
تۆ:زۆر سوپاس بەرێزم
بەرێز جیۆن:من باوکی جۆنگکووکم کە دەکاتە خەزووری تۆ زۆر خۆشحاڵبووم بە بینینت
تۆ:سوپاست دەکەم بەرێز جیۆن مـ منیش خۆشحاڵبووم
بەرێز جیۆن:دەی کچم دانیشە ئێستا جۆنگکووکیش دێت.

لای جۆنگکووک
لە ژوورەکەیەتی و نایەوێ بێتە دەرەوە
خزمەتکار:دەی گەورەم تکایە بەرێز جیۆن زۆر تووڕەیە.
جۆنگکووژ:بەو بەرێز جیۆنە بڵێ من خەوتووم
خزمەتکار:بەڕێزم هەوڵدە تێبگەیت ئەو وتی با هەر ئێستا بێتە خوارەوە
جۆنگکووک بە ناچاری لە ژوورکەی چووە دەرەوە و بەرەو خوارەوە ڕۆیشت

لە خوارەوە: تۆ و بەرێز جیۆن دانیشتبوون وە بەرێز جیۆن قسەی بۆدەکردیت و تۆش هەر سەرت دەلەقاند بۆی
کاتێ گوێت لە دەنگی پێڵاو بوو لەلای پەیژەکان ئاوڕتدایەوە چیت بینی؟ رووخسارێک بە ئەندازەی مانگ جوان و دروشاوەبوو(مردمم کوکیییی)))
ئەو بەژن و باڵا و جسمە ڕێک و جوانە وە قژە رەشەکەی و شانە پانەکانی و ڕۆشتنە بە فیزەکەی کاتێ بینیت شۆککببویت جۆنگکووک هاتە خوارەوە و تۆی بینی زەردەخەنەیەکی یەک لایی کرد و تۆ هەستایتەوە
بەرێز جیۆن:جۆنگکووک ئەوە لی ناوتە کە دەبێتە هاوسەری داهاتووت وە کچم ناوت ئەوە کوڕەکەمە..
تۆ:خـ خۆشحاڵبووم
جۆنگکوک:من زیاتر خاتوو جیۆن
تۆ شۆکتربووی بەو قسەیە و هەر سەیریت دەکرد چونکە زۆر سەرەنج ڕاکێشبوو بەڵام لەناکاو سووبین و چاڵەکانی ڕوومەتیت بیرکەوتەوە زەردەخەنەکەت نەما چاوەکانت پڕبوون لە فرمێسک و بیریت دەکرد.
جۆنگکووک لە دڵی خۆی:ئەو جوانە وە جەستەشی جوان و هۆتە بەڵام گەمژە و تێکدەرە هههـ دەبێ لە هەفتەی داهاتوو بەدواوە چی بچێژیت بچکۆل؟؟
بەرێز جیۆن:دەی ئێوە بچنە باخچەکە و قسەبکەن.
ئێوە ڕۆیشتن و جۆنگکووک سەیری دەکردیت بەڕقەوە تۆش بەترسەوە سەیرێکت کرد
جۆنگکووک هاتە نزیکت قۆڵی گرتیت و تۆی زیاتر نزیک کردەوە و چووە لای گوێت هەستت بە هەناسەی دەکرد دەیدا لە ملت هەموو لاشەت موچڕکەی پیاهات
جۆنگکووک:ههـ فریشتە وا بیرمەکەوە بە هاتنت بۆ ئێرە کارێکی باشت ئەنجامداوە دڵنیابە زۆر بە خراپی باجەکەی دەدەیت.
تۆ چاوەکانت پڕبوون لە فرمێسک هەوڵتدەدا لێی دوورکەویتەوە بەڵام نەتدەتوانی هەر قۆڵت دەجوڵاند ئەو زیاتر پەستانی خستە سەر قۆڵت و ئازاری دایت تۆ هاوارێکی کەمێک نزمت کرد و سەیریت دەکرد بەو چاوە شووشەییانەوە لێی دەپاڕایتەوە کە وازت لێبێنێت بەڵام سوودی نەبوو تا لەپڕ
خزمەتکار:گـ گەورەم؟
جۆنگکووک لەتۆ دوورکەوتەوە : چیتدەوێ؟
خزمەتکار:داوای خاتوون دەکەن بۆ ئەوەی ژوورەکەی نیشانبدەن .
جۆنگکووک بە زەردەخەنەی لایی سەیری کردیت و رۆشتە ژوورەوە،تۆ هەناسەت تووند ببوو زۆر دەترسای خێرا دوای خزمەتکارەکە کەوتیت بۆ ژوورەوە ئێوە چوونە قاتی دووەمی ماڵەکەو لەوێ دووەم ژوور بەدەستی ڕاست ژوورەکەی تۆ بوو کە بۆ ماوەی هەفتەیەک تێیدا بمێنیتەوە بۆ ئەوەی ئامادەکاری تەواو بکرێ بۆ هاوسەرگیریەکەی تۆ و جۆنگکووک تۆش سوپاسی خزمەتکارەکەت کرد و لەسەر بێدی ژوورەکە دانیشتیت و بیرت لە باوکت و سووبین دەکردەوە.
تۆ:چەند بیری سووبینم کردووە خوایە گیان،هیوادارم ئەو باشبێ.
-
لای سووبین:
سووبین هەر چاوەڕێی زەنگێک یان نامەیەک بوو لەتۆوە وە دواتر چوویە دەرەوە بۆ ئەوەی بڕواتەوە هەمان ئەو شوێنەی هەموو بەیانیەک لەوێ چاوتان بەیەکتر دەکەوت ئەو شوێنەش لای دارە سەوزە گەورەکەبوو کە خەریکبوو گەڵاکانی دەوەرین سووبین چووە لای دارەکە و لە ژێر ئەو سێبەرە گەورەیە دانیشت و زۆر خەمباربوو تا لەپڕ بایەک هەڵیکرد و ئەوەش وایکرد کە چەندین گەڵای ئەو دارە بوەرن وە پاشان لەناکاو زەرفێکی رەنگ قاوەیی نامە کەوت و دەنگێکی دروستکرد لەتەنیشتی سووبینەوە وە سووبین سەیری ئەو زەرفەی کرد و دەستی درێژکرد و هێنایە لای خۆی و بڕیاریدا نەیکاتەوە تا دەگاتەوە مالەوە لەرێگا هەر بیری دەکردەوە دەبێ ئەم زەرفە چی تێدابێ یان دەبێ بیخاتەوە شوێنی خۆی چونکە بۆ ئەو نییە؟ دوای ئەوەی گەڕایەوە ماڵەوە چووە ژوورەکەی و خێرا زەرفەکەی هەڵدڕی و سەیری ناوەوەی کرد دوو کاغەزی بینی شتێکیان لەسەر نووسرابوو چاوەکانی تا دوائاست کرانەوە کاتێ بینی ئەمە لالەیەن تۆوەیە، نامەکە:
سڵاو ئۆپپا! هیوادارم باشبیت من (ناوت)م خۆشەویستەکەت من ویستم ئەم نامەیەت پێبدەم وەکوو ماڵئاواییەک و کۆتا بینینمان رەنگە دوای ماوەیەکی زۆر ، دەمەوێ بڵێم سوپاسگوزارتم و خۆشمدەوێی بە تەواوی دڵمەوە وە هەردەم قەرزاری تۆم بۆ بەخشینی ئەو هەموو خۆشەویستیە پێم،من بیردەکەمەوە کە ئایا دەبێ شایەنی هەموو ئەوانە بووبم؟ من زۆر شەرمەزاربووم بەڕادەیەک نەمدەتوانی سەیری ناو چاوەکانت بکەم و ئەمەت پێبڵێم،سووبین من هاوسەرگیری دەکەم! من ئیتر دووردەکەومەوە لەهەر شتێک و کەسێک لەم ژیانەی ئێستا وە خەم مەخۆ هاوسەرەکەم باش و دەوڵەمەندە وە راستە دڵێکی وەک تۆی نییە بەڵام من بە ویستی خۆم ڕازیبووم بەم هاوسەرگیریە،من نەمدەویست فشارت بخەمە سەر و ژیانت ئاڵۆز و تەنگ بکەم من ئێستاش خۆشمدەوێیت و هیوادەخوازم دڵخۆشترین بیت تۆ باشترینی منبوویت بمبوورە کە نەمتوانی دڵخۆشت بکەم بەڵام ئەوە بزانە تۆ بە زیادەوە منت دڵخۆشکرد و واتای ژیانت نیشان دام،خۆشمدەوێیت و سوپاس بۆ هەموو شتێک تکایە لێم ببورە~ لی (ناوت)
-
نامەکە لە دەستی سووبین کەوتە خوارەوە و شۆکبوو و نەیدەزانی ئەوەی کە خوێندیەوە ڕاستبوو یان نا نەیدەتوانی بڕوابەوە بکات !! ناوت ناوتی ئەو تاکە خۆشەویستی ژیانی ئەو ئیتر جێی دەهێڵێت و لەناکاو دەڵێ کە هاوسەرگیری دەکات ....
سووبین:بەنەفرەت بیت من خۆشمویستیت دڵم ئازاری هەیە نەفرەتت لێبێ لی ناوت.......

TORTURE|JEON JUNGKOOKWhere stories live. Discover now