خـۆزگـە دەکـرا واز لـە هـەموو شـتێـڪ بـهـێنـم و بـڕۆم ئـیـتـر بـێزار بووم لـە بـەرگـە گـرتـن"🖤
.
.
.
.
.
.
.KOOKii..
دەرگاکـەم بە توندی داخست بەسەر ڕووخساری دا کاتێک لە نێو ئۆتۆمبیلەکـە سەرنجی دەدام...گەمژە وا دەزانێت کەسێکی زۆر گرنگە...ڕێگای ژوورەکـەم گرتە بەر و بەخێرای بەرەو گەرماوەکە ڕۆیشتم دەمەوێت مێشکم ئارام بکەمەوە...
ئاو تا لای ملم هاتووە دەمەوێت خۆم نوقم بکەم و بمرم چرکەی دواتر پەشیمان دەبمەوە من کچەکەم بۆ بێنرخێکی وەک ئەو جێ ناهێڵم ئاوە گەرمەکە تەواوی جەستەمی نەرم کردوە و ماسولکەکانمی لە گرژ بوون ڕزگار کرد...
ناتوانم بڕا بە خۆمم بهێنم..بۆچی گەڕایەوە دوای چەندین ساڵ...هێشتا نەفرەت لە قۆزیەکەی دەکەم چۆن دەتوانێت پیر نەبێت..بۆنەکەی نەگۆڕاوە هەمان ڕووخسار هەمان بۆن هەمان سەیر کردن بۆچی؟!..بۆچی ئەوەم لەگەڵ دەکەی تایهیۆنگ بۆچی؟...دەمەوێت لە باوەشی دا نوقم بم بۆنی تا قوڵای سییەکانم و ڕووحم بڕوات و دەرنەچێت
سەیرکردنەکانی وەک ڕابردوو دەتوانێت جەستەم تووشی لەرزین بکات...ناکرێت هێندە کاریگەر بم پێی...نەخێر جۆنگکووک نەخێر..دووبارە ناکەویتە نێوو فێڵەکانیەوە
YOU ARE READING
Remember me➢𝛵𝝟
Randomڕابردوو...خەیاڵ...گەڕانەوە....ئـاژاوە...پـێـکـەوەبـوون --تۆ وتت مردووە؟!! ---ئەو مرد کاتێک منی جێهێشت.. ---تەواوی ئەو ساڵـانە درۆت لەگەڵم کرد..باوڪم زیندووە!!!! ---بە بـاوڪ ناوی مـەبە.... . . . 27/8/2023.....