𝐄𝐩𝐢𝐬𝐨𝐝𝐞 4

104 23 177
                                    

Minji's P

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

Minji's P.O.V

کەواتە لێرەدا شتەکە ئەوەیە، نەمدەویست ئۆفەرەکەی جۆنگکووک ڕەت بکەمەوە. یەکەم: چونکە حەزم دەکرد باشتر بیناسم، دووەم: بەسەربردنی کات لەگەڵیدا ئەوەندە شتێکی خراپ نییە. هەرچەندە پێشترەم هەوڵمدابوو فێری وێنەکێشان بم بەڵام سودی نەبوو

" پێشتر هەوڵمدا وانە وەربگرم جۆنگکووک، بەڵام شتێکی وا نەبوو، نامەوێ کاتت بەفیڕۆ بدەم " ئـەوەم وت تـا ئەویش زیاتر قسە بکا- ئەو کوڕە بە ئەستەم دەمی دەکاتەوە

" تـ-تـۆ کاتم بەفیڕنادەیت مـ-مـینجی"

بەهێواشی وەڵامی دامەوە، نەمدەزانی چی بڵێم بەڵام وەکو ئاماژەیەک... زەنگەکە لێیدا

جونگکوک هیچ کاتێکی بەفیڕۆ نەدا بۆ ئەوەی لە پۆل دەربچێت وەک ئەوەی لە دەستم هەڵبێت. چاوێکم بە دەموچاویدا گێڕا و سوور بووەوە، دیسانەوە

بەهۆی دەمامکەکەیەوە زۆرم نەدەبینی بەڵام گوێچکەکانی سوور بوون بە دڵنیاییەوە. دەستم کرد بە پرسیارکردن بۆچی تەنانەت دەمامکیشی لەبەر کردووە بۆ قوتابخانە

"باشە با بڕۆین"   جیمین بیرکردنەوەکانمی پچڕاند و دەستی کردوو بە دەرچوون لە پۆل، وانەی داهاتوو مۆسیقا بوو

لەگەڵ چوونە ناو پۆلی مۆسیقا، چەند ڕووخسارێکی ئاشنام بینی، هەندێکیانم لەپۆل بینیبوو و هەندێکی تریان لە ڕێرەوی قوتابخانە، یەک لەو قوتابیانە جۆنگکووک بوو کە لەگەڵ تایھیۆنگ ونامجوون دانیشتبوو

لەگەڵ جیمین کە گۆشەی چەپی کۆتایی ژورەکە دانیشتین، دوور لە چاوی هەموو ئەو هەوارە کوڕ و کچەی بە درێژایی ڕۆژەکە بەدەستمان هێنابوو

" باشە قوتابیان.  ئەمڕۆ دوو خوێندکاری نوێمان هەیە.  ڕەنگە هەمووتان تا ئێستا بیانناسن بۆیە وایان لێناکەم خۆیان بناسێنن"

لە ڕووی دەروونییەوە سوپاسی خودام کرد بۆ ئەوە. "ئێستا تکایە، با دەست پێ بکەین. من ئەم دوو هەڵبژاردنم هەیە.  یەکێکیان هەڵبژاردنی خوێندکارە و ئەوی تریان هەڵبژاردنی گۆرانییە. دەبێت گۆرانی بڵێیت"

چاوەکانی لەگەڵ نامجون و تایهیۆنگ... بەرەو کوڕەکان سەرگەردان بوون. "یان ڕاپ بڵێن ئەگەر گۆرانییەکە بەشێکی ڕاپکی هەبێت، نیگەران مەبە."

ئارام بومەوە کە پێویست نەبوو ئەمە بکەم، دڵنیابە، من قوتابی نوێم و ئەمڕۆ هاتووم ناوی من لە لیستی قوتابیەکانی نییە

"ئەمڕۆ لە ماڵپەڕی قوتابخانە ناوی خوێندکارە نوێکانم وەرگرت، بۆیە نیگەران مەبن" پۆلەکە دەستیان کرد بە پێکەنین- جگە لەمن

پۆلەکە بە ئاسانی بەردەوام بوو بەبێ ئەوەی من و جیمین بانگ بکرێن، سوپاسگوزارم بۆ ئەوە

"باشە یەکێکی تر... " مامۆستاکەمان چاوی بە لیستی قوتابیەکان دەخشاند، هەستێکی نامۆ و نائارامم هەبوو، نـازانم دەکرێ چی ببێت؟ لە دڵەوە نزام دەکرد کە ئەوە من نەبم، وە بەختیاوەرم بوو

ئەوە من نەبووم

بەڵکو..جیمین بوو!

"پاڕک جیمین تکایە وەرە پێشەوە"

ڕووم کردە براکەم ڕوخساری پارچەیەک بوو لە دڵەڕاوکێی، ئـەو زۆر متمانەی بە دەنگی خۆی نەبوو، هیوام دەخواست وا نەبووایە... دەنگی ئەو زۆر سەرسوڕھێنەر بوو بەڵام ئەو جۆرەی باوەڕی بە دەنگی نەبوو دڵمی بۆ هەزاران پارچە دەشکاند. لە ڕوخساریەوە دەمبینی کە چۆن نەیدەویست بڕوات

دەمبینی چۆن دەستەکانی لەسەر ڕانەکانی خلیسکاند و دەستە ئارەقاوییەکانی پاک دەکردەوە. گوێم لێ بوو کە چۆن هەناسەدانی بەستراوەتەوە. دەمبینی چۆن بە دڵەڕاوکێیەوە بەردەوام لێوەکانی دەلێسێتەوە

وە لەو ساتەدا، ویستم بیپارێزم. بۆ ئەوەی هەست بە ئاسوودەیی بکات. چونکە من دەیناسم، چۆن زۆر بیر لە هەموو شتێک دەکاتەوە، چۆن گومانی لە خۆی هەیە، چۆن خۆشەویستییەکی زۆری خودی نییە.

کەواتە... یەکێک لە باشترین شتەکانم کرد بەڵام بە داماوترین شێوە تا ئێستا....

'❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥´

𝐒𝐡𝐲 | 𝐉𝐉𝐊Where stories live. Discover now