ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن وەکو ڕێزێـک بۆ ماندووبونـم 🦢✨
Minji's P.O.V
گەڕامەوە ماڵەوە و خۆم لە ژوورەکەم بەند کرد، بە وریاییەوە نەوەکو تێوەگلێم لەگەڵ 'دایک و باوکم' تەنانەت ئەگەر بگونجێ بەو شێوەیە بانگیان بکەم
جانتاکەم لە تەنیشت مێزی خوێندنەکەم دانـا و خۆم هەڵدا سەر بێدەکە یەکەم شت ڕوخسارم نووقمی سەرینەکە کرد، دەنگێک لە مۆبایلەکەمەو هات
مۆبایلەکەم لە گیرفانی پانتۆڵەکەم دەرهێنـا تا ئاگاداری نامەکان ببینم هەرچەندە من هەرگیز نامەم بۆ نەهاتووە لەو کاتەوەی هیچ هاوڕێیەکم نەبووە
نەناسراو: کووکی؟
برۆکانم گرژ کرد!، دەبێت کێ بێت؟
چاوەڕێکە!
تەنھا یەک کەس هەیە بەو ناوە بانـگم دەکات، هەناسەدانم هێواش هێواش بۆوە... دەکرێ ئەو بێت؟
نەناسراو: من مینجیـم
چاوەکانم فراوان بوون و هەناسەدانم قورستر بۆوە. دەبێت چی بکەم؟ نەخێر! چی بـڵێم؟ ئای خوایە من نازانم
;ئۆھ های!
چاوەڕێی وەڵامی ئەو نامەیە بووم کە ناردم. زۆر خراپ نەبووم وایە؟
مینجی: کەوایە دەربارەی دانسەکە... دەکرێ ئەمڕۆ بێیتە ماڵەکەم و هەمووی تەواو بکەیـن؟ :)
ئەو ڕوخسارێکی دڵخۆشی نارد، ئەوە مانای چییە؟ دەیەوێ چی بڵـێت ئای خوایە پەیامی ئەو چییە
;بەدڵنیاییەوە، لەکوێ دەژیـت؟
مینجی:زۆر باشە... لە ** لە **** دەژیـم
:من لە کاتژمێر پێنج لەوێ دەبم
ئایا چوونە مـاڵی کچێک بیرۆکەیەکی باشە؟
'❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥´
YOU ARE READING
𝐒𝐡𝐲 | 𝐉𝐉𝐊
Romantikaمن لە دەر بڕينی وشەکان باش نيم هيوادارم تۆ لە چاوم تێبگەيت ' دوای ئەوەی مـینجی دەگەڕێتەوە کۆریـا چاوی جیۆن جۆنگکووکی شەرمـن دەکەوێت و بەدوای چارەسەری نھێنی ئەو کەسایەتیەی جۆنگکووک دەگەڕێـت دەستپێکردن: ٢٠ی ئاداری ٢٠٢٤ بەردەوامـە - کاری وەرگێڕانـە