نیل~١~

96 17 16
                                    

/با من پرسیارێک لەتۆ بکەم...باوڕت بە چارەنووس هەیە؟
من بەڵێ باوەڕم بە چارەنووس هەیە دڵنیام خودای تاک و میهرەبان چارەنووسێکی باوەڕنەکراوی بۆ داناوم\

/من نیل کچێکی کورد'م کە بە هەموو ژیانی لە شارۆچکەی پیرەمەگرون ژیاوە جار جارەش  ئەچینە سلێمانی بە مەبەستی سەردانی کردنی داپیرەم\

/کچێکی شارۆچکەی تۆزێک جیاوازی زۆرە لەگەڵ کچێکی شاری
ئێمە ڕومان خۆشە و هەموو کارێک ئەکەین هەروەها زۆر بە دڵسۆزین و بەتەنگ یەکەوەین
من باسی شارەکانی تر ناکەم تەنها شارۆچکەکەی خۆمان\

/بەیانیان ئەچمە کانیاوەکەی لای چەرمەگا و بە دوو سەتڵی لەدار دروستکراو ئاو دەهێنمەوە ماڵەوە تاکو دایکم حاجەتەکانی پێبشوات کە خەڵکی شار پێی ئەڵێن قاپ شۆردن بەڵام ئێمە پێی دەڵێین حاجەت\

/دواتر شێخە کارزان کە ئەکاتە باوکی من و براکەم نالی خۆیانی پێ بشۆن
دواتریش نەسرین خان قاپەکان بشوات کە ئەکاتە دایکی من\

/من هەر لە منداڵیەوە بە باوکم ئەڵێم شێخە چونکە پیاوێکە بۆ سوڵح و کاری خێر ئەبردرێت و ناو و ناوبانگی لە سەرتاسەری چەرمەگا و پیرەمەگرون هەیە\

/بەدایکیشم ئەڵێم نەسرین خان چونکە ئافرەتێکی تا بڵێیت خان و مان و بەحەیاو بە حورمەتە\

/بە نالی'ش ئەڵێم کاکی ئاغا چونکە کوڕێکی ڕێک و پێک و سەر بەرزە وەک باوکم
لای ئێمە وا پەروەردە ئەکرێیت لەخۆت گەورە تر بڵێی کاکە و دادە تەنانەت ئەگەر بێگانەش بێت\

/دواتر ئەو دەفتەرەم داخست کە پورە کەژان'م پێیدابووم
بەخێرای ڕۆیشتمە مەتبەخەکە چونکە دایکم بانگی کردم\

: لە خزمەتتدام نەسرین خان

دایکم: کاتی ئەوە نییە خێرا بڕۆ لەلای باجی فاتم مەشکە بێنە دەی خێراکە کچێ لێرە مەوەستە

: خێر؟ کاکی ئاغا ژن ئەهێنێت؟

دایکم: نا کچم حاجی عومەر و ڕەعنا خان دێن دەی خێرا بڕۆ

: هەی گیان خاڵە عومەر دێت

/بەڕاکردن ڕۆیشتم لە درگای ماڵ فاتم خانمدا
هەر ئەوەندەی نەبرد سەفین'ی کوڕی دەرکەوت بە جلە کوردییە قاوەییەکانیەوە\

: سڵاو کاکە سەفین

سەفین: سڵاو نیل خان فەرموون

: سوپاستان ئەکەم بە فاتم خان بڵێ بە ئەرک نەبێت مەشکەکەیمان پێ ئەیات؟

سەفین: بەسەر چاوانم

/کاک سەفین ڕۆیشتە ژورەوە کەمێکی خایەند فاتم خان بە مەشکەیەکەوە هاتە دەرەوە کاک سەفینیش لەدواوەی وەستا\

خ.فاتم: یاخوا بەخێربێیت کچم فەرموون وەرنە ژورەوە با چایەکت بۆ تێبکەم

:دەستەکانت ماچ ئەکەم با بۆ کاتێکی تر بێت

خ.فاتم: زۆر باشە کچم ئەوەش مەشکەکە

/مەشکەکەم لێ وەرگرت\

: زۆر سوپاستان ئەکەم دوای ئێوارە بۆتانی ئەگەڕێنمەوە

خ.فاتم: ماڵی خۆتانە کچم سەلام لە دایکت بکەیت

: عەلەکەسەلام دەی با لە کاتتان نەگرم

خ.فاتم: بەخێربێی بان چاوەکانم

/گەڕامەوە ماڵەوە و مەشکەکەمدا بە دایکم
دواتر بینیم کاکە نالی جلە کوردییە نوێیەکانی لەبەردایە و قژی ڕێک خستووە\

: چییە کاکی ئاغا بۆچی ئاوا خۆت کەشخە کردووە

نالی: بۆ نابێت؟

: چۆن نابێت بەڵام ئەمجارە خۆ کەشخە کردنەکەت جیاوازە

/دایکم کە لە تەنیشتمەوە خەریکی پاک کردنی سەوزەکە بوو وتی\

دایکم: شەونمی کچی کاک عومەریش دێت لەگەڵیاندا

: ئەها کەواتە بابەتەکە دادە شەونمە

/لەگەڵ دایکم پێکەنین نالی'ش هەر زوو سەر کوڵمەکانی پەمەی هەڵگەڕان
ئیتر کوڕی ئێرە وایە بە شەرم و بە حەیان و سەیری کچ ناکەن
بەڵام ئارامی کوڕی کوێخا نەجات وانییە\

/سەرسەری ترین کوڕی گوندەکەمانە بەردەوام لەبەردەم درگای مەکتەبی کچان کەوتووە
خوانەکات بەلایدا تێپەڕیت ڕاستەوخۆ دوات دەکەوێت و داوا ئەکات قسەی لەگەڵ بکەیت\

/چەند جارێک شەق تڕێنیان کرد بەڵام تەمێ نابێت هەر بۆیە ئەهلی گەڕەک بەتەمان ڕۆژێک کۆ ببنەوە و بڕۆن قسە لەگەڵ کوێخا نەجات بکەن\

/سوپاس بۆ خودا بەهۆی کاکە نالیەوە سەر ڕێگای بە من نەگرتووە زۆر بەدەگمەنیش ئەیبینم\

(بەردەوام ئەبێت)
.
.
.
.
سڵاو دووبارە گەڕامەوە ماشاءاللّە هەر خەریکی چیرۆک نووسینم😭😂
ویستم چیرۆکی ئەم جارە جیاواز بێت و دووربێت لە کەیپۆپ و فانکەیشن

هیوادارم بەدڵتان بێت و چێژێکی زۆری لێ ببینن
خۆشمەوێن خوێنەرەکانم 🥹✨💖

Fate/چارەنووسWhere stories live. Discover now