chapter 6

455 80 93
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

جیمین بەهێواشی چاوەکانی کردەوە و بە چاوە ماندوویەکانیەوە سەیری سەقفەکەی کرد بەهێواشی خۆی ڕاست کردەوە و هەستا ..

دەستەکانی بچووک کردەوە چاوەکانی خوراند سێری کاتژمێری کرد ...زۆر کەم خەوت بوو بەڵام هەر ئەوەنەش ئەخەوێ بەهێواشی هەستایەوە و ڕوخساری بەجوانی شۆرد و ڕۆیشتە چێشخانەکە بۆ ئەوەی شتێکی خۆش ئامادە بکات

بیری کردەوە بە ڕامیۆنێکی تایبەت دروست بکات بۆخۆی و لە ویڤێرس وەکو پۆستێک داینێت ..بەڵام کاتێ بیری ئەو هەواڵە نەفرەتیەی کردەوە کە بڵاوبۆتەوە پەشیمان بوەوە ...

دوای کاژێرێک زیاتر ڕامیۆنەکەی ئامادە کرد و لەسەر مێزەکە داینا ..بەهێواشی دەستی کرد بەخواردنی بەڵام مۆبایلەکەی زەنگی لێدا و سەیری ناوی کەسەکەی کرد برۆیەکی بەرز کردەوە دەستەکانی سڕی و هەڵیگرت

جیمین: "بەڵێ؟"

"ئۆوو سڵاو پارک جیمین"

جیمین: "سڵاو لە تۆش، شتێکی گرنگ ڕوویداوە؟"

"بێگومان نەخێر ..ئەمشەو بەفەرمی بانگێشت کرا وی بۆ ئاهەنگی کاڵڤن کڵێین من وەکو بەڕێوبەرێک پێم خۆشە تۆش بەشداری تێدا بکەیت"

جیمین: "بە خۆشحاڵیەوە قبوڵی ئەکەم .."

"زۆر زۆر پێ خۆشحاڵین بەڕێز جیمین"

جیمین: "زۆر باشە بەڵام کاتژمێر چەند ئەنجام ئەدرێ؟"

"بەڵێ ئاهەنگەکە کاتژمێر 8:00ی ئێوارە دەست پێ ئەکات"

دوای هەنێ قسەی تری جۆراوجۆر کۆتاییان بە پەیوەندیەکە هێنا ..و جیمین پەیوەندی بە تای کرد ..
بۆئەوەی بەزووترین کات پێی بڵێ

دوای چەن زەنگێک هەڵیگرت

تای: "بەڵێ جیمین"

جیمین: "سڵاو تێی تێی، لەکوێی؟؟"

تای: " لە نێو ئۆتۆمبێلم، جیمین بە باشی خەوتی؟"

جیمین: "بێگومان بەڵێ، بەڵام ویستم شتێک پێ بڵێم"

تای: "چی ئایە دەربارەی ژوانەکە هەواڵێکت دەست کەوتوە؟؟"

جیمین: "بێگومان نەخێر، ویستم بڵێم کە بەڕێوبەری
(Kalvin klein )
بانگێشتی کردوم بۆ ئاهەنگێکی شەوانە"

MY KIDNAPPERWhere stories live. Discover now