-32

1.4K 211 136
                                    



Hi





...........

لودۆڤیکا: ئەمەوێ ماوەیەک لەلای بێلا بمێنمەوە..واتا لەگەڵ ئێوە بمێنمەوە ئەگەر ئاسایی بێت ئەمەوێ لای کچەکەم بم (بەهێمنی وتی و جۆنگکووک چاوەکانی کردەوە)

جۆنگکووک: من کێشەم نییە بەڵام هیوادارم هاوسەرەکەت کێشەی لەگەڵ ئێمە نەبێت (بەئاسایی)

لودۆڤیکا: ئەو کێشەی لەگەڵ ئێوە نابێ...وام بیردەکردەوە لێرە بمێنێتەوە لەگەڵ من بەڵام ناتوانم لێتی دووربخەمەوە خۆشەویستی لەچاوەکانتدا ئەبینم (بەهێمنی وتی و جۆنگکووک سەیری کرد)

جۆنگکووک: من بەبێ ئەو ناتوانم پەیوەستم بەئەوەوە ناتوانم لەدووری نامەوێ بیر لەو ساتانەش بکەمەوە کەبۆنی بەر لووتم ناکەوێ کەهەستی پێ ناکەم کەناتوانم دەستی لێبدەم باوەشی لێبدەم، ماچی بکەم (بەهێمنی)

لودۆڤیکا: دەزانم....خۆشەویستی دەردێکە تەنها مەعشوقەکەت دەبێتە دەرمانی (بەئارامیەوە وتی و جۆنگکووک سەیری کرد)

جۆنگکووک: هەرگیز عاشق بوویت؟

لودۆڤیکا: بەڵێێ (وتی کاتێک هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی)

جۆنگکووک: ئەو کەسە کێیە؟

لودۆڤیکا: کەسێک بوو مێشکم ڕقی لێبوو دڵم عاشقی بوو...کەسێک بوو لەڕاستیدا دووژمنم بوو لەخەیاڵدا مەعشووقم بوو...کەسێک بوو شێوەیەک بوو لەگەڵم وای لێمدەکرد بیربکەمەوە ئەمە خەوە یا ڕاستی دڵبەرمە یا دووژمنمە پاشای خەیاڵمە یا دڕندەی کابووسەکانم...هەنێکجار دڵ ئەتبات بۆ ڕێگایەکی زۆر هەڵە کەبچووکترین هەنگاوت گڕ لەناخت بەر ئەدات عەشق لەخەیاڵا زۆر شیرینە بەڵام لەڕاستیا وەکو یەکەم پێکی شەڕابە لەتاڵیاتیا نوقمت ئەکات (بەوپەڕی ئارامیەوە وتی)

سەماکەری باڕەکانWhere stories live. Discover now