-33

1.2K 196 45
                                    



Hi







...........









لودۆڤیکا: جۆنگکووک ئەکرێ کەمێک بەتەنها جێمان بێڵیت
(وتی کاتێک دەستی لەسەر شانی جۆنگکووک دانا)

جۆنگکووک: ئهم (وتی و دەستی لەناو دەستی بێلا دەرهێنا دوورکەوتەوە لەئەوان لودۆڤیکا بەهێواشی لەتەنیشت بێلا دانیشت)

لودۆڤیکا: چۆنی ئەمڕۆ جوانکیلەکەم؟ (بەئارامی وتی و دەستی دا لەقژی بێلا کاتێک بێلا سەرنجی ڕوخساری ئەدا)

بێلا: باشم (بەهێواشی وتی و لودۆڤیکا بزەیەکی پێ بەخشی)

لودۆڤیکا: هیوادارم هەموو کاتێک باشبیت شیرینەکەم....ئەتوانم کچە تاقانەکەم لەباوەش بکەم و کەمێک بۆنی بکەم؟ (وتی کاتێک بێلا چاوەکانی پڕبوون بەهەمان شێوەی لودۆڤیکا بێلا سەری بەبەڵێ لەقاند و لودۆڤیکا بەهێواشی لێدا)

لودۆڤیکا: چەند تامەزرۆی ئەم ڕۆژە بووم بچکۆلەکەی دایە
(بەدڵپڕێوە وتی و بێلا فرمێسکەکانی کەوتن)

بێلا: م ماما (بەلەرزیوی)

لودۆڤیکا: گیانی ماما (وتی و ماچێکی سەری کرد و کەمێک دوورکەوتەوە فرمێسکەکانی بێلای سڕی)

لودۆڤیکا: نەکەیت بگریت باشە (بەبزەوە)

بێلا: ئەی تۆ بۆچی دەگری (وتی و لودۆڤیکا پێکەنی کاتێک فرمێسکەکانی ئەکەوتن)

سەماکەری باڕەکانWhere stories live. Discover now