" تاڪە خۆشبەختـیم ئەوەیە ڪە وێنەیەڪی چاوتم لایـە. "
•••••
ئۆتۆمبیلەکەی بەخێرایەکی دڕندانە لێ دەخوڕی و چەندین ترافیکی دەبڕی
بەبێ وەستان،
توڕەیی دەستی بەسەریدا گرتبوو
گرینگی نەئەدا چی ڕوودەدات و چی بەسەردێت.لەلایەکی تریش کیژۆڵەیەکی خانـمانە لە فرۆشگایەکی جلووبەرگ دەهاتە دەرەوە
دەیویست بپەڕێـتە ئەودیوی شەقامەکە،
سەیری ترافیکەکەی دەکرد و بینی ڕەنگەکەی سورە،
بۆیە هەوڵیدا لەشەقامەکە بپەڕێتەوە.گەیشتە ناوڕاستی شەقامەکەو ئۆتۆمبیلێک بەخێرای125 بەرەو ڕووی ئەهات
تەنها بەشۆکێک وەستابوو و چاوەڕێ بوو لەهەرکاتێکدا بێت لێیبدات.بەڵام تێڕوانینەکەی گۆڕا کاتێک ئۆتۆمبیلەکە پێش ئەوەی نزیکی بکەوێت توشی ڕوداو بوو!،
کیژۆڵەکە بەخێرایی بەرەو ئۆتۆمبیلەکەی چوو پەیوەندی بە فریاگوزاریکرد و
دەرگای ئۆتۆمبیلەکەی کردەوە وە سەیری شۆفێرەکەی کرد
بینی لەهۆشی خۆیەتی تەنها سەری برینداربووە،:تۆباشیت؟
:....
:ئەڵێم باشیت؟
:باشیش بم چیدەگۆڕێت؟..
"سەری هەڵبڕی و سەیری نێو چاوەکانی کرد":ها ئەوە ئۆتۆمبیلی فریاگوزاری هات من دەبێت بڕۆم
خوات لەگەڵ
"بەماوەیەکی کەم خۆی ونکرد":بەڕێز دەیڤد تۆباشیت؟
:خێرا بیگوازنەوە نێو ئۆتۆمبیلەکە!
:پێویست ناکات من باشم
خەتا لەمنیش بوو ویستم خێرایی ئۆتۆمبیلەکەم تاقیکەمەوە
"پێکەنینێکی بەزۆری کرد":تەنها بادڵنیابینەوە لەباشبوونت
باپشکنینێکت بۆبکەین لە نەخۆشخانە!:وتم نایەوێت
لێرەش بڕۆن!:باشە،
خێرا خۆتان کۆ بکەنەوە
YOU ARE READING
چـاوەڪانی~
Romanceهاوسەرەکەم خیانەتی لێدەڪردم هەموو ڕۆژ بەڵگەیـان بۆدەناردم، من نەم دەتوانی جیاببمەوە چونکە ئەوە بۆ ناوبانگی خێزانەڪەم خراپ بوو، مێشـڪم خەریک بوو دەوەسـتا هەموو شـەوەڪانی ژیانم لە مەیخانە بەسەردەبرد، بەڵام ڪچـێڪی لاو هاتـە ژیـانم و ئاڵۆزیـەڪانمی چارە...