" چاوەڪان جوانن ، بەڵام مەترسیدارن!. "
••••
دەرگای ئۆتۆمبیلەکەی بۆکرایەوە لەلایەن شۆفێرەکەیەوە،
بەنازەوە سەرکەوتە سەر ئۆتۆمبیلەکەو دەرگاکەی لێ داخرا.کیژۆڵەیەکی تەواو خانمانەو سەرنجڕاکێش ،
هەموو چاوەکان لەسەر جوانییەکەی بوون!باڵایەکی ڕێک و جەستەیەکی تەواو،
چاوەکانی لەجۆری ئامبەر بوون و پێستێکی کرێمی کەوای کردبوو
چاوەکانی دەربخەن و قژێکی زەرد باو و کە درێژیەکەی تا ناوڕاستی شانەکانیبوو و
پەرچەمێکی ناسک و کورت،
وەسفکردنی ئەم کیژۆڵەیە ئەوەندە ئاسان نیە بۆسەر زمان!.دەرگای ئۆتۆمبیلەکەی بۆکرایەوە ،
هەرکە ڕوناکی بەر ڕوخساری کەوت ئاگادار بویەوە کە گەیشتوەتە ماڵەوە
و جانتاکەی هەڵگرت و بەهێمنی دابەزی.:سوپاست دەکەم
"بە شۆفێرەکەی وت و خەندەیەکی بۆکرد":لەخزمەتتدام خانمەکەم
دەرگای کۆشکەکەی کردەوە و ڕۆشتە ژورەوە
:دادە دەتوانی خواردنم بۆبێنیتە ژورەکەم چونکە نانم نەخواردوە
"بەخزمەتکارەکەی وت":بێگومان خانمەکەم
••••
پاڵکەوتبوو لەسەر جێگاکەی و چاوەکانی داخستبوو
تەقەی دەرگاکەی هات و ئاگادار بویەوە کە
کەسێک دێتە ژورەوە:وەرە ژورەوە
:خانمەکەم فەرموو،
ئەمەش خواردنەکەت
"بەسینیەکەوە هاتە ژورەوەو لەسەر مێزەکەی داینا":سوپاست دەکەم
:لەخزمەتتدام
"وتی و ڕۆشت"ئاریانا دەستی برد بۆخواردنەکەی
بەڵام شتێک هاتە مێشکیەوە و وای کرد بوەستێ:باشە شتێک،
ئەو پیاوە بۆچی حاڵی وابوو؟
بۆچی لەڕێگادا ئەوەندە خێرابوو؟
باشە ئاریانا تۆش بۆ بیردەکەیتەوە
بەمن چی؟
"دەستی کرد بە نانخواردن"
CZYTASZ
چـاوەڪانی~
Romansهاوسەرەکەم خیانەتی لێدەڪردم هەموو ڕۆژ بەڵگەیـان بۆدەناردم، من نەم دەتوانی جیاببمەوە چونکە ئەوە بۆ ناوبانگی خێزانەڪەم خراپ بوو، مێشـڪم خەریک بوو دەوەسـتا هەموو شـەوەڪانی ژیانم لە مەیخانە بەسەردەبرد، بەڵام ڪچـێڪی لاو هاتـە ژیـانم و ئاڵۆزیـەڪانمی چارە...