4𝚙𝚊𝚛𝚝

542 49 0
                                    


ڕۆژی دواتر

𝚖𝚒𝚗𝚗𝚒𝚎'𝚜 𝚙𝚘𝚟

لە ماڵ هاتمە دەرەوە و بەڕێکەوتم بۆ شوێنی کارەکەم

𝚃𝚊𝚎'𝚜 𝚙𝚘𝚟
ئێستا ئامادەم بۆ ئۆفیس

دواتر مینی هات و لە دەرگای داو هاتە ژوورەوە و گووتی:

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

دواتر مینی هات و لە دەرگای داو هاتە ژوورەوە و گووتی:

مینی:نانی بەیانی ئامادەیە گوەرەم

تایهۆنگ:من نانی بەیانی ناخۆم, بە دایکمم وتووە
(بەبێ ئەوەی سەیری بکەم)

مینی:بەڵام...

تایهۆنگ : ناتوانیت تەنها گوێ لە من بگریت?!!

مینی(لە خەیاڵی خۆیدا):بۆچی ئەو هەمیشە زۆر ڕەقە؟

تایهۆنگ سەیری مینی کرد و بینی کە لێوی بریندار بووە!!

تایهۆنگ : چی بەسەر لێوت دا هاتووە؟

مینی: هیچ نییە.

مینیم گرت و لێی نزیک بوومەوە و  لێم پرسی.

تایهۆنگ : کێ ئەمەی کرد؟

مینی  :بۆچی گرنگی پێ دەدەیت؟ تۆ بۆ من کێیت؟

ئەو دەستی بە گریان کرد . بۆیە ئەوم بەرداو ڕێگەم پێ دا بڕوات.

ئەو بە خێرایی لە ژوورەکەی من چووە دەرەوە.

*له هۆڵه که دا *

دایکی تای: تایهۆنگ ، ئەمەوێت شتێکت پێبڵێم

تایهۆنگ : ئێستا درەنگە دەبێت بڕۆم دواتر قسە دەکەین،باشە ؟

دایکی تای: من تەنها دەمەوێت بڵێم کە تۆ و جێنی لە خانوویەکی نوێدا دەمێننەوە ، دوای هاوسەرگیرییەکەتان.

تایهۆنگ : بۆچی؟

دایکی تای: جێنی ئەوەی دەوێت بۆیە من پێم وایە ئاساییە.

تایهۆنگ :بەڵام دایکە گەر من بڕۆم تۆ بەتەنیا دەمێنیتەوە!

دایکی تای: ئەوە بۆ من کێشەنییە. تەنها ئەوە بکە من دەڵێم

تاهیۆنگ: باشە. بە کەیفی خۆت......

*لە شەودا *
𝚝𝚎𝚊'𝚜 𝚙𝚘𝚟

کاتژمێر 1ی شەو گەڕامە ماڵەوە و هیچ خواردنێکم نەخواردووە لە بەیانییەوە
بینیم مینی لەسەر قەنەفەکە خەوی لێکەوتووە، زۆر جوانە ، لێوی زۆر بە خراپی بریندار بووە.
دەستم لە لێوی دا ، ئەو کەمێک خۆی جوڵاند. چاوەکانی کردەوە و منی لە نزیک خۆیەوە بینی و بە خێرایی جوڵا و هەستایەوە .

مینی:گەورەم، تۆ خۆت بشۆ منیش خواردنی ئێوارەت بۆ دائەنێم

تایهۆنگ: بۆچی ناڕۆیت بۆ ماڵەوە؟ زۆر درەنگە.

مینی:بەبێ ئەوەی خواردنت بۆ ئامادە بکەم ناتوانم بڕۆمەوە ماڵەوە

تایهۆنگ : من نانم ناوێت تۆ دەتوانیت بڕۆیتەوە بۆ ماڵەوە

مینی: بەڵام تۆ نانی بەیانیشت نەخوارد , ئەگەر تۆ بەردەوام بیت لە نەخواردنی ژەمەکانت ئەوا نەخۆش ئەبیت

تایهۆنگ: دایکم لە کوێیە؟

مینی:ئەو چوو بۆ ئەوەی بخەوێت، تکایه گەورەم داواکارییەکەم ڕەتمەکەرەوە
(مەبەستی ئەوەیە کە خواردن بخوات)

تاهیۆنگ: باشە. خواردنەکەم بۆ دانێ ئەوە هاتم

مینی مێزەکەی ڕازاندەوە و تایهۆنگ هات و دەستی کرد بە خواردن،
مینیش لە تەنیشت ئەوەوە ڕاوەستاوە.

تایهۆنگ : تۆ خواردنت خواردووە؟

مینی:ئێــــ.......لەڕاستیدا.........من......

تایهۆنگ: تۆ پێت وتم ئەگەر خواردن نەخۆم ئەوە نەخۆش ئەکەوم کەچی خۆشت خواردنت نەخواردووە، دەی دانیشەو لەگەڵ من خواردن بخۆ.

مینی:بەڵام....

تایهۆنگ :ئەوەی دەیڵێم بەگوێم بکە!!

مینی لەسەر کورسییەکە دانیشتوو و دەستی کرد بە خواردن

تایهۆنگ هەر سەیری مینی ئەکا بەبێ یەک چاو تروکانیش

مینی: گەورەم، ئایا شتێک بە ڕوخسارمەوەیە؟

تایهۆنگ :نـــ.....نەخێر.....

لەو کاتەدا موبایلەکەی تایهۆنگ پەیوەندییەکی بۆ هات

(بە تەلەفۆن)

جێنی:هێی ئازیزم، دەمەوێت سبەی لەگەڵم بێیت بۆ شت کڕین، خوات لەگەڵ

تایهۆنگ :بەڵام...

جێنی :تۆ ناتوانیت بڵێیت نەخێر یان من بە پوورێ بڵێم?

(مبەستی دایکی تایهۆنگە)

تاهیۆنگ: باشە. بەیانی لەگەڵت دێم

تایهۆنگ کۆتایی بە پەیوەندییەکە هێنا

مینی:بەڕێز، دەتوانم شتێکت لێ بپرسم؟

تایهۆنگ : بپرسە

مینی:بۆ چی پێویستە بچیت بۆ شت کڕین؟

تایهۆنگ : دوای دوو ڕۆژیتر هاوسەرگیریت ئەکەم بۆیە پێویستە بچم بۆ شت یکڕین

مینی:ئــــۆو پیرۆزە.. گەورەم

𝚖𝚒𝚗𝚗𝚒𝚎'𝚜 𝚙𝚘𝚟

بە بیستنی ئەوە، هەست بە بەتاڵی دەکەم لەناوەوەم.
نازانم بۆچی ئەم هەستەم هەیە

     ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئەمەش پاڕتی تازە بۆ ئەو چەند خوێنەرە کەمەی کە هەمە.
😪😶
کۆمێنت
ڤۆت
⭐💬

هاوسەرەکەم تەنیا خزمەتکارێکە||𝚔𝚒𝚖 𝚃𝚊𝚎𝚑𝚢𝚞𝚗𝚐||Where stories live. Discover now