17𝚙𝚊𝚛𝚝

432 33 2
                                    

بەیانی

𝙼𝚒𝚗𝚗𝚒𝚎'𝚜 𝚙𝚘𝚟

تایهیۆنگ دوێنێ شەو نەهاتە ژوورەوە بۆ ئەوەی بخەوێت.

ئازارم داوە.

پێویستە ڕاستگۆ بم لەگەڵیدا.

دایکی تای: مینی وەرە خوارەوە. دەبێت ئامادەبین.

دەبێت ئامادەبین بۆ چی؟

مەبەستم ئەوەیە ئەمڕۆ هیچ مەراسیمێک نییە ئەوەندەی من بزانم.

بەپەلە خۆم ئامادە دەکردو ڕۆشتم بۆ خوارەوە.

دەبینم هەموو خزمەتکارێک سەرقاڵی کارەکانیانن.

دایکی تای: ئای! ئازیزم، تۆ وەرە. دەتوانن یارمەتیم بدە لەو کێکەی کە ئێستا ئامادەی دەکەم؟

مینی: بێگومان دایکە. ئەگەر ئاساییە ، دەتوانم بپرسم بۆ کێ ئامادەکاری دەکەیت؟

دایکی تای:ئۆهـــ! سەیرکە. چەند گەمژەم. لەبیرم چوو پێت بڵێم کوڕە بچووکەکەم ئەمڕۆ لە ئیتالیا دێتەوە.

مینی:من هیچ بیرۆکەیەکم لەو بارەیەوە نەبوو.

دایکی تای: لە ئیتاڵیا دەرچووە. ئێستاش دەگەڕێتەوە. بۆیە، یارمەتیم بدەن لە کێکەکەدا!

کاتێک خەریکبوو یارمەتی دایکم بدەم، بینیم تایهۆنگ هاتە چێشتخانەکەوە.

باری دەروونی باش نییە.

ئەو خەمۆک دەردەکەوێت.

هۆکارەکەش منم.

سەیری منی کرد.

دایکی تای: ئای! لەبیرم دەچێت ڤانێلاکە بهێنم. با بیهێنم.

لە چێشتخانەکە ڕۆشتە دەرەوە.

ئێستا چێشتخانەکە بێدەنگە.

بێدەنگیەکەم شکاند.

مینی: تۆ لێرە دابنیشە. با نانی بەیانیت بۆ بهێنم.

تایهۆنگ: من هیچ ئارەزووی خواردنم نییە.

مینی: وازهێنان لە ژەمەکان کێشەکە چارەسەر ناکات.

لەناکاو، منی بە دیوارەکەوە بە دیوارەکەوە چەسپاند.

تایهۆنگ: چۆن دەتوانیت ئەوەندە باش مامەڵە بکەیت؟ وەک ژنێکی تەواو!

مینی: تایهۆنگ، تۆ ئازارم دەدەیت.

تایهۆنگ: ئازارم هەیە! تۆ ئازارت دام.!!

دوای وتنی ئەم قسانە منی جێهێشت.

فرمێسکەکانم لە چاوەکانم دەستیان کرد بە کەوتن.

هاوسەرەکەم تەنیا خزمەتکارێکە||𝚔𝚒𝚖 𝚃𝚊𝚎𝚑𝚢𝚞𝚗𝚐||Where stories live. Discover now