You went from my home to ~~~~~~~~~~~
وه تایهیۆنگ ماوه‌یه‌ك هیچی نه‌وت به‌ڵام دواتر سه‌یری جۆنگكووكی كرد و به شیرینیه‌وه وتی
" تۆ هی منیت چونكه هاوه‌ڵی منیت ! به‌ڵام كێ وتی فستقه‌كه‌ت تۆی خۆشئه‌وێ ؟ یانی چاوه‌رێی ئه‌وه مه‌به له من گوێبیستی ئه‌م شته‌بیت"جۆنگكووك زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد و وتی
" تۆ بۆ ئه‌وه‌نده خۆش ئه‌ڵێی كه‌وا هیتۆم و هاوه‌ڵی تۆم و فستقی منیت ؟؟ یانی گه‌ر ئێستا شتێكت لێ بكه‌م بێ ویستی خۆت ئه‌وا خه‌تای من مه‌گره خۆت هانم ئه‌ده‌ی وا بكه‌م "تایهیۆنگ برۆیه‌كی به‌رز كرده‌وه‌و وتی
" تۆ ته‌نها گوێت له‌وه بوو ؟ گوێت له قسه‌كانی تر نه‌بوو كه له ده‌مم هاته ده‌ره‌وه ؟؟ "جۆنگكووك سه‌رنجی چاوه‌كانی له چاوه‌كانی تایهیۆنگه‌وه هێنایه خواره‌وه بۆ سه‌ر لێوه‌كانی وه ئه‌وكات وتی
" دڵنیام ئه‌م لێوه شیرینانه‌ی تۆ ناتوانن قسه‌ی ناخۆش بكه‌ن بۆیه نه‌خێر گوێم له هیچ نه‌بوه"وه تایهیۆنگ چاوه‌كانی به بێزاری سوڕاند و وتی
" گه‌مژه‌ی ب~"وه قسه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كرد كه جۆنگكووك له ناكاوێك لێوه‌كانی تایهیۆنگی به لێوه‌كانی بێ ده‌نگ كرد و توند ماچی كرد
وه گه‌ر بلێی تایهیۆنگ شۆكه ئه‌وا بڕوا پێكراوه چونكه ئایا هه‌ر به راستی جۆنگكووك ئێستا تایهیۆنگی ماچ كرد بێ پرس و هیچ شتێك ؟؟ ئه‌و كوڕه به راستی مردنی خۆی ده‌وێت هه‌ر ئه‌مشه‌و
وه جۆنگكووك له لێوی تایهیۆنگ دووركه‌وته‌وه دواتر ماچێكی له‌سه‌ر لووتی دانا وه نێو چه‌وانی وه ڕوومه‌تی بێگومان كاتێ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی بچووك له‌سه‌ر لێوه‌كانی بوو وه كاتی له نێوانی
هه‌ر ماچێك به نه‌رمیه‌وه ئه‌یوت
" خۆشمه‌وێیت "تایهیۆنگ سه‌ره‌تا توڕه بوو كه جۆنگكووك وا ماچی كرد به‌ڵام كه له پاشی جۆنگكووك وا به نه‌رمی ماچی هه‌موو روخساری كرد وه وا به خۆشه‌ویستی و نه‌رمیه‌وه ئه‌یوت خۆشی ئه‌وێ هیچی نه‌كرد تا دووری بخاته‌وه
جۆنگكووك له كۆتایدا دووباره ماچی لێوه‌كانی تایهیۆنگی كرد وه ئه‌مجاره‌یان لێوی ماوه‌یه‌ك هه‌ڵنه‌گرت و توند لێوه‌كانی تایهیۆنگی مژی وه به په‌یوه‌ندی مێشكیه‌وه وتی
" تۆ گه‌ر لاریت نیه ئه‌توانی ماچم كه‌یته‌وه ؟ "
YOU ARE READING
Royal blue ~ vk
Werewolfگورگەکان بوونیان هەیە ؟ ئەلفا بێتا ئۆمێگا ؟ لەم هەموو جۆرەی گورگەکان بۆچی دەبێ جۆنگکووک مرۆڤێک لە چارەنووسیدا نووسرابێ ؟ چیرۆکی شیپە تکایە گەر حەزی پێناکەی مەیخوێنەوە 30/9/2023