دوای ئەوەی هەموویان ڕۆشتن ئاگاسا بەنێو کۆشکەکەدا دەسوڕایەوە و تاکە دەنگ کە لەنێو کۆشکەکەدا دەهات دەنگی پێڵاوەکانی ئاگاسا بوو.
لەناکاو یەکێک هاتە پشتی ئاگاسا و دەستێکی لەسەر شانی ئاگاسا دانا.
ئاگاسا زۆر ترسا بێ ئەوەی ئاوڕ باتەوە دەستی کەسەکەی گرتوو ویستی بەری بداتەوە بەڵام ئەو زۆر بەهێزتر بوو.
کەسەکە بەخێرای ئاگاسای گرتوو توند لە باوەشی گرت.
"گـەمـژە.."
بە پێکەنینەوە وتی.
ئاگاسا بۆ ساتێک وەستا و گوێی لەدەنگی کەسەکە گرت، دەنگێکی قووڵ و پیاوانە. ڕاستەوخۆ دەنگەکەی ناسیەوە.
"هـۆتـۆکـی ئـەوە تـۆیـت.؟"
به شپرزەییەوە وتی.
کەسەکە ئاگاسای لە باوەشی خۆی دەرهێناو چووە بەرامبەر ئاگاسا و دەستەکانی کردەوە.
"سـوپـڕایـز.."
بە خۆشحاڵیەوە وتی.
ئاگاسا بەتوندی باوەشی بە هۆتۆکی داکرد، توند گرتی وەک ئەوەی لەهەر ساتێک دابێت هۆتۆکی ون ببێت.
"بـەڕاسـتـی ئـەو مـاڵـە بـێـتـۆ چـۆڵ بـوو."
بە خەمباریەوە سەری لەنێو باوەشی هۆتۆکی نوقم کردبوو.
YOU ARE READING
☆࿐ཽ༵༆༒ بــالــێــتــۍ ســەر شــەقــام ༒༆࿐ཽ༵☆
Randomڪــــــۆتــــــاۍ هــــــاتـــــــووە..✔ تـەنـهـا لـە دەسـتـڪـارۍ ڪـردن دایـە. تـەنـها بـۆ سـاتـێـڪ بـووەسـتـە لـەوەۍ گـلـەۍ لـە ژیـانـۍ خـۆت بـڪـەیـت و سـەیـرۍ ئـەو ڪـەسـانـە بـڪـە ڪـە لـەتـۆ خـراپـتـریـان بـەسـەر هـاتـووە.. سـەیـردەڪـەیـت ڪـە ئـەو...