PART 2

352 47 4
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

با دەست پێبکەین!

≈≈≈≈≈≈

مینهوو:ئەو تەنانەت بۆ جارێکیش قسەی لەگەڵ ئافرەتێکدا نەکردووە جا چۆن خۆشەویستی دەبێت ههههه

وەکو شێت پێدەکەنی سانیش لەگەڵیدا پێدەکەنی بەڵام باوکم قسەیەکی کرد کە وایکرد هەردووکیان بێدەنگ بن

ب.تای:کوڕەکەم پیاوی کارە و خەریکی خوێڕیایەتی نییە وە بۆ بابەتی خۆشەویست و هاوسەرگیری من و هاوسەرەکەم ئافرەتێکی باشی بۆ دەدۆزینەوە بۆیە پێویست ناکات خەم لەوە بخۆن

بەزەردەخەنەوە گوتی منیش بەبێزاری گوتم

تای:پێویست بەوە ناکات من خۆشەویستم هەیە
وە ئێمە یەکترمان زۆر خۆشدەوێت

ئەوەی گوتم درۆ نەبوو بەڵام وادیارە کەس باوەڕ ناکات ویستم دەست بکەمەوە بە نان خواردن تا داپیرەم حاڵی تێکچوو وە هەر دەکۆکی وە مامە دانتێم قسەی کرد

م.دانتێ:دایکە تۆ باشی؟

بەترسەوە گوتی لەوە زیاتر چاوەڕێم نەکرد و ڕۆشتم داپیرەم هەڵگرت و چوومە دەرەوە و سەر ئۆتۆمبێلەکەم کەوتم لەوکاتەشدا دایکم و باوکم و مامە دانتێش هاتنە ناویەوە منیش دەستم کرد بەڕۆشتن بەرەو نزیکترین نەخۆشخانە

_-_-_-_-_-_-_-_

ئاهــ زۆر ماندووم پشتیشم زۆر دێشێت بەڵام کێشەنییە لەکۆتایدا لەکار تەواو بووم سەیری کاتژمێرەکەی دەستمم کرد کاتژمێر حەوتی ئێوارەیە کەواتە پێویستە بڕۆم و کارێک بدۆزمەوە

................

ئاریوم:لە کۆتایدا!

بەهاوارەوە گوتم کاتێک دوای ئەو هەموو گەڕانە شوێنێکم دۆزیەوە کە پێویستیان بە کارمەند بێت وە ئەم شوێنەش دوکانێکی گەورەیە بەخێرایی ڕۆشتمە ژوورەوە و چوومە لای ئەو کارمەندەی کە خەریکی سڕینی ڕەفە پڕ لە شتوومەکەکان بوو

ئاریوم:بە یارمەتیت خاتوون

؟؟؟:بەڵێ فەرموو بەڕێزم چیت دەوێت؟

ئاریوم:ئێ ئێوە کارمەندێکتان دەویست بۆیە منیش هاتمە ئێرە و دەمەوێت لێرە کار بکەم

جۆیـــ:ئۆو بەڕاست باشە کەواتە من جۆییم جۆ جۆیی وە هەروەها من کاتژمێر ۱۲ی نیوەڕۆ دێمە ئێرە تا کاتژمێر ۷ ئێوارە کار دەکەم بەڵام لەبەرئەوەی کارمەندی تری لێنەبوو دەبوایە تا کاتژمێر ۱۲شەو لێرەبوومایە وە....

 HEARTLESS/K.THWhere stories live. Discover now