Part-12

331 69 154
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

(بە یەکەم کەل و پەلی میوزیکی گەڕایەوە ماڵەوە ،زۆر دڵخۆش بوو کە چووە ماڵەوە ،ئامێرەکەی کارپێکرد و دەنگی خۆی تاقی کردەوە لەسەر ،زۆر بەدڵی بوو ،بە بزەوە بیری دەکردەوە کەواتە سبەی بۆ یەکەم جار گۆرانی دەڵێت بۆ خەڵک.)

(دوای ئەوە جۆنگکووک شتەکانی کۆکردەوە و چووە ژوورەکەی ،ئەو پارەی ئاو و کارەباشی دابوو بۆیە هەیبوو،چوو بۆ دەستشۆر و ددانی شۆری و ویستی بچێت بۆ سەر جێگاکەکەی بخەوێت بەس داپیرەی بەبیر هاتەوە ،بۆیە خێرا مۆبایلەکەی هێنا و تەلەفۆنی ڤیدیۆی بۆ کرد ،داپیرەی دوای تۆزێک هەڵی گرت)

جۆنگکووک:داپیرە..(بە بزەوە سەیری داپیرەی کرد)

جیا:جۆنگکووکی کەروێشک زۆر بیرم دەکردیت چۆنیت؟؟؟

جۆنگکووک:باشم ئەیتۆ؟؟

جیا:منیش باشم شیرینەکەم ئەوە لە کوێیت؟

جۆنگکووک:داپیرە لە ماڵی خۆمم.(جیا تۆزێک سەیری کرد)

جیا:ماڵی خۆت؟(کووک سەری لەقاند)

جۆنگکووک:من خاوەنی خانووێکم و کڕیومە.(جیا زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد)

جیا:پیرۆزت بێت کەورێشک.

جۆنگکووک:بوەستە داپیرە ئێستا هەمووت نیشان دەدەم.

جیا:دەی.(جۆنگکووک بەپەرۆشیەکی زۆرەوە هەموو بەشێکی خانووەکەی بە داپیرەی نیشان دا)

جۆنگکووک:ئەوەش ژوورەکەی منە وە ئەگەر تۆ هاتی پێکەوە لێی دەبین .(بە بزەوە)

جیا:ماڵەکەت زۆر خۆشە .

جۆنگکووک:چاوەڕێت دەکەم بێیت.

جیا:بێگوومان دێم لە کاتێکی نزیک.(جۆنگکووک سەری لەقاند) نانت خواردووە وایە؟

جۆنگکووک:خواردوومە نیگەران مەبە.

جیا:باشە کەواتە بخەوە.

جۆنگکووک:باشە داپیرە خوات لەگەڵ خۆشم دەوێی.(ماچێکی هەوایی بۆ هەڵدا ،جیا پێکەنی )

جیا:منیش کەروێشک خوات لەگەڵ.(پەیوەندیەکەیان داخست،جیا بە ئاسوودەیی لەسەر جێگاکەی ڕاکشا و زوو خەوت ،جۆنگکووکیش هەمان جۆر دوای هەندێک کار)

-

(جۆنگکووک بەهۆی دەنگی جەڕەسەکەی خەبەری بۆوە،زوو هەستایەوە خۆی ئامادەکرد ،جل و بەرگيکی فەرمی پۆشی و نانی خوارد و رۆیشتە دەرەوە)

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now