من ئاشقم؟

759 102 142
                                    

بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبان

کاتێ سەرم نواندەوە بۆ خوارەوە قاچم دەکرد بەناو گۆمی بچوکی ئاوی باراناودا ،بەدەمڕێوە کاتێ بەهێواشی دەڕۆشتین وتم"ئاهـ بەسۆز ڕاستی...ئەوە شتانێک هەن دەربارەی ڕۆمان دەمەوێ پێتبڵێم..."

بەسۆز ڕاستەوخۆ بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد و سێری کردم و وتی"ئەمزانی ،ئەمزانی!"

واتا چی ئەمزانی هیچ هۆکارێک نیە...ئای بیرم چوو دوێنێ شەو لەوانەیە گومانی کردبێ !

بە شڵەژاویەوە پرسیم"چۆن..؟"

ئەویش سێری پێشەوەی خۆی کرد وتی "خۆت ئەزانی ڕۆمان چەند ساردە دەربارەی پەیوەندی سۆزداری ، دوێنێ شەو پرسیم لەناو ئێمە کاممان جوانترینین ، من یان دەشتی یان شادی یان سارینا یان سایە؟"سایە پورزایەکی ترم بوو کچی خوشکە گەورەی باوکم بوو، کەسایەتیەکی داخراوی هەبوو کەم تێکەڵی ئێمەدەبوو زۆرتر لەگەڵ پورە عازەبەکەم تێکەڵ بوو ، هەستەکەم چونکە بەتەمەن لەیەکەوەنزیکتر بوون.

منیش بێ ویستی خۆم بەپەرۆشتی پرسیم "ئێئێ وتی کێ؟"

بەسۆز وتی کە ڕۆمان لەوڵاماوتویەتی" تۆلەهەموان جوانتری بەسۆز."کەوای وت ڕازگۆبم لەگەڵتان بێهییوا بووم زەردەخەنەیەکی ساختەم پێ بەخشی.

بەڵام ئەوڕاستەوخۆ وتی"ئای سارینا گاڵتەئەکەم ، وتی کە تۆ جوانتری لەهەموان...زیاتر"

کەوای وت زەردەخەنەیەکم بەخشی بەلێوەکانم و پەرچەمم کردە پشتیگوێیەکانم ، ئەمە وەک دەلالەتێک بوو لە دڵخۆشی و شەرم ، بۆستە ...

ئایا....ئایا من ئاشقم؟نەخێر ئیتر!

بەسۆز متمانەپێکراو دەرکەوت لەلام ، خەریکبوو دەگەیشتینە مارکێتەکە بێ فیڕۆدانی ساتێک وتم"پێم وابێ ئاشقم ، واتا ڕۆمانم خۆشئەوێ."بەوسەرمایە هەستم بە ئارەقە دەکرد لەنێو چاوانم لەشەرمدا.

بەسۆز ڕوخساری گۆڕا بۆ پرسیاری وتی "چی چی ؟ تۆ؟ "لەوانەیەسەیر بێ بەلاتانەوە بەڵام کچێکبووم کە زۆردوور بووم لەجیهانی دڵداری و سۆزداری (courtships)بەڵام بەڵام ڕۆمان تەنها جیاوازە.

دەنگی "ئممم"دەرکرد وەک نیشانەی بەڵێ بەڕاستی کەمێک شەرم دایگرتبووم.

"ئای خوایە گیان سارینا ئێوە زۆر لەیەک دەوەشێنەوە....بۆستە پێت چۆنە پێی بڵێی."بەسۆز تەواوی ئەمانەی وت بەپەرۆشێکی لەڕادەبەدەرەوە تەواوی ددانە ڕێک و سەرنجڕاکێشەکانی بەهۆی زەردەخەنەوە دیار بوو .

خوێن بـــاییی  +18Where stories live. Discover now