بەڵێن!

507 105 65
                                    

لێم گەڕێن ، بابژیم منیش مافم هەیە!

منیش وەک تۆ هەقم بەسەر دنیاوە هەیە.

ئەبێ بیبڕم هەرچی سەختی ڕێگا هەیە!

کاتێ کەس نەشپرسێ چ لەدڵتاهەیە؟
.
.
.
.
.
.
لەژورەکەمدام هێشتا بستێکیش نەجوڵاوم بیر لەژیانم دەکەمەوە ئای پەروەردگارام ئەی دروسکەری زەوی و ئاسمانەکان کەی ئەم تاقیکردنەوەیە تەواو ئەبێ؟

تەواو هێزم لێ بڕاوە.

هەرجارەک تروسکاری هیوادێ بەدڵمدا خێرا گێژاوی مەینەتی قوتی ئەیات وەک دڕندەیەک!

باشە من چی گوناهێکم هەیه تا شایەنی ژیانێکی لەم جۆرەبم؟

دەستم لەلێوم دا هەستم بەئاسەواری برین کرد بەهۆی ئەشکەنجەدانی مێردە دەروون نەخۆشەکەم.

پاشان دڵۆپ دڵۆپ فرمێسکە گەرمەکانم سەرگۆنا ساردەکانمیان گەرم دەکردەوە!

چ بێچارەیەکم ئەی پەروەردگار بۆخاتری بەخشندەیت توانام نەماوە ڕزگارم بکە!

پەروەردگارم بمبەرەوە بۆلای خۆت.

ئەمە تاکە ڕێگەیە ،دوبارەو هەزار بارە سوێند بەگەورەی خۆت چیتر توانام نەماوە.

لەم بیرکردنەوانەدا بووم کاتێ هەڵدەلەرزیم لەسەرمادا ، دەنگی دەرگاکە هات و کرایەوە.

چاوەکانم داخست وەکو منداڵێکی ترساو کاتێ لەژورێکی تاریکدا بەئازارەوە جێدەهێڵدرێ.

پێم وابوو ئەیوبە!

بەڵام دەنگی کەسێکی چاوەڕوان نەکراو هات بەچاوی فراوانەوە کەحاڵمی بینی هاتە ڕوبەڕوم وتی "سارینا ، کچەکەم ، ئەوە چیبوە"

خێرا چاکەتەکەی داکەنیو دای بەشانەنما لەکاتێ دەستەکانمی لەناو دەستەکانیا شاردبۆوە ، بۆچی وەک باوکم ڕەفتار ئەکا!

ئاخرچی وا بەخێرای بیرکردنەوەی خەلیلی گۆڕی!

منیش دەستەکانم دەرهێنا خێرا فرمێسکەکانم سڕی و وتم"هیچ ئەوە مامە بڕوابکە دەمەقاڵەیەکی بچوک بوو"

"ئەمە دەمەقاڵێ بچوکەکەیەتی ، لەسەرچی وای لێکردووی؟"خەلیل وتیبەچاوێک کە کە ڕوناکای سۆزی تێدا بەدی دەکرا بۆم.

"من باشم مامە گیان توخوا تۆبڕۆ"وتم بەدەنگێکی پاڕانەوە.

"بۆژیانمت ڕزگار کرد کچەکەم؟ ئەی هەرمن نەبووم تۆم خستە ئەم ژیانەوە؟"خەلیل بەم دوڕستەلەناکاوەی شۆکی کردم!

خوێن بـــاییی  +18Where stories live. Discover now