ڕوداوی هاتووچۆ و جیابوونەوە

759 124 72
                                    











جۆنگکووک: من خۆشم دەوێی ئانا (وتی و ئادریانا فرمێسکەکانی کەوتن بەبێ ویستی خۆی دەستی کرد بەگریان و توند باوەشی لەجۆنگکووکدا کرد و هێشتی فرمێسکەکانی یەخەی چاکەتەکەی جۆنگکووک تەڕ بکەن جۆنگکووک دەستە گەورەکانی لەکەمەرە باریکەکەی ماموستاکەی ئاڵاند)

جۆنگکووک: بۆچی دەگریت شتێکی خراپم وت؟ (بەگوێی ئادریانادا چرپاندی)

ئادریانا: ناتوانیت شتێکی باشتر لەو دوو وشەیە بڵێیت (وتی کاتێک باوەشکەی تونتر کرد جۆنگکووک هێشتی زەردەخەنە لەسەر لێوەکانی بنەخشێندرێ و چاوەکانی داخست لەکۆتاییدا ئەو ئەوەی پێویست بوو بیڵێت وتی بەڵام چەنەها شتی پێویست ماوە بیکات تۆ بڵێی بتوانێت؟)

جۆنگکووک: تۆ پێت نەوتم کەتۆش خۆشت دەوێم (چرپاندی)

ئادریانا: دەمەوێ بۆ وشەیەکی باشتر بگەڕێم کەوەسفی هەستم بکات 'خۆشم دەوێی' ناتوانێت وەسفی ئەو هەستە بکات کەبۆ تۆم هەیە
(وتی و جۆنگکووک بەهێمنی پێکەنی)

جۆنگکووک: ئێستاش باوڕ ناکەم چۆن توانیم ئەوە بڵێم (بەتۆنێکی ئارامەوە وتی و ئادریانا کەمێک دوورکەوتەوە)

ئادریانا: بەهەوڵدان توانیت ئەگەر هەوڵت نەدابا و هەر سەیرمت بکردایا نەت ئەتوانی بیڵێی بۆیە (وتی و دەستەکانی گرت) هیچ لەدڵتدا مەشارەوە تەنانەت هەستەکانیشت وابزانە من ئاوێنەکەتم من تەنها ئەوەم ناوێ کەکاتە خۆشەکانت لەگەڵم بەسەر بەریت من دەمەوێ ئەو کاتانەشم لەگەڵ بەش بکەیت کەبێزار و بێتاقەتی و خەم ڕووت تێدەکا سوودی خۆشەویستیم بۆ تۆ چییە گەر نەبم بەهاوخەمی تۆ (وتی و جۆنگکووک سەری خۆی لەناو ملی ئادریانا شاردەوە و کەمەری گرت)

‎﮼خۆشەویستی ‎﮼ماموستایWhere stories live. Discover now