منت دەوێ یان نا؟

588 117 16
                                    





















ئادریانا: من جۆنگکووکم خۆشدەوێ ئەوەی بووە لەڕابردوو ماوەتەوە مان شیک با ئەم بابەتە بەتەواوی دابخەین (بەجدیەوە وتی)

مان شیک: بێگوومان ببورە بۆ ئەوەی بەو شێوەیە بیرم لێت کردەوە (بەشەرمەزاری وتی بەڵام سەیری کرد ئادریانا چاوی لەسەر پشتەوەی مان شیک بوو مان شیک ئاوڕی دایەوە بینی جۆنگکووک لەدواوەی ئەو وەستاوە)

مان شیک:جۆنگ-کووک (بەشڵەژاوی وتی)

جۆنگکووک: کەواتە لەنێوانتان پەیوەندیێکی سۆزداری هەبووە هاوڕێیەتی نا (بەبێ ئوومێدی وتی)

مان شیک: نەخێر نەخێر نا بەو شێوەیە نییە هیچی وا لەنێوان ئێمەدا نەبووە ئێمە هاوڕێ بووین تەنها من وامزانی ئادریانا منی خۆشدەوێ کەئەسڵەن شتی واش بوونی نەبووە هەروەها هێجی ئاگادارە واتا ئەگەر شتێکی لەوشێوەیە لەنێوان ئێمەدا هەبووایە ئەوا هێجی بەمەی نەدەزانی (بەشڵەژاوی وتی)

مان شیک: واتا من و ئادریانا (جۆنگکووک پێی بڕی)

جۆنگکووک: بەسە بیبڕەوە کەم بڵێ ئێمە ئێمە ئێمەە (بەهاوارەوە وتی ئادریانا لەگەڵ دەنگی جۆنگکووک فرمێسکەکانی کەوتن و لێوی خوارەوەی خۆی گەست و بەدەستەکانی توند جلەکەی خۆی گرت)

مان شیک: تکایە هێمن ببەوە سوێندت بۆ ئەخۆم بەو شێوەیە نییە کەبیرت لێکردۆتەوە (وتی و جۆنگکووک توند سەری خۆی گرت تامان شیک قسەکانی تەواو کرد دواتر لەمان شیک نزیک بوویەوە و بەچاوەپڕەکانی دەستی کرد بەقسەکردن)

‎﮼خۆشەویستی ‎﮼ماموستایDove le storie prendono vita. Scoprilo ora