𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XV

272 64 19
                                    

#Taekook Forever <3

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

#Taekook Forever <3

.  ˚    ✦   .  .   ˚ .      . ✦     ˚     . ★⋆.    .     ˚     *     ✦   .  .   ✦ ˚      ˚«شازادە!!»

بە دەنگە قوڵ و لەرزەکەیەوە وتی

کووک لەگەڵ گوێبیستی بوونی دەنگی تای بە خێرای سەری هەڵبری،چاوەکەن دەستیان کرد بە دۆزینەوەی یەکتر..

-دووبارە چاوە پڵنگیەکانی ئەو توانی چاوە ئاسکیە نەرمەکان بدۆزنەوە

«ت-تتاایی هھیۆننگ؟»
بە پچرپچری و نزمی وتی چونکە گشت گیانی دەلەرزی بەڵام ئەوەندە بەس بوو تا تای گوێی لێبێت و تێبگات.

«جۆنگکووک بوەستە ئێستا دێم بۆ لات »

تای وتی،باشە چاڵەکە بەشێوەیەک زۆر قووڵ نەبوو بۆیە بە ئاگاداریەوە خۆی خزاندە ناوی تا ئاگرەکەی دەستی هیچی لێ نەیەت..پێش ئەوەی بڕواتە لای کوڕەکە خوارەوەی مەشغەڵەکەی لە لێواری چاڵەکە چەقاند،دواتر بی بیرکردنەوە وەک خێرای با گەیشتە لای کووڕەکە!شانەکانی گرت و ئینج بە ئینجی لاشەی ئەپشکنی دواتر چاوەکانی گواستەوە بۆ ڕووخسارە سپی هەڵگەڕاوەکەی وە ئەو ئاوە بریسکەدارەی ئەبینی کە بە ڕووخساری دێتە خوارەوە سەرچاوەکەشی لە دوو دەریا ڕەشەکانیەتی کە بە زۆر ڕایگتبوون تا دانەخرێن.

بە هەردوو دەستە باریک و درێژەکانی ڕووخساری بچووکەکەی سڕی و دواتر بێ لە دەست دانی هیچ چرکەیەکیش خستیە ناو باوەشی خۆی...بە شێوەکی لە باوەشی گرتبوو وەک ئەوەی بیەوێت گەرمی خۆی بۆ بە شازادە بچووکەکە ببەخشێت!

«ششش مەترسە!!ئیتر من لێرەم و لە لاتم دڵنیابە ئیتر سەلامەتیت...بۆیە چیتر مرواری چاوانت بە فیڕۆمەدە»بە نەرمیەوە وتی لە نزیگ گوێی کوڕەکە.

کووک لەگەڵ قسەکانی بە شێوەیەک ئاسوودە بوو کە بەرە بەرە لەرزینی لاشەی نەدەما بە شێوەیەک هەستی بە گەرمی دەکرد وەک ئەوەی کەمێک پێش ئێستا ئەو نەبووبێت کە لە سەرمان لاشەی سڕ ببوو بە شێوەیەک متمانەی بە کاپتنەکە بوو کە چیتر هیچ وشەیەک دەربارەی "ترس" لە مێشکی هاتوچۆی نەدەکرد.!

◗چــەتــەڪـەمــ◖ƚƙWhere stories live. Discover now