𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟣𝟨

235 53 7
                                    

𝖵𝗈𝗍𝖾 & 𝖢𝗈𝗆𝗆𝖾𝗇𝗍

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

𝖵𝗈𝗍𝖾 & 𝖢𝗈𝗆𝗆𝖾𝗇𝗍




>~>~>~>~>~>~>~>~>~>~>~>~>~>






𝑀𝑖 𝑆𝑢𝑛

دایکم دوو ڕۆژە ڕۆیشتوە و لەوانەیە نزیکەی دوو هەفتەی پێ بچێت بەهۆی ئەوەی کە داپیرەم زۆر نەخۆشە، نازانم بۆچی دڵم توندە دەڵێم لەوانەیە هی ئەوە بێت زۆر خەمم بۆ داپیرەم خواردوە



کاتژمێر 12:55 شەو بوو خەریک بوو خەو دەیبردمەوە لەناکاو گوێم لە کرانەوەی دەرگای چێشتخانەکە بوو من هەستی بیستنم زۆر بەهێزە لە سەرەوەم کەچی گوێم لێ بوو


می سون: سۆنوو گەڕایتەوە؟ " ئەو وتی کە درەنگ دەگەڕێتەوە وەڵامی نەبوو لەوانەیە گوێی لێ نەبوبێ بڕیارمدا بخەوم "

چاوەکانم داخران و کەتمە جیهانی خەوەوە










هەستم کرد هەناسەم توند بوو.. بەڕاستی خەوێکی ناخۆشە کەسێک خەریکە دەمخنکێنێت ئەو بالیفەکەی لەسەر دەمم داناوە.. من هەستم دەکرد ناتوانم هیچ بکەم چونکە تەنها خەوێکە بەڵام بۆستە... من دەجوڵێم و هەست بە هەموو شتێک دەکەم


لە ناکاو چاوەکانم کردەوە کەسێکی ڕەش پۆشم بینی کە ماسک و کڵاوی ڕەشی لەسەر بوو بالیفەکەی لەسەر دەمم داناوە.. دەمویست ڕزگارم ببێت لە دەستی بەڵام نەمدەتوانی، ئایخوایە دەمکوژێت! خەریکە هەناسەم لێ دەبڕێت.. چیبکەم خوایە یارمەتیم بدە


















𝑁𝑖-𝑘𝑖



ئەو ماوەیە خەریکە دڵم دەتەقێت نازانم چیبکەم وامزانی ئەگەر جی هۆ نەما لەژیان ئەوا می سون بۆمن دەبێت و قبوڵم دەکات بەڵام وانەبوو باشە بۆچی؟ بۆچی منی ناوێت ئاخر؟ کوڕێک کە تەنها لە ئاهەنگەکە ناسی و بینی کەچی ماوەیێک دواتر ڕۆیشتنە پیاسە.. مێشکم دەتەقێت لەگەڵ ئەو بیرکردنەوانە



ڕۆیشتمە باخچەکە بۆ وەرگتنی هەوایێکی پاک دواتر چاوم کەوتە سەر ماڵی ئەوان و دووبارە ئەوم بیرکەوتەوە بەڵام شتێک سەرنجی ڕاکێشام.. بەو شەوە درەنگە بۆچی دەرگاکەی چێشتخانەکە کراوەتەوە؟ لێرە بە جوانی دیارە کەمێک وردتر بومەوە بیرم کردەوە ئێستا سۆنوو لەگەڵ جەی لە دەرەوەیە وە چەند کاتژمێرێک بەر لە ئێستا دایکم وتی کە می سون خەوتوە و دەرگاکە داخراوە

✔ " گـۆشـەگـیـر " Where stories live. Discover now