𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟣𝟩 " 𝖳𝗁𝖾 𝖤𝗇𝖽 "

373 62 58
                                    

𝖵𝗈𝗍𝖾 & 𝖢𝗈𝗆𝗆𝖾𝗇𝗍

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

𝖵𝗈𝗍𝖾 & 𝖢𝗈𝗆𝗆𝖾𝗇𝗍


_________________________





من هۆشم ڕۆیشتبوو لە سەیرکردنی ڕوخساری و ئەویش لەناکاو چاوەکانی کردەوە و سەیری منی کرد منیش هیچم نەکرد تەنها چاوەکانم کەمێک فراوان بوون و شڵەژام ویستم هەڵسمەوە بەڵام ئەو ڕایکێشام و لەباوەشی خۆی دانام و توند منی گرت و دووبارە چاوەکانی داخستەوە و وتی



نیکی: دەزانم ئێستا دەتەوێت چی بڵێیت و چی بکەیت... بۆڵە بۆڵ دەکەیت و هاوارم بەسەردا دەکەیت و توڕە دەبیت وەک شێتێکت لێدێت لەبەر ئەوەی لەلات خەوتوم ئەم شەو.. تازە من هەر خەوتوم لەلات هێشتا کەمێکی تر بمێنەوە دواتر چی دەکەیت بیکە " بە کەمێک گاڵتەجارانەوە قسەکانی دەکرد لە کاتێکدا چاوەکانی داخستبوو قۆڵەکانی توندتر کرد "


بەڕاستی هەستێکی نامۆم هەبوو دەربارەی قسەکانی.. ئەو ئەوەندە بۆم تامەزرۆیە کە دەتوانم ببینم چەندە حەز بەوە دەکات لەباوەشم بگرێت یان لە نزیکم بێت، من هەرگیز نەمتوانیوە لەو هەستانە بگەم کە ئەو هەیبوە بۆم تەنانەت هەموو کەسێک دەیتوانی لە چاوەکانیدا بیبینێت کە چەندە خۆشی دەوێم کە سەیرم دەکات

بۆچی منێکی دڵڕەق نەیدەتوانی ئەمانە ببێنێت؟ باشە ئەمە لە ڕابردوبوو بەڵام هەستە نامۆکانم ئێستا دەستی پێکردوە ئێستا هەست بەوە دەکەم کە من دەتوانم بیبینم کە چەندە منی خۆشدەوێت و هەستی پێ دەکەم ئەمەش مانای وایە.. منیش ... هەستم بۆی هەیە؟ گەر هیچ هەستێکم نەبێت کەواتە چۆن دەتوانم لەوە بگەم کە ئەو منی خۆشدەوێت؟ ئێستا من زۆر سەر لێشێواوم

می سون: ئێستا بەرمبدە " بە ساردی وتم و ئەویش ڕێگەیدام هەڵستمەوە و بە ئارامیەوە سەیری دەکردم و وابزانم چاوەڕێ بوو بتەقمەوە بەسەریدا "




نیکی: ئێستا ئامادەم... چیت دەوێت پێمی بڵێ لێم بدە جنێوم پێ بدە.. هەمووشتێ مافی خۆتە " بە داماویەوە قسەکانی دەکرد بەڕاستی پێکەنینم پێ دەهات کە چەندە دەترسێت لێم بەڵام ڕێگەم نەدا هەست پێبکات "



می سون: بۆچی دەبێت وابکەم؟ یان بۆچی دەبێت قسەت پێ ڵێم؟ " ئەو شۆک بوو بەو قسەیەم "


✔ " گـۆشـەگـیـر " Where stories live. Discover now