پەڕەی شەشەم

90 15 250
                                    

Oups ! Cette image n'est pas conforme à nos directives de contenu. Afin de continuer la publication, veuillez la retirer ou télécharger une autre image.

Taennie

جێنی شۆک بوبو وە تایهۆنگ دڵی زۆر بە خێرایی لێیدەداو چاوەرێی وەڵامەکەی جێنی دەکرد جێنی زۆر شڵەژاو بوبو و بەرە بەرە هەنگاوی بەرەو دواوە دەنا تایهۆنگیش بە ترسەوە سەیری ئەکرد و هەنگاوی بەرەو لای جێنی دەنا بەسەرلێشێواویەوە

جێنی:چیی،ئەوە تۆ چی دەڵێی تای ئەوە نابێت بب..ببورە وە(هەنسک)تکایە ئەوە بە (هەنسک)کەس مەڵێ با رێکەوتنەکە تێکنەچێت(هەنسک)دوبارە ببورە(هەموو قسەکانم بە پچڕ پچڕ کرد دواتر رام کرد بەراستی لە ناخی دڵمەوە دەمەوێ بڵێم بەڵێ بەڵام ناتوانم ناتوانم لەبەر ئەوەی من ئێستا لە کاتێکتدا نیم خۆشەویستی بکەم ئەگەرنا ئەویش لەگەڵ خۆم وێران دەکەم ، ببورە تایهۆنگ منیش تۆم خۆشدەوێت بەڵام بۆ ئێستا باردۆخەکە وای ویست کە نێوانمان وابێت )

تایهۆنگ بە دوای جێنی دا هاتبوو لە دواوە هاواری ناوی جێنی دەکرد بە گریانەوە، جێنیش خێراییەکەی زیاتر بەڵام تایهۆنگ پێیگەیشتەوە جێنی بەلای خۆی رایکێشا جێنی هەوڵیدەدا خۆی رزگاربکات بەڵام نەیدەتوانی وە نەیدەتوانی سەیری ناو چاوەکانی تایهۆنگ بکات لە کاتێکا تایهۆنگ بە دەستی چەپی هەردوو دەستی جێنی گرتبوو بە دەستی راستیشی چەناگەی جێنی بەرەو سەرەوە هێنا بۆ ئەوەی جێنی سەیری بکات بەڵام جێنی سەیری نەدەکرد

جێنی:گەمژە چیت دەوێت خۆشەویستی بەزۆر نییە بەرمدە!

تایهۆنگ:ئەگەر منت خۆشناوێت بۆچی ناتوانی سەیری ناو چاوەکانم بکەی؟
ئەگەر منت خۆشناوێت ئەو قسانەم پێ بڵێی ئەگەر منت خۆشناوێت بۆچی دەگریت ؟
ئەگەر منت خۆشناوێت بۆچی لێم رادەکەیت؟...(هەموویم بە هاوارو گریان و تورەییەوە گوت)

جێنی:دەتەوێت چی بکەم بۆ ئەوەی باوەڕت پێ بهێنم کە تۆم خۆشناوێت ها؟

تایهۆنگ:سەیری ناو چاوەکانم بکەو وام پێ بڵێ ئەوکات وازت لێئەهێنم.

جێنی بەزۆری سەیری ناو چاوەکانی تایهۆنگی دەکرد کە چۆن سور سور بۆتەوە لەبەر گریان هەر چەندە چاوە جوانەکانی جێنیش زۆر باشتر نەبوون لە هی تایهۆنگ جێنی بەزۆر خۆی راگرتبوو کە فرمێسکەکانی تایهۆنگ نەسرێ و لە باوەشی نەکات بەڵام لە شوێنی ئەوە تایهۆنگی تێکشکاند

Vous avez atteint le dernier des chapitres publiés.

⏰ Dernière mise à jour : Apr 14 ⏰

Ajoutez cette histoire à votre Bibliothèque pour être informé des nouveaux chapitres !

Pain of life/ئازاری ژیانOù les histoires vivent. Découvrez maintenant