episode 1

58 9 32
                                    







pov ؟؟؟؟؟

وەکو هەموو ڕۆژێکی نوێ ، خۆرە جوانەکە خۆی دەدزێتەوە بۆ ناو ژوورە بێدەنگەکەی ، چاوە تیژە جوانەکانی بە ئارامی دەکاتەوە و بە هێواشی باوێشکێک دەدات و دادەنیشێت لەسەر بێدە نەرمم گەرمەکەی ، دوای تۆزێک لە داڵغەلێدان دەستە ناسکەکانی بە چاوەکانی دادەخشێنێت و هەڵدەستێتەوە سەر پێیەکانی ...


قۆڵەکانی دەکاتەوە بۆ لابردنی گرژبوونی جەستە و ئارامکردنەوەی .....


وە خزمەتکارێک لە دەرگاکە دەدات و دێتە ژوورەوە و بە ڕێزەوە کرنووش دەبات بۆ شازادەی بێدەنگ....

خزمەتکارەکە گەرماوەکەی بۆ ئامادە دەکات بە ئاوێکی گەرم کە هەڵمەکەی زۆر بە جوانی دیارە لە ناو
بانیۆمەکە..!

، وە ئەو پەڕەی گوڵی ڕۆز لەسەر ئاوە گەرمەکەیە و جلەکانی بۆ ئامادە دەکات و لای مێزەکە دای دەنێت و کرنووشی بۆ دەبات دیسان و دەڕواتە دەرەوە


وە شازادەش بە ئارامی دەڕواتە گەرماوەکە و جلەکانی لەبەر دەکاتەوەو بە ئارامی لەناو بانیۆمەکە پاڵ دەکەوێت


پاش کەمێک لە خۆ شۆردن دێتە دەرەوە لە گەرمەوەکە بە خاولیەکی گەورە بە دەوری جەستە ناسکەکەی و قژە سورە درێژە تەڕەکەی.....


دوای ئەوەی حەزیە شینە کاڵە جوانەکەی لەبەر کرد
کە تۆزێک سەر شانەکانی دیاربوو وە درێژبوو هەتا خوار ئەژنۆکانی وە قەبارەی کەمەرە باریکە جوانەکەی دیاربوو...


دواتر دانیشت لەسەر کوسی پێش مێستوالێتەکەی دەستی کرد بە وشک کردنەوەی قژە پڕەکەی ، وە شانەکردنی بە ئارامی و پەرچەمەکانی تۆزێک هێنایەوە پێشەوە وەتۆزێک قژی بردەوە پشتەوە و بە قردێلەیەکی سپی گەورە بەستی وە تۆزێک مەیکئەپکردن بۆ دەموچاوە جوانەکەی کە مەیکئاپی ناوێ...


دواتر هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و بە ڕێکەوت بۆ دەرەوەی ژوورەکەی....



چوو بۆسەر مێزی نانخواردن و لەگەڵ خێزانە شاهانەکەی ، بەبێدەنگی دەستیان کرد بە نان خواردن...


وە پاشا سەیری کچەکەی کرد و زەردەخەنەی کرد...

پاشا: زۆر جوان دەردەکەوی وەک هەموو ڕۆژێک
کچەکەم ئێلارا...!

ئێلاراش سەیری باوکی کرد و زەردەخەنەی بۆ کردەوە و سەری تێزێک هەژاند وەک سوپاسێک....

ئێلارا شازادەی وڵاتی فەڕەنسا کە هەتا ئێستا تەنها کەسە شاهانەکان ئەویان بینیوە ، وە کەسایەتیەکی ئارامی هەیە ، و زۆربەی کات بێدەنگە وە جوانیێکی فریشتەیی هەیە...!

دوای نان خواردن ئێلارا ڕۆیشتە باخچەکە و ، پیاسەی دەکرد بە ناو درەخت و گوڵەکان و دیسان ڕۆیشتەوە نێو خەیاڵەکانی...

fate~چارەنووسWhere stories live. Discover now