episode 2

39 7 11
                                    









Pov ????


کات هات و ڕۆیی ، هەفتەیەک بەسەری داچوو ، ئەمڕۆ ڕۆژی خوازبێنییەکەیە..

مێوانە شاهانەکان و سەنگینەکان داوەت کراون ، وە هەموو شتێک بە جوانی ڕازانراوەتەوە ...

ئێلاراش لەژوورەکەی خەریکی ئامادەبوونە ، پێنج خزمەتکار لەدەورووبەری بوون و ئامادەیان دەکرد...

وە جلێکی سپی جوانی درێژی لەبەر کرد ، کە سەرشانەکانی تۆڕە وە هەتا لای کەمەری تەسکە و لە کەمەری بەخوارەوە گەورەبۆتەوە....

لەگەڵ پێڵاوە ناسکەکانی و قژە سوورە درێژەکەی کردبوویە دوو بەش ، بەشێکی بۆ لای پشتەوە و بەشێکی هاتبوویە خوارەوە لەسەر شانی ڕاستی و قژی لای سەرەوەی بردرابوو بۆ پشتەوە و بە تۆقەیەکی سپی ڕایگرتبوو...

وەمەیکاپەکەی سادە بوو بەڵام جوانبوو ، کە ڕەنگی مەیکاپەکەی بەرەو لای پەمەیی دەچوو...

ئێستا وردە وردە مێوانەکان دێن بە جلی گرانبەها و بەڕێزەوە...

دوای ماوەیەک ، هۆڵەکە زۆر قەرەباڵغ بووبوو وە پاشاش هاتە سەر تەختەکەی دانیشت و مێوانەکان بە ڕێزەوە سەریان دەنەواند ، وە پاشاش دەستی تۆزێک بەرزکردەوە بۆ ئەوەی سەریان بەرزکەنەوە

وە لەو کاتەدا شازادەی ئیسپانیا گەیشت و مێوانەکان بە شۆکەوەو بە ڕێزەوە ڕێگاکەیان بۆ چۆڵکرد و شازادەی ئیسپانیا هاتە ژوورەوە ، خەڵکەکە شۆک ببوون لە قۆزی و کەشخەیی ئەو شازادەیە

، وە شازادەش بە دەمووچاوێکی بە فیزەوە چووە لای پاشاو سەری دانەواند وە پاشاش زەردەخەنەیەکی کرد ...

پاشا: بەڕاستی شەرەفمەندییە بۆ من و خەڵکەکەم کە شازادەی کەشخەی ئیسپانیا هاتووە...

شازادەی ئیسپانیاش زەردەخەنەی کردەوەو ددانە سپیە ڕێکەکانی بە دەرکەوتن ...

شازادە: بەڕاستی بۆ من زیاتر شانازیە کە تۆ دەبینم پاشای گەورە...

دوای قسە کردنێکی کەم ئێلارا بە ئارامی لەسەر پەیژەکان هاتە خوارەوە و هەموو چاوەکان چوونە سەر ئەو وە چاوەکانیان گەشایەوە ، ئێلاراش بە ڕێزەوە سەری دانەوان وەک بەخێر هاتنێک و چووە شوێنی خۆی ،

دوای کەمێک شازادەی ئیسپانیا هاتە لای بە زەردەخەنەیەکی لار و بە ئارامی دەستی ئێلارای گرت و ماچی کرد...

شازادە: ئێوارەت باش شازادەی جوانکیلە، شەرەفمەندیە بۆ من کە خوازبێنی شازادەیەکی شۆخی وەکو تۆ دەکەم...من بانگچان ، شازادەی ئیسپانیا...

ئێلاراش تەنها بە کورتی وەڵامی دایەوە

ئێلارا:سوپاس.... من ئێلارام ، شازادەی فەڕەنسا ،منیش خۆشعاڵ بووم

دوای ئاهەنگێکی گەورە ئاوازێکی کلاسیکی جوان لێدرا و بانگچانیش پێشنیاری دەستی کرد بۆ ئێلارا بۆ سەما

وە ئێلاراش ڕازی بوو ، چوونە ناوەڕاستی هۆڵەکە وە بانگچان دەستی کردە سەر کەمەری ئێلارا و ئێلاراش دەستی کردە سەرشانی بانگچان

دەستیان کرد بە سەما کردن وەک زۆربەی میوانەکان

ئەوە خوازبێنی ئێلارایە بەڵام ئەو زۆر بانگچانی بەدڵ نییە ، لەهەمانکاتدا وا بیردەکاتەوە لەوانەیە نەیناسیبێ بە جوانی ، ئەو ناتوانێ بڕیار  بدات ....هێشتا!

دوای سەماکە ئەڵقەی دەزگیرانیەتیان کردە پەنجەی یەکتری و ئیتر ئەوان دەزگیرانن...وە بڕیارە ئاهەنگەکە لە وڵاتی ئیسپانیا لە کۆشکی بانگچان بکەن .

دوای تەواو بوونی شەوەکە بە ئاهەنگ و خۆشی ئێلارا گەڕایەوە ژوورەکەی ، ئاهێکی ماندووبوونی هەڵکێشاو و جلەکانی لەبەر کردەوە و گەرماوێکی کرد و جلێکی ئاسوودەی لەبەرکرد و پاڵیدایەوە لەسەر جێگاکەی بە هێمنی و بیری لەوە دەکردەوە کە کاتچەند زوو ڕۆیی

خۆ ئەو دوێنێ منداڵێک بوو کە یاری دەکرد بە بوکە شووشەکەی وە ئێستا ئەو دەزگیراندارە...

سەیری ئەڵقەی دەستیکرد و ئەڵماسی سەر ئەڵقەکە دەبریسکێتەوە....

دوای ماوەیەک خەوی لێکەوت.....

fate~چارەنووسWhere stories live. Discover now