کەس نازانێ ژیان چ ڕۆڵێکی بۆت داناوە ، باش یان خراپ! لەوانەیە تەنانەت کەسە خراپەکانیش نەیانەوێ خراپ بن بەڵام ژیان ڕۆڵەکەی ئەوانی دیاری کردووە....! کات درەنگ بووە بۆ پەشیمانی ، کات درەنگ بووە بۆ گۆڕینی ڕێگاکە.... لە دۆزەخێکی نادیار دەژین و ئەویش بەناوی چارەنووس..! چارەنووس....چارەنووس ئەو وشەیەی کە ژیانی زۆر کەسی وێرانکرد ، وە زۆرکەسی شێت کرد ، وە زۆر کەسی کوشت...تەنها بەشێکی کەمی لەم دۆزەخە ڕزگار بوون ، ئەوانیش شتێکیان هەبوو کە ئەوانی تر نەبانبوو..... ئەویش پێی دەوترێت بەخت......! بەخت لە چیرۆکی خۆشەویستی زۆر کەمە... کە تەنانەت زیاتری داستانەکانی جیهانی خۆشەویستی کۆتاییەکەی.....مردنە یان جیابوونەوەیە.... چی بکەین ؟ بەمەش بڵێین چارەنووس؟ دانیشین و بڵێین چاڕەنوس لەگەڵمان نەبوو؟ تەنها کەسە ڕەشبینەکان لە ناوەڕاستی ئەم دۆزەخە دەمێنەوە.....بەڵام!! کەسە بوێرەکان هەوڵی ڕزگاربوون دەدەن! چیرۆکەکە بەردەوامە..✨