part 12 | broken knee

251 43 15
                                    


unedited

زۆر ماندووم

بە هێواشی پاڵم بە سەرم وەنا نێوچاوانم لەسەر سینگی بوو

زۆرماندووم دەمەوێ بخەوم

یانیش بڕۆم قاوەیەک بخۆمەوە دواتر بڕۆمە ساونە ، ساونە خۆشە بەڵام پارەم هەیە؟

"هیچی ترت نیە بیڵێی؟" پیتەر گوتی هەردوو دەستی لەسەر شانم دانا و منی دوورخستەوە

"هەر ئەوەندەت پێیە؟" هەمان پرسیارەکەی منی دوبارە کردەوە

دەمەوێ وەڵامی بدەمەوە بەڵام تاقەتم نییە ، سۆزانییە بچووکەکەم ئەمڕۆ کار ناکا نازانم لەکوێیە

پیتەر بە هێواشی دەستی لە شانم دوورکردەوە و دەستی بۆ قژم برد

بە نەرمی تاڵە قژێکی لە سەرە کورتەکەم خستە پشت گوێم دواتر دەستی لە ژێر چەناگەم دانا

پلەی گەرمی ئەو ژوورە بەرزبۆوە

ڕوخساری نزیک بوو هەموو ئینجێکی ڕوخساریم بە ڕۆنی بۆ دیاربوو ، تەنانەت برینێکی بچووکیشی لەژێر چەناگەی

قاچەکانم زۆر شل بوونە ، چاوی پیتەر بەنێو هەموو ڕوخسارمی دەڕوانی دەمتوانی هەست بە هەناسە گەرمەکەی بکەم

ئەو زۆر جوانا ، ترسناکیشە ، بە ترسناکی جوانا

خۆ بەڕێز جۆرجیش لێرەیە
دەمەوێ بیر لە هەموو شتێک بکەمەوە تەنها ئەو نەبێ

ئاخۆ دەڵێم ئێستا ئەو پییاوە بێ ماڵە چی دەکات؟ئەوەی پارەکەم پێیدا،؟

پیتەر لێم نزیک بوویەوە

دەمەوێ ماچی بکەم

کامەیان؟ پییاوە بێ ماڵەکە یان پیتەر؟

کامێللا ئەوە ڕقی لێتە ، تەنها یاریت لەگەڵ دەکات، ئەو دەنگە لەنێو مێشکم سوڕایەوە

بە هێواشی دەستیم دوور کردەوە ،هەر وەک پێشبینیم کرد ئەویش دوور کەوتەوە شەقاوێک

بە توندی هەردوو قۆڵم لێک ئاڵاند کاری من تەواو بوو لێرە بە توڕەیی خۆم سوڕاند ویستم بڕۆم و لەوێ بەجێی بێڵم

شەرمەزارکەرانە قاچم بەر مێزەکەی تەنیشتم کەوتم و بەربوومەوە کەوتمە سەر ق*نم ، لەتاو ئازار سەرم نزم کردەوە

پیتەر هاتەوە بەرامبەرم وەستا هەردوو قاچیم بینی بەرامبەرم ، بە ڕوخسارێکی بێزارکەرانە دەستی بۆم درێژ کرد تا خۆمی پێ هەڵسێنمەوە

ئەوە باشترین شتە کە تا ئێستا بینیبێتم لێی

"منداڵ مەبە کەڕەمێڵ هەڵسەوە" بەبێزاری گوتی ، هەست دەکەم لەتاو ئازار هەر ساتێک بێت لەهۆش خۆم دەچم ، لەهۆش خۆم بچم باشترە هەست بە ئازارەکەی ناکەم

Mrs Caramel ~KurdishWhere stories live. Discover now