part 15 | mistake

243 48 33
                                    

unedited




"نەفرە*ت سەرۆک ، کچێکی تر دوبارە؟"

لە پیتەر دوور کەوتمەوە وهەناسەیەک لەژێر لێوم دەرچوو

کچێکی تر دوبارە؟

" دەرەوە جۆناس!" پیتەر لەژێرەوت بە پەشۆکاوبوو بە تیژی نیگایی دایە پییاوەکەی نێو دەرگا کە دەبێت جۆناس بێت ، دەستی هێشتا لەسەر کەمەرم مابوویەوە

جۆناس ڕۆیشتە دەرەوە و بەهێواشی دەستم لەسەر شانی دوور کردەوە چاوم لەسەر ئەرزەکە هێشتبۆوە ، دەمویست بە هەموو شێوەیەک مێشکم پشت گوێ بخەم چۆن هاوار دەکا لەناوەوەم

پیتەریش دەستێکی لەسەر کەمەرم دوورکردەوە و دەستە تاتۆکەشی هێشتا لەسەر کەمەرم مابوویەوە دەمتوانی هەستی پێ بکەم کە سەیرم دەکا

نەمدەویست سەرم بەرز بکەمەوە هیچ ڕیاکشنێکی لێ ببینم لە ئێستادا

" پێوستە بگەڕێیتە ماڵەوە" بڕیاری دا و منیش نەمویست هیچ موناقەشەیەکی لەگەڵ بکەم بەبێ دەنگی قەبوڵم کرد ، یەکەم جارە بەشێکی بێدەنگی خۆمی پێبدەم

بەو دەستەی کە هێشتا لەسەر کەمەرم مابوویەوە منی بەرز کردەوە و هاتمەوە سەر قاچەکانم

بەهێواشی هەنگاومان نایە لای دەرگاکە هێشتا قۆڵی لەسەر کەمەرم مابوویەوە یارمەتی دەدام لەکاتی ڕۆشتن ، دواتر بە دەستەکەی تری دەرگای بۆم کردەوە

" سووپاس" بە نەرمی گوتم ئەویش وەڵامی نەدامەوە و بەبێ دەنگی ڕۆیشتین

کاتێک بەنێو باڕەکە داڕۆیشتین هەمووی چۆڵ بوو ، چاوم کەوتە سەر کاوەنتەری باڕەکە کۆمەڵە پییاوێک دەوری یەکیان داوە قسە دەکەن هەموویان وەک پیتەر جەستەیان پڕ و ماسولکەدارن

بە ئاگاداریەوە دەڕۆیشتم بەسەر ئەرزە تەختەکە دەنگی ئاسنی قاچم دەبیسترا ، پیتەر زۆر یارمەتی دەر بوو

لەوانەیە بۆ یەکەم جار هەست بە خراپی بکات و یارمەتی،م بدا ؟

کاتێک بەوێ داڕۆیشتنین هەست بە چەند چاوێک کرد لەسەرم زیاتر لە دانەیەک و دوو دانە ، سەرم بەرز کردەوە بینیم کۆمەڵە پییاوەکە سەیرمان دەکەن

ئەوانە سەیری چی دەکەن؟

پشت گوێم خستن و دەمتوانی هەست بە زەردەخەنە بکەم لەسەر لێوی زۆربەیان و چرپە چرپ لە دواوە

لەکۆتاییدا گەیشتینە لای دەرگای باڕەکە سووپاس گوزارانە پیتەر لەوێ نەوەستا تا بەردەم دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی منی برد

" سووپاس کە یارمەتی،ت دام تا ئێرە" گوتم و زەردەخەنەیەکی بچووکم بەڵام نەیبینی زۆر سەرقاڵ بوو کە سەیرم نەکا

هەرگیز وا ناکات من ئەو کەسەم کە سەیری لایەکی تر دەکەم

" ئەوە هەڵەیەک بوو" پیتەر گوتی و هەستم کرد وشەکانی لەناو پێستم چەقین ، بۆ ساتێک دەور و بەرم بێدەنگ بوو دەمتوانی گوێم لە دەنگی نمە بای دەور و بەرم بێت چۆن خۆی دەکێشێ بە دارەکان

Mrs Caramel ~KurdishWhere stories live. Discover now