«𝙿𝚃.𝟷»

263 42 50
                                    

















































«ڤـــۆت؟»






































«𝟸𝟶𝟸𝟺-𝟺-𝟸𝟾»

















كاتێك بۆ یەكەم جار لە ژیانمدا هەستم كرد شەپۆلە خنكێنەرەكانی ژیان ڕویان تێكردووم هێواش هواش نوقمم دەكەن. بۆ یەكەم جار لەژیانمدا ئازاری بێ چارەییم چەشت... ئەویش بینینی لاشەی بێڕوحی دایكم لەسەر قەرەوێڵەی نەخۆشخانە،ئەوە ئەو دیمەنە بوو كە خۆزگەم دەخواست لەخەونیش نەیەتە بەرچاوەكانم... تەواوی هیواكانم بریتی بوون لە پێشكەوتنی مەرگم بەر لە مەرگی ئەو، بەڵام هەر ئەم دیمەنە بوو كە نەك هیواكانم بەڵكو تەواوی بونیشمی خاپوور كرد... نزیكەی سێ مانگ لەمەوبەر بوو كە زانیمان دایكم توشی نەخۆشی شێرپەنجەی دڵ بووە... وە نزیكەی هەفتەیە لەمەوبەر بوو كە باری تەندروستی كەوتە مەترسیەوەو بەهۆیە لەنەخۆشخانە خستیانە ژێر چاودیری چڕ، باوكم دوو براكەم بەتەواوی خۆیام بۆ مەرگی ئامادە كردبو بەهۆی لەژێر كۆنتڕۆڵ دەرچوونی نەخۆشیەكەی بەڵام من نا... هیوام گەر بەقەد سەرە دەرزیەكیش بچوك بوایە لەدەستمم نەدەدا و بەو ئومێدە ڕۆژم دەكردەوە كە ئێستا دایكم لەژوری چاودێری چڕ دەهێننەوە دەرەوە دەیبەن بەرەو ژووری ئاسایی بەهۆی جێگربونەوەی تەندروستی... وە ئەو هیوایەشم هاتەدی،بەڵام بە پێچەوانەكەیەوە... كە دایكمیان بە جەستە بێڕووح و ڕوخسارە سپی بوەكەی هێنایە دەرەوەوە مێشكم،دڵم،دەروونم،هەر بەشێكی جەستەم ئەو ڕاستیەی پێ قبوڵ نەدەكرا كەوا ئێستا ئازیزترین كەسم لەبەر دەممدا چیتر ناتوانێ هەڵسێتەوە.

.

ئێستاش ئەو دیمەنەم چاك لەبەرچاوە كە بەهەموو هێزمەوە لەسەر تابوتەكەی دایكم دەگریام باوكیشم بەچاوی ئاوساوەوە لەسەرم وەستابوو دوبرا بچوكەكەشم تەنیا لەدوورەوە خەریكی تۆماردكردنی دیمەنەكە بوون لە مێشكیان... نەدەچویە عەقڵمەوە! بۆچی وا بێباكانە وەستاون؟ وەك ئەوەی كە ئەسڵەن ئێستا ئەوان تابوتی ئافرەتێكیان لەبەردەمایە كە هەر ناشی ناسن جا چی بگاتە دایكیان... كوا فرمێسكیان؟ كوا؟ بۆ من تۆزقاڵێكش خەمباری لە ڕوخساریان بەدی ناكەم؟ ئەی ئەو هەموو خۆشەویستی دەربڕینەیان بۆ دایكم چیبوو؟ خۆ فیداكردنەكانیان وەك ڕۆتینی ڕۆژانە وابوو... كەچی ئێستا لە سوچێكا ڕویان گرژ كردوە وەك ئەوەی لە مەڕاسیمی ناشتنی بێگانەیەك بن و بەخێرای ویستی كۆتای هاتنی ئەم ساتەیان هەبێ، خەریكە عەقڵم لەسەرم دەردەچێت ئایا پێویستە بیر لە دووڕوی براكانم بكەمەوەو ئێستا بەتەواوی ئەو كڵپەی ئاگرەی ناخمیان پێ هەڵڕێژم یانیش بیربكەمەوە كە ئێستا گرنگترین كەسی ژیانم لەدەست داوە؟!

.

سێ مانگ دوای كۆچی هەتا هەتایی دایكم  تێپەڕی بەتەواوی دەروونم ناتەواو بوو، خەمۆك بووم هەموو شەوێك كاتژمێرێك بەپیادە دەگەڕام بەسەر شەقامەكانی بوساندا. تا شەوێك خۆم لەبەر دەرگای گازینۆ بینیەوە، بەتەواوی وەك جیهانی تر ئەویام دەهاتە بەر چاوان شوێنێك پڕ لە ڕوناككەرەوەی ڕەنگاوڕەنگ وە گومانم نەبوو لەوەی دەنگی میوسیكەكە ٥٠ فریكوێنسی بەرەو سەرەوە بوو كە خەریك بو گوێكانمی دەتەقاند، لەلایەكیش قاقا و ژاوەژاوی ژورەوە كە وادەرشەوت دڵخۆشترین مرۆڤانی سەر زەوی لەویان، تەنانەت عەقڵیشم ناتوانێ بیری بێتەوە كە چۆن ڕاكێشرامە ژوورەوە... ڕێك قەك ئەوەی بیرم دەكردەوە ژوورەوە تەواو جیهانێكی جیاواز بوو ئەوێ بەتەواوی لەهەر شتێك دووربوو كەوا مرۆڤ دڵتەنگ دەكات، سەما،دەنگی بەرزی پێكەنین و میوسیك ،مەی خواردنەوە و بۆنە تیژەكەی،جگەرە كێشان و بۆنە پیسەكەی، ڕونكە ڕەنگاوڕەنگە بەهێزەكان كە تەنیا بە بینینی دەتكاتە سەر گێژترینی گەردوون، هەموو ئەوانە زۆر نوێ بوون بۆ گەنجێكی پاكی ٢٣ ساڵ. 

«پەیوەندی ژەهراوی»Where stories live. Discover now