«𝙿𝚃.𝟸»

154 31 61
                                    



























































دیسان هەمان ئەو هەستەی لەژیانم یەكجار ئەزمونیم كردبوو وە ئەو شەوە بوو بەدوەم جار 'هەستی بێچارەی' ئەویش بەهۆی بینی دیمەنی ئەفسەرەكان نا بەڵكو بەهۆی بینینی...

"مادەكان كە وردو خاش بوبون لەسەر زەویەكە"

دڵم فەرمانی دەدا "بە خێرای بڕۆ پەلاماڕی زەویەكە بدە وەك شێتێك  بەلایەنی كەم  سزاكەت كەم دەكاتەوە بە هەبوونی بڕێكی كەمتر لە مادەی وردبوو لەسەر زەویەكە" لەهەموو شتێك زیاتر ویستی جێبەجێكردنی ئەم فەرمانەی دڵم هەبوو بەڵام مێشكیشم بە خێرای گەشتنی ڕووناكی یان ڕەنگە خێراتریش بەرپەچی دڵمی دەدایەوە "بوەستە جۆنگكوك! پێویست بە كردنی هیچ كارێكی گەمژانە ناكات تازە كەوتیتە چاڵەكە هیچ شتێك ناتوانێ ڕزگارت بكا لەم قوڵاییە تاریكە...تەنیا چاوەڕوان بەو تاوەكو ئەفسەرەكان بەتەواوی كەلەپچەكە دەخەننە دەستت، هاوشێوەی جۆنگكوكە ژیرەكەی  ڕابردوو تەواوی چیڕۆكەكەت بە ڕاستگۆی بدركێنە لایان. ئەمە باشترین ڕێگایە"

.

"بڕیـار، بە پێی یاسا جیۆن جۆنگكوكی ئاڵودەبوو بە گرتنی ٢٥٠ گڕام مادەی هۆشبەر و نەبوونی هیچ پێشینەی تاوانێكی تر لێی بڕیاری ٥ساڵ زیندانی بەسەر سەپێنرا"

.

بڕیاری ٥ساڵ زیندانیكردنم بۆ بڕایەوە،كەچی ٣ساڵە لە زیندانم و بەیانی بەتەواوی شاد دەبمەوە بە جیهانی دەرەوە ئایا سەیر نیە؟ ههه بۆچی سەیر بێت ئازیزم كەم كردنەوەی دوساڵ زیندانی بەسەر ئاڵودەبوێك هێزی پارەت بۆ دەردەخات. پێویستە سوپاسگوزاری پارەكانی باوكم بم كە توانی ٧٣٠ ڕۆژ زووتر لەم دۆزەخە نەجاتم بدا، هەڵبەتە كەشی ناوەوە ئێكجار خراپیش نەبوو بەڵام بێگومان بۆ منێك كە هیچ شەوێك بوونی نەبوو بەبێ بیركردنەوە لە ڕابردووە شێواوەكەی و ئێستایە دادنەدانە پەشیمانییەكەی و داهاتووە بێ ئامانجەكەی. هەرچۆنێك بێ ئەمشەوم وەك یەكەم شەو بریتی دەبێت لە تەنیا بیركردنەوە بە شادبونەوەی باوكم و براكانم و داهاتووە چاوەڕوان نەكراوەكەم. هەرچەندە هێندە پەرۆش نیم بۆ دوبارە بینینەوەی ئەو زۆڵانەی بەناو برا بەلام لەكۆتاییدا لە خوێنی منن پێویستە نێوانە ڕوخاوەكەمان سەر لەنوێ بە پتەوی دروست بكەمەوە. دەی مێشكی ئازیزم ئێستاش بوەستە لە بیركردنەوەو ڕێگە بدە بۆ جارێك بە ئاسودەی بخەوم بەیانی ڕۆژی سەرلەنوێ لەدایك بونەوەمەوە!

.

"جۆنگكـوك"
باوكم بە حەسرەتەوە ناوی هێنام بە چاوە پڕ بوو لە فرمێسكە شادییەكانی، چاوەكانی منیش لەهی ئەو كەمتر ئاوی كەمتر نەبوو بەهەرحاڵ ڕێگر بووم لە كەوتنە خوارەوەیان بەخێرای بەرەو ڕوی ڕۆشتم دەستەكانم خستە ملی و ئەویش هاوشێوەی من بەڵام وەك هەمیشە بە شێوازە توندیەكەی. بۆ یەكەم جار دوای سێ ساڵ زەردەخەنەیەك بێتە سەر لێوانم، هەر ئەو زەردەخەنە ئاساییانەی كە ڕۆژانە هەمووان دەیكەن بۆ دەربڕینی دڵخۆشیەكانیان نا. بەڵكو مەبەستم ئەو زەردەخەنەیەیە كە لە ناخی دڵتەوە هەڵقوڵاوە ئەو زەردەخەنەیەی هەر بەشێكی جەستەت هەست بە خۆشی دەكات و جیاوازترین و بەجۆشترینت پێ دەبەخشێ...كەم كەمە لەیەكتر دوور كەوتینەوە بەبێ كاڵبونەوەی زەردەخەنەی سەر لێوانمان.

«پەیوەندی ژەهراوی»Where stories live. Discover now