I think we are in love~

1K 81 541
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

تایهیۆنگ:دایکە باوکە...(کوڕە نۆ ساڵانەکە بە گریانەوە دانیشتبوو لەلای جەستە خوێناویەکەی دایک و باوکی)

(شانی دایکی ئەجووڵاند و لە باوەشی ئەکرد ،چواردەوری پڕ بوو لە پیاوی گەورە و قات ڕەش ،دانەیەکیشیان لە دوورەوە وەستابوو)

(قاتێکی سووری پۆشی بوو ،وەستابوو کاتێک دەستی خستبوویە ناو گیرفانی پانتۆڵەکەی،تایهیۆنگی منداڵ ددانەکانی لێک خشاند کە خەریکبوو بڕوات)

تایهیۆنگ:تۆ هەی پیرە پیاو بۆچی واتکرد؟؟؟ هەر ئێستا ئەوان بگەڕێنەوە.(ئەم کووڕە قات سوورە دایک و باوکی تایهیۆنگی کووشتبوو)

(ئەو پیاوانەی وەستابوون هەموویان شۆک بوون،قات سوورەکە بە زەردەخەنەی لارەوە ڕووی سووڕاندەوە بۆ تایهیۆنگ )

~~:سەرۆک چی لێبکەین؟(قات سوورەکە هیچی نەگووت بە هەنگاوی هێواش هێواش لە تایهیۆنگ نزیک ئەبوویەوە،وە ویستی قسەیەک بکات بەڵام تایهیۆنگ دووبارە قسەی کرد)

تایهیۆنگ:هەر تۆڵەت لێ ئەکەمەوە بە دەستی خۆم هەمان شتت لێ بەسەر ئەهێنم.(بە تووڕەیەوە ،قات سوورەکە زۆر سەرسامی نیگا تیژەکانی تای بوو سەڕەڕای ئەم منداڵیەی)

(قات سوورەکە زەردەخەنەی گەورەتر ئەبێت ،دەستی درێژ ئەکات بۆ تایهیۆنگ ،ئەویش بە تێنەگەشتنەوە سەیری دەستی و ڕووخساری ئەکات)

~~:وەرە من یارمەتیت ئەدەم.

تایهیۆنگ:لە چی؟

~~:لە تۆڵە کردنەوە لەمن،تۆ ئەمەت ناوێ؟

تایهیۆنگ:با ئەمەوێ.

~~:ئێ کەواتە هەستە.(تایهیۆنگ ماوەیەک بێدەنگ ئەبێت)

تایهیۆنگ:بەڵێن ئەدەی؟(ئەوەی بەرامبەری هەناسەیەکی قووڵی دا)

~~:ئێستاکە دێیت یان نا منداڵ؟؟

تایهیۆنگ:من منداڵ نیم.(دەستی بکووژەکەی دایک و باوکی ئەگرێت)

(قات سوورەکە دەستی ئەگرێتەوە و هەڵی ئەستێنێتەوە ،ئینجا لەگەڵ خۆی ئەیبات،پێش ئەوەی بشڕوات بە پیاوەکانی گووت کە ئێرە پاک بکەنەوە)

-

تایهیۆنگ:کەس وای لێنەکردووم ،بەربوومەتەوە .(سەیری لایەکی ژوورەکەی ئەکرد)

~~:سەرۆک جۆنگکووک ئەو لێی دراوە .(ئایپادێکی پێبوو ،کە هەموو شتەکانی لەسەر نووسرابوو،تایهیۆنگ هەناسەیەکی قووڵی دا)

Love,taekook(one shots)Where stories live. Discover now