![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
چیڕۆکی کیم تایهیۆنگ «جگەرەکێش» بەشی چووارەمچێژ لە خوێندنەوەی ببینە🖤.
—————————————-
تایهیۆنگ: تۆ هاوسەری منیت ، ئایا نابێت تەنها لانیکەم وەک ژنێک ئەم کارە بچووکانە بکەیت؟
ن/ت: تکایە تاقەتی دەمەقاڵێم نیە ، بڕۆ دەرەوە..
هەر لەگەڵ ئەو قسەیە تایهیۆنگ چاوەکانی وەرگێڕا ، ئێستا هەست دەکات بەتەواوی ئارامی لەدەست داوە ، نەیدەویست بڕوات بەڵام نەشیدەویست دەمەقاڵێ بکات
تایهیۆنگ: باشە من دەڕۆم..
بەیانی ✨
تایهیۆنگ گەیشتە ماڵی دایکی و بەرەو دەرگاکە ڕۆیشت ، یەک دوو هەناسەی قوڵی هەڵمژی و لە دەرگاکەی دا ، دەیزانی کە دایکی یەکسەر دێت و دەرگاکە دەکاتەوە چونکە دڵنیایە دڵخۆشە بە بینینی کوڕەکەی
وەک ئەوەی چاوەڕوان دەکرا لەلایەن دایکیەوە زۆر بە خێرایی دەرگاکە کرایەوە ، دایکی بە بینینی تایهیۆنگ بە تەواوی دڵخۆش بوو یەکسەر بەپەلە لەباوەشی گرت ، تایهیۆنگ زەردەخەنەی کرد و لەباوەشی گرتەوە
خ.کیم: بەخێربێیت کوڕەکەم ، ئەی ن/ت لەکوێیە؟
تایهیۆنگ دواجار باوەشەکەی پچڕاند و لەگەڵ دایکی هەنگاویان نا بۆ ژوورەوە ، تایهیۆنگ بۆ ساتێک بێدەنگ بوو دوای سەیری دایکی کرد
تایهیۆنگ: ئەو تەنها چەند کارێکی هەبوو پێم گووت کە تەواوی بکە ڕەنگە ئێستا لە ڕێگا بێت بۆ ئێرە..
خ.کیم: شەڕتان کردووە؟
(سەیری تایهیۆنگی کرد و برۆیەکی بەرز کردەوە)یانی هێندە بە ڕووخساری تایهیۆنگەوە دیارە کە ئەمڕۆ لەگەڵ ن/ت مناقەشەی کردووە؟ بۆیە تایهیۆنگ بڕیاریدا ڕاستگۆ بێت لەگەڵ دایکیدا و ڕاستیەکانی پێ بڵێت
تایهیۆنگ: بەڵێهــ ئەم بەیانیە مناقەشەیەکی زۆر خراپمان هەبوو..
خ.کیم: بۆچی؟ کوڕم تۆ پیاوێکی پێگەیشتووی پێویستە لە ن/ت تێبگەیت ئەو هێشتان گەنجە..
تایهیۆنگ: ئەوە دەزانم بەڵام لانیکەم دەیتوانی کەمێک ماڵەکە پاک بکاتەوە نەک تەنها هەموو ڕۆژێک لە ژوورەکەی بێت و بخەوێت..

YOU ARE READING
جگەرەکێـشᵗʰᵛ ✔︎
Romanceن/ت: تۆ دەزانیت من ڕقم لە جگەرەیە ئیتر بۆچی لای من دەیکێشیت؟ «بە گرژی» تایهیۆنگ: هاهـ ڕقم لە بێدەنگیتە «بە کەمێک توڕەیی» ن/ت: هاوسەرگیری ئێمە تەنها لەسەر کاغەزێکی نەفرەتی بوو «بە هاوارەوە» بیرۆکەی خۆمە مافی بردنیت نیە ❌🚫