![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
ڤۆت پێش خوێندنەوە🖤🚬.کچینە بەڕاستی ئێوە بۆچی هیچ ڤۆت ناکەن؟ من خۆم مەجالم نیە و ئیمتیحانم هەیە بەڵام لەبەر خاتری ئێوە پارت دادەنێم کەچی قەرەبووی ماندووبوونەکەشم ناکەنەوە؟
^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^
تایهیۆنگ بیری لە ڕۆز دەکردەوە ، خۆشەویستی پێشووی ، کاتێک باس لە ڕۆز دەکرێت تایهیۆنگ هەست بە جیاوازی دەکات ، هەست بە توڕەیی دەکات ، سەرەرای ئەوانەشی کە لێی جیابوویەوە هێشتان کەمێک دڵی نەرمە بەرامبەری
ڕۆیشتە کۆمپانیا^^
هەنگاوەکانی خێرا بوون ، هەموو کارمەندەکان سەیریان دەکرد بەڵام گرنگی پێ نەدا و بە ساردی ڕۆیشتە ئۆفیسەکەی ، هێشتان بیری لە دۆخەکە دەکردەوە
چووە ژوورەوە بینی ڕۆز لەسەر مێزی کارکردنەکەی دانیشتووە
تایهیۆنگ تەنها دەیویست بزانێت بۆچی ڕۆز گەڕاوەتەوە؟ بۆیە ڕۆیشتە لای مێزەکەی و لەبەرامبەر ڕۆز وەستا
شێوەی ڕۆز:-
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
ڕۆز: لەکۆتایدا هاتیت..
(بزەیەکی کرد)تایهیۆنگ تەنها بە بێدەنگی و ساردی سەیری دەکرد
ڕۆز: دەمەوێت لەسەر شتێک قسەت لەگەڵ بکەم..
(هەستایەوە و ڕۆیشتە نزیکی تایهیۆنگ)کاتێک ڕۆز لە تایهیۆنگ نزیک بوویەوە تای هیچی نەوت تەنها بە بێدەنگی وەستابوو ، بەڵام دەتوانێ هەست بە خێرا لێدانی ترپەی دڵی بکات بەڵام تای هەموو هەوڵێکی دەدا تا دەری نەخات کە ڕۆز هێشتان کاریگەری لەسەری هەیە
ڕۆز: بۆ هیچ ناڵێی؟
(بە بزەیەکی خراپەکارانە)تایهیۆنگ بێدەنگی هەڵبژارد و بەردەوام سەیری چاوەکانی دەکرد ، تەنها پرسیار لە مێشکی بوو ئەوەبوو بۆچی هاتووە؟ چی دەوێت؟ باسی چی دەکات؟
ڕۆز: وادیارە تۆ ناتەوێی هیچ بڵێی ، بەهەرحاڵ من لێرەم بۆ ئەوەی داوای شتێکت لێ بکەم..
تایهیۆنگ هەستی بە کەمێک توڕە بوون کرد بە تایبەت کاتێک گوێی لەوەبوو ڕۆز دەیەوێت داوای شتێکی لێ بکات ، بەڵام هێشتان بێدەنگ بوو چاوەڕێی ئەوەبوو ڕۆز داواکەی بکات
ڕۆز: دەمەوێت بڕێک پارەم پێ بدەیت ، ناچارم ئەم وڵاتە جێ بهێڵم..
تایهیۆنگ هەستی کرد توڕەییەکەی زیاد دەبێت ، پارە شتێک بوو کە تایهیۆنگ هەرگیز نەیدەویست بیداتێ ، ڕەنگە بەڕاستی ڕۆز پێویستی بەوە نەبێت بەڵام ئەوە دیارە ئەو کچێکی پارەپەرستە و دەیەوێت! تا لە کۆتایی تای قسەی کرد
تایهیۆنگ: چەند؟
ڕۆز تووشی شۆک بوو چۆن تایهیۆنگ ئاوا زوو ڕازی بوو؟
ڕۆز: چۆن وا زوو ڕازی بوویت؟ چی ئەگەر داوای بڕە پارەیەکی زۆرم کرد ئەوکاتیش پێمی دەدەیت؟
تایهیۆنگ تەنها بە ساردی سەیری دەکرد
ڕۆز: دامنابوو ئەگەر ڕازی نەبیت بەوەی بڕە پارەیەکی زۆرم پێ بدەیت ئەوا بە ژنەکەت دەڵێم پێشتر بەیەکەوە خەوتووین!
تایهیۆنگ کەمێک سەری سوڕما ، نەیدەویست ڕۆز ئەوە بە ن/ت بڵێت بەهیچ شێوەیەک!
ڕۆز: پارەکەم پێ دەدەیت یان بە ژنەکەت بڵێم پێشتر بەیەکەوە خەوتووین؟
لێدانی دڵی تایهیۆنگ بەرز بوویەوە کاتێک گوێی لەوە بوو ، ڕوون بوو کە ئەو کچە هەڕەشە دەکات ، وە دەشیزانی گەر ئەو پارەیەی نەداتێ ئەوا دەچێت و بە ن/تی دەڵێت
ڕۆز: پەلە بکە و پێمی بدە خۆشەویستەکەم لە دەرەوە چاوەڕێیە..
تایهیۆنگ: هەرچیەک بێت ، من پارەکەت پێ دەدەم بەڵام بە هیچ شێوەیەک نابێ ئەو شتە بە ژنەکەم بڵێی!
ڕۆز: باشە واناکەم ، تەنها پارەکەم پێ بدە و با بڕۆم ..
تایهیۆنگ هێشتان باوەڕی پێ نەدەکرد ، بەڵام قسەی نەکرد و تەنها جزدانەکەی لە گیرفانی دەرهێنا
ڕۆز چاوەڕێی پارەکە بوو
تایهیۆنگ بڕێک پارەی زۆری دەرهێنا و ڕادەستی ڕۆزی کرد ، دەیزانی کە شایەنی ئەو بڕە پارە زۆرە نیە بەڵام ناچارە تا ڕاستیەکان بۆ ن/ت ئاشکرا نەکات ، نایەوێت ئەو شتە نەفرەتیەی لە ڕابردوو کردوویەتی بە ن/تی بڵێت
ڕۆز: همم زۆر باشە کیم تایهیۆنگ ، ماڵئاوا..
(بزەیەکی شەیتانی کرد و ماچی ڕوومەتی تایهیۆنگی کرد و ڕۆیشت)تایهیۆنگ لە شوێنی خۆی ڕەق بوو ، تەنها سەیری ڕۆز'ی دەکرد کە دەڕۆیشت ، تاکە شت کە تایهیۆنگ دەیەوێت ئەوەیە کە ڕۆز ڕاستیەکان ئاشکرا نەکات ، هێشتان گوومانی هەیە بەڵام لە ئێستادا بەو بڕە پارە زۆرەی دایبە ڕۆز دەتوانێ ئاسوودە بێت چونکە لەئێستادا پێی ناڵێ
تایهیۆنگ ڕۆیشتەوە ماڵەوە
^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^
بەردەوامە..
ڤۆت بۆ پارتی داهاتووئایا کەی ڕاستیەکان هەموو ئاشکرا دەبێت؟ کاتێک ن/ت بەوە دەزانێت کاردانەوەی چۆن دەبێت؟

YOU ARE READING
جگەرەکێـشᵗʰᵛ ✔︎
Romanceن/ت: تۆ دەزانیت من ڕقم لە جگەرەیە ئیتر بۆچی لای من دەیکێشیت؟ «بە گرژی» تایهیۆنگ: هاهـ ڕقم لە بێدەنگیتە «بە کەمێک توڕەیی» ن/ت: هاوسەرگیری ئێمە تەنها لەسەر کاغەزێکی نەفرەتی بوو «بە هاوارەوە» بیرۆکەی خۆمە مافی بردنیت نیە ❌🚫