part 18

44 17 61
                                    

Pov su

خەریکە شێت دەبم ماوەی یەک هەفتەیە نەچوم بۆ خولەکەو شوگام نەبینیوە تەنانەت پەیوەندیشی پێوە نەکردوم لەماوەی ئەم هەفتەیە نەتای نە کارینا نە جیمین هیچیانم نەبینیوە دایکم وتی کە باوکم لەگەڵ جیمین و تای بوە بە دەمە قاڵێیان بۆیە کوڕەکان نایەن کاریناش تای هەفتەیەک سزای داوە بەلایەنی کەم ئەو لە من باشترە من یەک مانگ سویند دەخۆم شێت دەبم تا ئەو ماوە زۆرە تەواو دەبێت لەم بیر کردنەوانە لە دەرگاکەم درا

سو : وەرە ژورەوە

((کارینا بوو لە خۆشیا یەکسەر باوەشم پیای کرد))

سو : زۆرم بیر دەکردی

کارینا : منیش

(( باوشەکەم پچڕاند پێم گوت کە دابنیشێت ))

کارینا : هەواڵی گرنگم پێیە بۆت

سو : هەواڵی چی

کارینا : شوگا ...

سو : دەبیڵێ

کارینا : باشە تۆش ئاگاداری شوگا وازی لە خولەکە هێناوە

سو : چی بۆچی

کارینا : دوو ڕۆژ دوای ڕوداوەکە تای هاتە ماڵەوە پێی گوتم کە شوگا وازی لە خولەکە هێناوە

سو : ئەی بۆ زووتر پێت نەگوتم

کارینا : حەزم کرد ڕوو بە ڕوو پێت بڵێم

سو : باشە نازانی بۆ وازی هێناوە

کارینا : لە تایم پرسی بەڵام وەڵامێکی تەوەوی نەدا پێم وتی کە هەندێک کێشەی هەیە بۆیە

سو : دەبێت کێشەی چی هەبێت ؟

کارینا : منیش نازانم بەڵام تای لەو ڕۆژەوە ئەویش زۆر ئاسایی نیە بەردەوام بیرو هۆشی ڕۆیشتوە و ئاگای لەخۆی نیە

سو : ئەی تای و جیمین چۆنن دایکم وتی کە بوە بە دەمەقاڵێیان لەگەڵ باوکم

کارینا : بەڵێ تای زۆر نا بەڵام جیمین زۆر قسەی ناخۆشی بەرام بەر خاڵم کردوە تای دەیگوت زۆر توڕە بوە کاتێک بینیو یەتی بەم شێوەیە سزای تۆی داوە

سو : هەموی بەهۆی منەوە یە

کارینا : ئای نەخێر بەهۆی تۆوە نیە هەر خۆی خەتای منە ئەم بەزمەم نایەوە بۆ ئەوەی بچینە باڕ

سو : نا تۆ نەبوی هەرخۆی جەوێکی خۆشمان بەسەر برد

کارینا : بەڵێ باجەکەیشمان وەرگرت

♥ꨄ❦𝒑𝒊𝒂𝒏𝒐 𝒕𝒆𝒂𝒄𝒉𝒆𝒓 ❦ꨄ♥Where stories live. Discover now