chapter 1

15 1 0
                                    







شی وون: هاوکێشەی دووجا


نەزانراو و نەگۆڕەکان لەلای چەپدا

بەڕیز لەسەرەوە بۆ خوارەوە بنووسە

هەروەها هاوکێشەکە یەکسان بکە بە سفر

بە دووجای (ax) کەواتە (c) بە دووجای و (by) یەکسانە بە سفر

"هەموو ئەمانەی لە دڵی خۆی وت و لەسەر تەختەکە نووسی"

مامۆستا: زۆر باشە (شی وون)

"دواتر شی وون چوو دانیشت و لەسەر دەفتەری تێبینیەکەی دەستی کرد بە نووسینی ئەو ئەرکانەی کە پێویستە له ماڵەوە بیخوێنێت"

( ۱. ئینگلیزی: خوێندنەوە بە تێگەیشتنەوە.
۲. بیرکاری: تاقیکردنەوەی بەرایی ۲۰۲۱)

"دوای ئەوەی پشووی نێوان وانەکان هات شی وون لە پۆلەکەی هاتە دەرەوە و بە نێو ڕاڕەوەکەدا ئەڕۆیشت لە کاتێکا وانەی داهاتووی لە دڵی خۆیدا پێداچوونەوە ئەکردەوە"

شی وون: ئەو ڕووداوەی لە ساڵی ۱٨٨۲، لە کاتی ۱۹مین ساڵی فەرمانڕەوای پاشا (جیۆنگ) ڕوویدا، ڕەگەزپەرستی

دژی سەربازی سوپای کلتوری بوەوە

هەروەها چاکسازی سەربازی (جیسۆن) بووە هۆی ڕاپەرین

کە بووە هۆی گەڕانەوەی (هیۆنگ سوون دیۆن) بۆ سەر دەسەڵات ...

"دوای ئەوەی ئەو وانەیەش کۆتایی هات 'شی وون' دەستی کرد بە پێداچوونەوەی وانەی داهاتوو لە دڵی خۆیدا"

شی وون: بکەر دیار.

بەرکاری بکەر دیاری نموونەی ٤ دەبێتە بکەری بکەر نادیار

نموونەی ٤ ڕستەکە دوو بەرکاری هەیە

کەواتە دوو بکەر نادیاری جیاوازی لێ دروست ئەبێت کە یەکەیشیان دەبن بە بکەر.

" بۆ ڕۆژی دواتر بەیانی زووەکەی 'شی وون' لە پێش هەمووانەوە هات بۆ قوتابخانە و چووە پۆلەکەی، گڵۆپەکەی داگیرساند وە پەردەکەی هەڵدایەوە و پەنجەرەکەی کردەوە، دانیشت و دەستی کرد بە پێداچوونەوە ...
دوای ئەوەی هێواش هێواش ئەوانەی تریش هاتن و دەستیان کرد بە دروست کردنی دەنگ بەهۆی ئەوەی لەگەڵ یەکتر قسەیان ئەکرد، تەنها 'شی وون' نەبیت کە سەری لەسەر کتێبەکانی بەرز نەکردبۆوە"

" دوای ئەوە مامۆستا هات هەمووان لە شوێنی خۆیان دانیشتن "

مامۆستا: دوو قوتابی خەڵاتی پێشبڕکێی بیرکاری قوتابخانەکەمانی بردووەتەوە.
(یۆن شی وون) و (جۆنگ یۆ بین) وەرن بۆ ئێرە

" شی وون بە خێرایی هەستا و ڕۆیشت لە کاتێکا هاوڕێکانی یۆ بین هەستانەوە و دەستیان کرد بە چەپڵە لێدان بۆیی و پاڵپشتی 'یۆ بین'یان ئەکرد "

مامۆستا: براوەی یەکەم (یۆن شی وون).

" مامۆستا بڕوا نامەکەی 'شی وون'ی ڕاگرت بۆی "

مامۆستا: ئەم خەڵاتە پێشکەش بەو قوتابییە کراوە وەکو پێزانینێک بۆ سەرکەوتنی لە پێشبڕکێی بیرکاریدا، ئافەرین.

" بڕوا نامەکەی بە شی وون دا و شی وونیش لە کاتی وەرگرتنی بڕوا نامەکە سەری وەکو ڕێزێک دانەواند، دواتر چوو و لە پشتەوەی یۆ بین وەستا و یۆ بین هاتە پێشەوە ئەمجارە"

مامۆستا: براوەی سێیەم 'جۆنگ یۆ بین' هەر وەکو ئەوەی کە پێشتر وتم.

" هەر کە مامۆستا بڕوانامەکەی پێشکەشی یۆ بین کرد یەکێک لە هاوڕێکانی هەستایەوە وتی 'چەپڵە لێدەن' وە شی وون وەکو ئەوە سەیری ئەکردن کە بڵێت 'ئەی من؟ منیش لێرەم' دوای ئەوە هەردووکیان دانیشتنەوە "

مامۆستا: تاقیکردنەوەی بەرایی دوو هەفتە کەمتری ماوە، خۆتان بە باشی ئامادە ئەکەن؟

+ بەڵێ مامۆستا

" لە ناکاو یۆ بین بە زەردەخەنەکەی دەموچاوی سەیری شی وونی کرد و خەندەکەی نەما "

مامۆستا: ئەگەر خۆتان بە باشی ئامادە نەکەن، لەوانەیە دواتر پەشیمان بنەوە کاتێک کە تاقیکردنەوە ڕاستیەکە ئەنجام ئەدەن

" دوای ئەوەی وانەکە کۆتایی هات و پشووی وانەکە دەستی پێکرد 'جۆنگ یۆ بین' و تیمەکەی دەستیان کرد بە گاڵتە کردن بە خوێندکارێک چونکە خۆیان بە کەڵەگای قوتابخانەکە دانابوو وە هیچ کەسێک بە زۆریش نەیئەویست خۆیان تێکەڵ بکات، بەڵام وا دیارە ئەم نەگبەتە تووش بووە "

" یەکێک لە هاوڕێکانی یۆ بین موبایلەکەی بە دەستەوە گرتبوو و وە ڤیدیۆیان ئەکرد "

+ ئەبێت .....








+++++++++++++++++++++++++++++++



سڵاوتان لێبێت ئەمەوێت بڵێم بە هیچ شێوەیەک ئامانجم تێکدانی دراماکە نییە تەنها وەکو چیرۆکێک ناوەڕۆک و وشەکانیان وەکو خۆی ئەنووسمەوە!

پاڵەوانی لاواز ۱Dove le storie prendono vita. Scoprilo ora