chapter 2

7 1 0
                                    


" یەکێک لە هاوڕێکانی یۆ بین موبایلەکەی بە دەستەوە گرتبوو وە ڤیدیۆی ئەو کوڕەیان ئەکرد "

+ دەبێت سەرنجڕاکێشتربێت!

- سمتت بجوڵێنە

+ نایابە بەردەوام بە

- ئەوە خۆیەتی

+ نایابە

" کاتێک کوڕەکە ڕووی لە پشتەوە بوو یەکێک لە لادەرەکان قەڵەمێکی تێ گرت "

- ئاوڕبدەوە هەی گەمژە

+ چ گەمژەیەکە

" یۆ بین هەستایەوە و بەرەو ڕووی کوڕەکە چوو "

یۆ بین: هێی دەزانی خەڵک حەزی لە ڤیدیۆکانتە وایە؟
ماوەیەکی تر بەناوبانگ ئەبیت
بیربکەوە تۆ ناخوێنیت و هیچ خزمێکی دەوڵەمەندت نییە
هەروەها پارەشت نییە
ئەمە باشترین هەلە بۆت بۆ ئەوەی پارە پەیدا بکەیت
ئەبێت سوپاسگوزار بیت

کوڕەکە: ئەزانم، من سوپاسگوزارم

" یۆ بین بە شێوە ترساو و شەرمەزارەکەی کوڕە پێکەنی و دەستی لەسەر شانەکانی لابرد "

یۆ بین: باشە کەواتە خواردنەوەیەکم بۆ بێنە

+ من (ملیکس) م ئەوێت

- (کۆلا)یەکی بێ شەکریش بۆ من بێنە

" دوای ئەوە کوڕەکە لەبەر شەرمەزاری بە ڕاکردن چووە دەرەوە لە کاتێکا هەر سێ لادەرەکە پێی پێ ئەکەنین "

+ هەستدەکەم ئەوە ئەوەندە ئازاری نەبوو

- ئەو پێویستی بە لێدانێکی باش هەیە

" یۆ بین بەو کوڕە زۆر پێکەنی بەڵام کاتێک ڕووی کردە پێشەوە و شی وونی بینی کە دانیشتووە و پشتی لە ئەوە، خەریکی نووسینی وانەکانی بوو "

یۆ بین: ئەزانم، وایە؟
هێی
ئەوەم بدەرێ

" وتی و یەکێک لە لادەرەکان پێڵاوەکەی خۆی پێی دا، ئەویش زۆر بە بەهێزی لە شی وونی گرت و کێشای بە پشتیا، شی وونیش ئەیرپۆتەکەی لێ کردەوە و ئاوڕی دایە دواوە و سەیری یۆ بینی کرد "

یۆ بین: هێی، ئەبوایە باشتر نیشانەکەت بگرتایەتەوە ئەها کێشات بە پشتی ئەو کوڕەیا

" بە یەکێک لە لادەرەکانی وت "

- بەڵێ ئەو ڕاست ئەکات

پاڵەوانی لاواز ۱Where stories live. Discover now