Part-5

335 64 306
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

تایهیۆنگ:بۆچی قسەت بە ئامۆزاکەم گووتبوو؟(بە تووڕەیەوە بەو کووڕەی بەرامبەری گووت کە ناوی سیان بوو)

سیان:حەزم لێبوو.

تایهیۆنگ:حەزت لێبوو؟(سیان سەری لەقاند،تایهیۆنگ کە دەستی ئەلیای گرتبوو بەری دا)

(یەکسەر ڕای کرد بۆ ئاراسەی سیان و خۆی هەڵدا سەری و قژی گرت،سیان هاواری کردوو و قووتابیەکان هەموو لەوێ کۆببوونەوە)

(جۆنگکووک ئەمڕۆ نەهاتبوو چوونکە نەخۆشبوو،تەنها ئەلیا و تایهیۆنگ بوون ،پێنج ڕۆژ رۆیشتبوو لەو ڕۆژانە زۆربەی جار ئەلیا لەگەڵیان ئەرۆیشت بۆ قووتابخانە)

(وە ئەمڕۆش هەر ئەچوو چوونکە تایهیۆنگ لە قووتابخانە بەتەنیا ئەبوو،وە تایهیۆنگ زۆر ئەیویست نەڕوات بۆ قووتابخانە و لەلای جۆنگکووک بمێنێتەوە)

(بەڵام جووڵیا و لیانا گووتیان ئەبێ بڕۆی،جۆنگکووک ئاگای لەخۆی نەبوو و لە جێگا کەوتبوو،ئەوان هەرسێکیان شەوەکەی یاری شەڕە ئاویان ئەکرد)

(ئینجا تایهیۆنگ و ئەلیا سەلامەت دەرچوون بەڵام جۆنگکووک نا،با بگەڕێینەوە بۆ لای شەڕە پشیلەکەی نێوان سیان و تایهیۆنگ)

(سیان لەسەر ئەرزەکە بوو و تایهیۆنگیش لەسەر زگی دانیشتبوو و قژی ڕا ئەکێشا ،ئەلیا ئەیویست تایهیۆنگ دووربخاتەوە و شەڕەکە بوەستێنێت بەڵام نەیان دەتوانی)

(هاوڕێکەی سیانیش تووند دەستی ئەلیای گرت ،ئەو دووەش کردیانە شەڕ لەوێ بووە هەرایەکی گەورە،تاکوو مامۆستاکان بەخێر هاتن و ئەو پشیلانەی وەستاند)

(لە ژووری پەرستارەکە دانیشتبوون ،لەگەڵ مامۆستا ،تایهیۆنگ جلەکەی دڕا بوو و هەندێک کەمەر و ڕوومەتی بووە خشانی نینۆک و خوێنی لێ ئەهات)

(پەرستارەکە بۆی چارەسەر ئەکرد لە کاتێکدا سەیری سیانی ئەکرد بە تووڕەیەوە هەر وەک ئەوەی ئەو برینە قووڵانەشی نەبێت هیچ خۆی تێک نەدابوو)

(سیانیش لووتی خوێنی لێهاتبوو،قژیشی هەمووی لەلایەن دەستە بچووکەکەی تایهیۆنگەوە هاتبوونە دەرەوە یانی هێشتا تۆپەڵە مووەکە لەوێ بوو،ڕوومەتیشی جێگای زلە بوو کە تای لێیدابوو)

(هاوڕێکەی سیان هیچی لێنەهاتبوو تەنها قژی تۆزێک تێکچووبوو و جلەکەی تێکچووبوو ،ئەلیاش قژی تێکچووبوو)

(پەرستارەکە چووە لای سیان و لووتی خاوێن کردەوە ،هەندێک بەفریشی دایە سیان تاکوو لەسەر روومەتی داینێت هەر بۆ ئەوەی جێگاکەی نەمێنێت)

That time_taekookWhere stories live. Discover now