Part 6

232 41 70
                                    


لەلایەنی نوسەرەوە :

نیوەڕۆ بوو وە تایهیۆنگ لەناخەوە بەتەواوی سەریسوڕمابوو چونکە جۆنگکووک ئەکاونتەکەی ئەوی ناسیەوە و تەنانەت کۆمێنتیشی بۆ کردبوو.

تایهیۆنگ لە ساڵی یەکەمەوە جۆنگکووکی بەدڵ بوو و کڕەشی لەسەر هەبوو ، بەڵام هەرگیز بوێری نەبوە وشەیەکی سەبارەت بەوە پێبڵێ .

تایهیۆنگ جوان بوو ئەوە هیچ گومانی تێدا نەبوو ، بەڵام ئەو شەرمن بوو وە حەزی نەدەکرد لە ناوەندی سەرنجدا بێت ، هاوڕێکانی بەم جۆرە نەبون و گرینگیان بەوە نەدەدا بگرە تا ڕادەرەیەک بەناوبانگ بوون لەنێو ئینستاگڕام .

تایهیۆنگ تاکە کەس بوو لەنێوانیان فۆڵۆوەرسەکانی نەدەگەیشتە 10k ، بەڵام تایهیۆنگ لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ئەکاونتێکی تایبەتی هەبووە و بڕیاریدا ئەم پشووی هاوینە بیکاتە ئەکاونتێکی گشتی و لەماوەیەکی کورتدا زیاتر لە 5000 فۆڵۆوەری بەدەست هێنا .

تایهیۆنگ جیمینی لە ئامادەیی ناسی وە جین و هۆسیۆک لە قۆناغی یەکەمی زانکۆ . وە لیساش هاوڕێیان بوو لەپێشووتردا ، بەڵام لە ساڵی سێیەمی زانکۆدا ئەو درەوشانەوەیەکی گەورەی بەدەست هێنا و وە جۆنگکووک و گرینگی پێدانەکانیشی بەدەست هێنا .

ئەو دەربارەی هەستەکانی تایهیۆنگی بۆ جۆنگکووک دەزانی بەڵام جۆنگکووکی ڕەت نەکردەوە ، وە بۆ ماوەی ساڵێکە لەگەڵ جۆنگکووک بەیەکەوەن وە هەموو شتێک بەباشی دەڕوات .

هەردووکیان دڵخۆشن ، بەڵام لەبەر هەندێ هۆکار لیسا شتێکی یاخود دەتوانی بڵێی ڕقێکی بەرامبەر تایهیۆنگ هەیە بۆیە هەمیشە گاڵتەی پێدەکات .

Taehyung pov :

ڕۆشتمە نێو کافتریاکە و سڵاوم لە هاوڕێکانم کرد.

«سڵاو هیۆنگــ..»وتم بەڵام وەستام کاتێک بینیم ئێمە لەگەڵ کێ دادەنیشین.

« چی هەڵە هەیە برا؟ » جیمین پرسی.

« ئۆهـ هیچ شتێک »وتم.

« زۆرباشە هاوڕێیان ئەمە تایهیۆنگە!» جین منی ناساند.

« سڵاو هیۆنگەکان...» من وتم بە کەمێ شەرمەوە.

« ئۆهـ ، سڵاو جونی هیۆنگ !» من وتم بە شێوەیەکی کیوت کاتێ ئەوم بینی.

« ئێمە ئەو دەناسین جین» یونگی وتی .

« سڵاو تای ورچ » نامجوون وتی بە زەردەخەنەیەکی جوانەوە.

« بوەستن ئێوە هەمووتان من دەناسن؟» بەشۆکەوە پرسیم.

Instagram Where stories live. Discover now