six

47 15 21
                                    

پۆلیس هات و پشکنەر هان بەخێرایی وتی
'هەرچی وێنە و ڤیدیۆ گیراوە لە مۆبایلی خەڵکەکە بیانسڕنەوە و مۆبایلەکانیان بپشکنن نابێت جارێکی ئەم هەواڵە بڵاو ببێتەوە'

پۆلیسەکان مۆبایل و هەموو شتە زیرەکەکانیان ئەپشکنی و بەرە بەرە قەرەباڵغیەکە نەما و ڕۆشتن تەنها سێ کەسی لێمایەوە، لەکۆتاییدا بوارێکی ئەوەیان هەبوو کە سەیرێکی تەرمەکە بکەن

کەسێک بوو لە ڕەگەزی نێر ئەچوو، نەیاندەتوانی مەزەندەی تەمەنی بکەن چونکە ڕوخساری بەتەواوەتی شێوابوو، زۆر بە خراپی شێوابوو بەشێوەیەک کە هیچ بەشێکی ڕوخساری نەئەناسرایەوە

ئەمیش مشتێکی زۆری لێ دراوە ماوەیەکی زۆرە کوژراوە، هەموو کوشتنەکانی لە شەودان، وادیارە تەنها ترستۆکێکە

لێکۆڵینەوەیان کرد لە ئەنجامدا هەر وەک پێشتر هیچ بەڵگەیەک نەبوو، شتێکی بێزار کەرە سەریان سوڕما لەوە

لە زیرەکی و لێهاتوویی بکوژەکە، چونکە ئەنجامی توێکاریەکان دەری خستووە کە قوربانییەکە هەشتا بۆ سەد مشتی بەهێز دراوە لە ڕوخساری، بەجۆرێک دوو جار لوتی شکاوە

ئێسکی ڕوومەتی چەپی کە بکوژەکە بە دەستی ڕاستی لێیداوە لە ژێر چاوی بۆ خواروو دوو سانتیم و نیو درزی بردووە

تەنها دراوە لە سەری، لە خوار ملیەوە تەنانەت یەک ڕوشاوی بچوکیشی پێوە نەبووە

دوای ئەوەی قوربانییەکە بەهۆی مشتەکانەوە بێهێز بووە و بوراوەتەوە، چەقۆیەک کۆتایی بە ژیانی هێناوە کە یانزە سانتیم چەقیوەتە ناو ملی

بەهۆی ئەوەی پانی چەڤۆکە چوار سانتیم بووە سورێنچک و بۆری هەناسە و تەواوی مولولە خوێنەکانی بڕیوە تا دەگاتە بڕبڕەکانی ملی کە بەستراوە بەسەریەوە

لێهاتووی بکوژەکە لێرە ئەوەیە چۆن توانویەتی بەبێ جێهێشتنی دی ئێن ئەی یان تەنانەت تاڵە قژێکیش ئەنجامی داوە

سەرەڕای ئەوەی تەنها ئازاری سەری داوە و قوربانییەکە توانویەتی بە ئازادی دەستەکانی بجوڵێنێت، چونکە هیچ ئاسەوارێکی بەستنەوەی لە هیچ شوێنێکی قوربانییەکە نییە ....

ئەوەی هەمووان کۆکن لەسەری ئەوەیە کە بکوژەکە نەخۆشە ... توشبووی نەخۆشیەکی دەرونییە ... "سایکۆ" ... ئەو دەروون نەخۆشەی کە تەنانەت یەک دانەش لەنێو کۆمەڵگایەکدا هەبێت ترس ئەخاتە دڵی هەمویانەوە

چونکە تینوی ئەشکەنجە دانە، وەک ئاژەڵێکی دڕندەن ئەتوانین بڵێین وەک کۆمەڵە کەمتیارەکان، سەرەتا پەلاماری نێچیرەکەیان ئەدەن و ئازاری ئەدەن تا بێهێز ئەبێ

دڕنـــــدەـی شــــەـوWhere stories live. Discover now