بە هەناسە بڕکێوە بەرەو شوێنێک ڕایئەکرد، لەگەڵ هەر هەنگاوێکی کۆتە درێژەکەی بەرز و نزم ئەبویەوە کەمێک ملی لەژێر ئەو مجەسەمەوە ئارەقەی کردبۆوە
بەرەو کۆتای پایز ئەڕۆین و کەشەکە خەریکە سارد ئەبێ و گەڵای دارەکان دەوەستن لە کەوتن و سەماکردن لەگەڵ بایە بەهێزەکەدا
جار جار بارانێک ئەبارێت و هەوا پاک ئەبێتەوە و لەگەڵ ئەو خۆڵە پاکەی زەوی تێکەڵ ئەبێ و بۆنێکی خۆش ئەبەخشێ بە سییەکان
ئەوە واتایی زەویە
وەستا و کەمێک چاوی بەنێو خەڵکەکەدا گێڕا و لەکۆتایدا کەسی مەبەستی بینی
چایۆنگ .. خۆشەویستە ئازیزەکەی کە لە مانگێکدا چەند جارێک ئەیبینێت
هەر لەگەڵ بینینی زەردەخەنەیەک کەوتە سەر لێوەکانی و بەرەو ڕوی ڕۆشت
'سڵاو'
بێگومان ئەویش بە بینینی ئەو کوڕە پیاوانەیە دڵخۆش بوو
'سڵاو'لەبەردەم ئەو شوێنە وەستابوون یەک لە نهۆم پێک هاتبوو بەڵام بەقەد دوو نهۆم بەرز بوو
دیمەنێکی جوانی هەبوو وەک ئەوەی لەبەردەم کۆشکێکی سەردەمی شاژنە ئیلیزابێثەکان وەستابی
بە گەچ شێوەکاری کۆنی بۆ کێشرابوو وە بە بەردی سادە و شوشە ڕازێندرابویەوە بەڵام هیچ جیاوازیەک بەدی نەدەکرا لەنێوان ئەو شوێنە و کۆشکێکی کۆن
دەستی یەکیان گرت و چونە ژورەوە و لە ڕیزی پێشەوە دانیشتن ستەیجێکی گەورەی لێبوو کە لە پشتەوەی پەردەی سوری گەورە پشتەوەیان شاردبۆوە
پەردەکان لابران و تیمێکی مۆسیقا دەرکەوتن کە زۆربەی پێکهاتبوو لە کەمانچە و چەڵۆ و پیانۆ
ئەوە سێ ئالەتە دڵخوازەکەیان بوو
ئالەتە دڵخوازەکانی ئەو دوو خۆشەویستە ، کە تیایدا ئارامی و خۆشەویستی و مانای ڕاستەقینەی میوزیک ئەدۆزنەوە
تیمەکە دەستیان کرد بە ژەنینێکی هێمن و هەموان ئارامبونەوە لەگەڵی، بۆ ساتێک هەموو خەمەکانیان لەبیرکرد
گوێییەکانیان شل کردبوو بەجۆرێک وەک ئەوەی ئەوە ئارامترین ئاواز بوبێ
لەگەڵ بیستنی دەنگی کەمانچە پەپولەیەک دێتە بەرچاوت کە خەریکی سەماکردنە لەگەڵ گوڵەکان لە باخچەیەکی بەهاریدا و گوڵەکانی تازە خونچەیان کردووە و خەریکی بەسەربردنی تەمەنی گەنجیانن
YOU ARE READING
دڕنـــــدەـی شــــەـو
Actionمن ئێستا وەک ماسییەکی بێچارەم .. دوو ڕێگەم لەبەردەمە .. وشکانی، ئاوێکی ژەهراوی .. لەسەر وشکانی ئەبم .. یان خۆم هەڵ ئەدەمە نێو ئاوە ژەهراوییەکە ... هەر دوو ڕێگەکە کۆتاییەکەیان مردنە ئەمە وەک ئەوەیە کە پێشینانمان دەڵێن 'دارێکم بەدەستەوەیە هەردوو سەری...