Chapter 8

10 5 0
                                    

ئێلا چاوەکانی کردەوە وە هەر زوو زانی لە ژوورەکەی خۆی بوو

"هەست بە باشی دەکەیت؟!"

سەیری لای پەنجەرەکەی کرد تایهیۆنگ بە نیگەرانییەوە تەماشای دەکرد

هەستا
"بەلێ باشم وە بمبوورە بۆ دوێنێ ..."

"چی روویدا ئێلا؟ ئەو کاتە بۆ کوێ چویت؟"

"نازانم تەنیا کاتێک هوشم هاتەوە بینیم کە من لە دەرەوەی کوشک بۆم "

"لە ناکاو راتکر وە لە هیچ شوێنێک توم نە دۆزییەوە دەترسام جارێکی تر نەتبینم ...دەترسام خۆتم لێ بشاریتەوە..نازانم تو چیت لە من کردوە "
بە نیگەرانیەوە وتی

"بۆچی؟.....بۆچی دەترسایت؟!... "
ئێلا پرسی

تایهیۆنگ لێی نێزیک بوو
" چون بۆت رونبکەمەوە ئێلا تا تێبگەی؟!"

دەستەکانی گرت
"گەر هەرکاتێک کە بیرم لێکردویت گولێکم وەرگرتبا ئەوا ئێستا لەناو باخچەیەکی تەواو پڕ گول دەبووم"

ئێلا هەستی بە گەرم بوونی روومەتەکانی کرد

"تایهیۆنگ..."
بە دەنگێکی کەمێک نزیک چرپە وتی

سەیری هەموو لایێک دەکرد جگە لەو

چەناگەی گرت وە وای لێکرد سەیری چاوەکانی بکات

"پێم بڵی ئێلا چیت بۆ بکەم تا لێم تێبگەی؟ چون تێدەگەی کە بوت شێت بووم.. ناتوانم بەشەو بخەوم بە بیرکردن لە تو ، ناتوانم جەخت بکەمە سەر هیچ شتێک ،بەم کاتە کەمە زۆر هوگری تو بووم "

وشەکانی وای لە ئێلای هەژار کرد بتوێت

دەیویست زۆر بە خراپی ئێستا لە باوەش بکات
ئەو کەسەی کە تا ئێستا دانیپێدانەناوە کە ئەوی بە دڵە


خۆی لار کردەوە وە لێوەکانی لەسەر هی ئەو دانا
ئێلا شۆک بوو!
یەکسەر پاڵی پێوەنا وە هەناسەی توند بوو

"من...من دەبمە هاوسەری باوکت ....تێبگە تایهیۆنگ ئێمە هیچ هیوایەکمان نیە!"
بە جدی وای وت

سەیرکردنێکی لە تایهیۆنگ وەرگرت کە نازانێ چون وەسفی بکات
ئایا ئازاری ئەوم دا؟!

"بمبوورە ....تکایە لە ژوورەکەم بڕۆ دەرەوە"

روی خۆی وەرگێرا

هەرکە تایهیۆنگ بە هێواشی چووە دەرەوە
فرمێسکەکانی هاتنە خوارەوە
ئەو تایهیۆنگی ئازاردا دەزانێت
بەڵام ئاخر چی بکات؟
پەیوەندی لەگەل کوڕی هاوسەرەکەی هەبێت
نەفرەتی لە باوکی خۆی کرد کە ئەو بوە ئەگەرکە ئەمە بەسەر ئەو بێت


ئێستا کێ پێی بڵێت تو باش دەبی؟ کێ دژی باوکی دەوەستێ ؟
دایکی؟ کە هەر نازانێت کە کچێکی هەیە یان نا
لەو کاتەو هاتەوە دونیا روی خۆی لێ شاردەوە
براکانی؟ کە باوکی ناردنە شوێنێکی دوور بۆ ئەوەی پارێزگاری لە خوشکە گەورەکەیان نەکەن
گەر ئەوان لێرە بوونایە بەلکو کەمێک هەستی بە پارێزراوی بکردبا
وە هەردوو خوشکەکانی کە هیچیان لەدەست نایەت
هاورێکەی ماریاناش هەر وەک خوشکەکانی بێ دەستهەڵاتە








رۆژەکان تێدەپەرین ئێلا وەک خۆی نەبوو
بەردەوام هوشی لای نەبوو
دلی لە شوێنێکی تر بوو


چووە لای رووبارەکە بە هیوای بینینەوەی دڵبەرەکەی
بەڵام لەوێ نە بوو

سەیری ئاوەکە دەکرد
تو بڵێی چ رووبدات گەر ئێستا خۆ بخاتە ناوی؟
ئایا باوکی پەشێمان دەبێت ؟
بەڵام
ئازارەکانی نامێنن
چیتر پێویست ناکات خەم بخوات لەسەر هەر شتێک

پێلاوەکانی لەسەر گیایەکە جێهێشت  وە بەرەو رووبارەکە چوو
بیری لە دڵبەرەکەی کردەوە
پاشان خوی خستە ناو رووبارەکە
گوێی لە ناوی خۆی بوو بەڵام وایزانی تەنها خەیال دەکات





چاوەکانی لە نێو ئاوەکەدا کردنەوە وە بینی کەسێک خوی خستە نێو ئاوەکە
بەڵام بەرەبەرە چاوەکانی داخران
ئایە من دەمرم؟







کەسێک بە توندی لێوەکانی بە هی ئەوەوە نوساند وە هەولی دەدا
هەناسەی بگەرێنێتەوە

هەستی کرد شتێک ئەو دەجۆلێنێت

چاوەکانی کردەوە وە کۆکی ئاوی لە دەمی هاتە دەرەوە

سەیری بەردەمی خۆی کرد
دڵبەرەکەی بینی کە دەگریێت
تایهیۆنگ دەگریێت
ئەو بە رادەی دۆزەخ ترساوبوو

جەستەی ئێلا لەسەر قاچەکانی دانا وە باوەشی لێدا لە کاتێکدا دەگریا
"سوێند دەخوم گەر شتێکت لێ هاتبا من لە دوای تو دەهاتم "

ئێلا تەنها سەرسام بوو

پاشان گریا

توند بە هەردوو دەستی یەخەی تایهیۆنگی گرت
"بەردەوام بیر لە تو دەکەمەوە ...پێمبڵی چی بکەم ؟ چون لە دلم دەرتبکەم؟"

تایهیۆنگ هەردوو روومەتەکانی گرتن وە بە خوشەویستیەوە قسەی کرد

"خوشمدەوێی ئێلا.....
تا مانگ و گەرانەوە خوشمدەوێیت
نەخێر لەوە زیاتر خوشمدەوێی
خوشمدەوێی تا ریشالی بیابان
،شاخەکان،ئەستێرەکان،هەسارەکان
وە من خوشمدەوێیت تا قووڵترین دەریا
وە هێشتا قووڵتر لە مێژوودا
خوشمدەوێیت کاتێک خۆر کوژاوە
وە مانگەکان چوونە مالەوە
وە هەموو ئەستێرەکان بە تەواوی گەورەبوون
خوشەویستی من بۆت سنوری نیە
خوشەویستم ئێلا"

پاشان ماچی روومەتی کرد




" ناتوانم وەک تو دەربرینی وشەکانم بکەم بەڵام خوشمدەوێی تایهیۆنگ "
ئێلا وتی

زەردەخەنەی کرد
تالێکی قژی خستە پشت گوێی
"ئەوە بەسە بۆ من کە لە لام بیت ئێلا"

Fourth of july Where stories live. Discover now