Chapter 21

6 3 0
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

ئییڤونی.....ئییڤونی.....

کەسێک بانگم دەکات

چاوەکانم کردەوە بەڵام هیچم نەبینی جگە لە تاریکی
چی روویدا؟!
بیرم دێت تایهیۆنگم بینی وە ...پاشان چی روویدا؟!

هەستام
دەستم لە هەوادا بادەدا بەلکو دەستم بەرشتێک بکەوێت بەلام نیە هیچ نیە
بوەستە

ئەی کەسێک بانگی منی نەدەکرد؟!

وە لەو کاتەدا خۆمم لە شوێنێکیتر بینی
دووبارە
لەلای دارە گوڵە گێلاساکان

«ئێلا؟!»
بانگیم کرد
دەبێت ئەمە ئەو بێت
بەرەو دارە گەورەکە رۆیشتم
وە راچلەکیم هەر کە ئێلام بینی دانیشتبوو وە پشتی دابووە دارەکە

«منت ترساند!»
وتم

تەماشای منی کرد وە زەردەخەنەی کرد
«وەرە دانیشە»
وتی

لە تەنیشتی دانیشتم
«چی روویدا ؟ پێموابێت تایهیۆنگم بینی بەڵام نەکا ئەوەش خەون بێت! دەزانی زۆر شەو خەوی سەیر دەبینم ئایا ئەوە رابردووی تویە دەبینم؟!»
بە سەر یەکەوە وتم

بە هێواشی تەماشای منی کرد

«نەمدەزانی منی داهاتوو ئەوەندە گەمژەم»
ئێلا وتی وە پێکەنی

برۆیەکم بەرز کردەوە
«بۆچی هەستدەکەم باسی منت کرد؟»
وتم

«چونکە هەر بەراست باسی توم کرد»
بەردەوام بوو لەسەر خەندەکەی

«نەفرەت تەنیا وەڵامی پرسیارەکانم بدەوە ئێلا خەریکە شێت دەبم ئایە بەراست ئەو تایهیۆنگ بوو؟»
بە بێ ئارامی وتم


«ئایا تێبینیت نەکرد ئییڤونی؟»

«تێبینی چ شتێک بکەم؟»
وتم بە سەرلێشێواوی

«ئایە ئاوا هەستت نەکردووە کە زۆربەی رابردوو وەک خۆی ماوەتەوە
ئایا هەستت نەکرد کە ئەو خەونانەی دەبینیت دووبارە روودەدان لەگەل تو؟»
ئێلا وتی

مێشکم  کەوتە کار

سەرەتای خەون بینین بە رابردووی ئێلا

بینینی تایهیۆنگ لە بازارەکە وە جێهێشتنی هەروەک ئێلا کردی

سەماکردن لە باخچەکە وە کەوتنە داوی خۆشەویستی ئەو

Fourth of july Where stories live. Discover now