Part 6 ( Book 3 )

657 133 17
                                    


Vote before reading 📖

Enjoy the story

☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾

Kaeun's POV

دوای زانینی ڕاستیەكان سەبارەت بە ژیانم كە چۆن بوومە لە ڕابردوو

جەیسیۆك وتی كە براكانم گورگ بوینە ! بەڵام نازانم بۆچی بەلامەوە سەیر نەبوو وە نەترسام وەك بڵێی چاوەڕێی ئەمەم دەكرد وەك بڵێی ئەمەم ئەزانی

سەرەتا لە جەیسیۆك توڕە بووم بەهۆی ئەوەی كە ڕاستیەكانی شاردۆتەوە بەڵام هەرچۆنێك بێت ئەو ژیانی منی ڕزگاركردوە  وە تاوەك و ئێستا ئازاری نەداوم لەم ماوەیەدا هەرچیەكم داوا كرد بێت لێی بۆمی جێبەجێكردوە بۆیە ناتوانم لێی توڕە بم

----------

Jaeseok's POV

من دڵخۆشم كە كایون لە من توڕە نیە  لە ڕاستیدا زۆر دەترسام ئەگەر لە من توڕەبا 

ئێستا من ڕاستیەكانم پێ وتوە وابزانم پێویست دەكات ڕاستیەكان بە خێزانەكەشی بڵێم !

"تای"
من بانگی تایم كرد ئەو هاوڕێیەی كە وەك برا بوە بۆ من وە هەمیشە یارمەتیداوم لە كێشەكانم

"بەڵێ هیۆنگ"
تایهیۆن وەڵامی دامەوە

"ئەمەوێت ژمارەی كەسێكم بۆ بدۆزیەوە"
من داوام لێ كرد

"كەسێك؟ ئەم كەسە كێیە ؟"
تایهیۆن پسیاری لێ كردم

-------------
.
.
.
.
.

----لە ماڵی گورگەكان------

سۆرا ئێستا چۆنی ؟ چی دەكەیت ؟من بیرت دەكەم !
دوای ئێوە ماڵەكەمان وەك پێشتر خۆش نیە وەك و پێشتر ناتوانی دەنگی پێكەنین ببیستی
بەڵام دەبێت ئەو دەنگی پێكەنینە بگەڕێنمەوە نێو ماڵەكەمان ئینجا منیش ئەتوانم بە ئاسودەی بێم بۆ لات
جین سەیری ئاسمانی دەكرد و بیریدەكردەوە و لەگەڵ دڵی قسەی دەكرد


Jeen's POV

كاتێك سەیری ئاسمانم دەكرد وە خەیاڵم ڕۆیشت بوو
پەیوەندیەكی نەناسراوم بۆ هات لەلایەن ژمارەیەكی نەناسراو

I'm a sister of 12 wolves ✔️EXOWhere stories live. Discover now