♥︎ Part 3 ♥︎

1.8K 328 29
                                    

Vote and comment before reading 📖

♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎

‎"متمانەم پێبكە ئەمە كۆتایەكەی باش نابێت ... تۆ پێویستە كارەكان ئەنجام بدەیت تۆ كاتت نیە بۆبەسەربردن لەگەڵ ئەم كچە"
‎سوهۆ وتی و بەیكهیون هاوڕا بوو لەگەڵی .. ئەوان بە نیگەرانیەوە سەیری سەرۆكەكەیان دەكرد

‎"ئەم كچە تەنیا زۆر بێتاوان دەردەكەوێت"
‎ئەمە وەڵامی چانیۆل بوو بۆ ئەم دوو هاوڕێیەی كە نیگەرانن بۆی

‎"چانیۆل سوهۆ ڕاست دەكات تۆ پێویستە بیرت لەسەر كارەكان بێت لە ئێستادا"
‎بەیكهیون وای وت و دەستی لەسەر شانی هاوڕێ نزیكەكەی دانا

‎"ئەزانم"
‎چانیۆل بەبێزاری وتی و ئەو فایلەی كردەوە كە لەپێشی بوو

----------------------

Ella's P.O.V

‎"یا ئەمە تۆ چ كێشەیەكت هەیە ئەمڕۆ باش دیار نیت؟"
‎هاوڕێكەم سارانگ پرسی

‎وەك هەمیشە ئێمە جلی ئاسایمان لەبەركرد و هاتین بۆ چێشتخانە هەرزانەكان

‎لەتەواوی كاتەكە سارانگ قسەكردوە وە من بەبێدەنگی ماومەتەوە ..... لەڕاستیدا ناتوانم بیر لەهیچی تر بكەمەوە جگە لەم كوڕەی ئایسكرێمەكە

‎"من نامەوێت قسە دەربارەی ئەمە بكەم تەنیا...... ئۆو"
‎نەمتوانی قسەكەم تەواو بكەم و چاوەكانم بەتەواوی فراوان بوون لە بینینی ئەم كوڕەی ئایسكرێمەكە لەگەڵ دوو هاوڕێی

‎"چی بووە؟"
‎سارانگ پرسی و سەیری ئەو شوێنەی كرد كە من سەیری دەكەم

‎"ئۆو ئەم كوڕانە زۆر سەرنجڕاكێشن ئێستا تێگەیشتم بۆچی ئاوا شۆكك بویت بە جوانیەكانیان بەڵام نازانم كە سەیری كوڕە قژ زەردەكە دەكەیت یان كوڕە باڵا بەرزەكە یان ئەوەی تریان"
‎سارانگ وتی و سەیری ئەوانی دەكرد كاتێك كوڕەكان هەستیان پێكرد و سەیری ئێمەیان كرد

‎"های هاوڕێكەم وابیردەكاتەوە كە تۆ سەرنجڕاكێش و جوانیت وە منیش هەمان بیركردنەوەم هەیە"
‎سارانگ بە ئەوانی وت تا من بەتەواوی سوور هەڵگەڕام ، ئەوان دەستیان كرد بە پێكەنین دواتر بەرەو لای مێزەكەی ئێمە هاتن

‎"پێتوایە كە كامەمان سەرنجڕاكێشترینین ئێلا"
‎ئەو كوڕەی ئایسكرێمەكە وتی كاتێك نزیكبەوەو لەبەرامبەرم وەستا

‎"ئێوە یەكتری ئەناسن؟؟"
‎سارانگ بە سەرسامیەوە پرسی و چاوەكانی بەتەواوی فراوان ببوون

Mafia Leader ✔️P.CYWhere stories live. Discover now