♥︎ Part 40 ♥︎

1K 210 15
                                    

Vote and comment before reading 📖


♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎

Ella's P.O.V

‎"پێویستە ئەمە قبوڵ بكەیت "
‎ئەم كچەی كە ماسكی پۆشی بوو وتی و چەكەكەی دەرهێنا و نیشانەی لەسەر سەرم دانا

‎خاوەنی دەنگێكی ناسك بوو

‎ئەمتوانی چانیۆل ببینم كە بەرەو لای من و سێهون ڕادەكات تا بمپارێزێت بەڵام شۆونو و سۆنگ ڕێگایان لێگرت

‎چاوەكانم بە توندی داخست كاتێك گوێبیستی دەنگی سواركردنی چەكەكە بووم

‎"گرینگ نیە تۆ كێیت تەنیا چەكەكەت دوورخەوە "
‎دەنگە پیاوانەكەی كریسم بیست

‎ئەم كچە كاتێك گوێبیستی دەنگی كریس بوو خێرا هەڵسایەوە لەسەر من و سەیری كریسی كرد بەڵام چاوەكانی دیارە كە دڵخۆشە ، بەڵام بۆچی؟

‎ئەو ماسكەكەی سەر ڕووخساری لابرد ، كریس چاوەكانی فراوان بوون كاتێك ڕووخساری ئەوی بینی

‎"دڵخۆشم كە دەتبینمەوە كریس"

‎"یورا"
‎كریس بە توڕەیەوە ناوی هێنا ! بەڵام بوەستە پێشتر گوێبیستی ئەم ناوە بوومە !؟

Flashback

‎مەشقەكانم تەواوكرد و پشووم دەدا لەگەڵ شیومین

‎"چیڕۆكی كریس چۆنە ؟ واتا بۆچی ئەو هەمیشە بە ڕەقی ڕەفتار ئەكات ؟"
‎بە زانین خوازیەوە پرسیم

‎شیومین بۆ ساتێك بە بێدەنگی مایەوە چونكە دڵنیا نەبوو كە پێم بڵێت یان نا

‎"كریس كچێكی خۆشئەویست بەڵكو زۆری خۆشئەویست و زۆر بڕوای پێ ئەكرد بەڵام كچەكە خیانەتی لێ كرد و تەنیا كریسی بەكارهێنا بۆ كۆكردنەوەی زانیاری دەربارەی گروپەكەمان "

End flashback

-----------------

‎"كۆمیدیە كە بەم شێوەیە یەكتریمان بینیەوە دوبارە كریس ....من بۆ كوشتنی خۆشەویستی سەرۆكەكەت لێرەم"
‎بە خەندەوە وتی و سەیری منی كرد پێش ئەوەی دوبارە قسە بكاتەوە

‎"بێگومان منت بیرە .... ئەو كچە بچوكەی كە دایكتی كوشت لە یەكەم كاری مافیایدا "
‎بە زەردەخەنەیەكی بەفیزەوە وتی

Mafia Leader ✔️P.CYWhere stories live. Discover now